رۆژی شەممە رێکەوتی 15 / 11 / 2014 ، 66 حیزب و لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن، له شاری هه‌ولێر بۆ پشتیوانیكردن له رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه‌و، وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند مژارێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، داوا ده‌كه‌ن به‌زووترین كات كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت.
نوێنه‌رانی 66 شه‌ست و شه‌ش حیزب و لایه‌نی سیاسی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە ..
شایانی باسه هاوڕی مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد و دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، راگه‌یاندنێكی هاوبه‌شیان بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (زیاتر…)
به‌ده‌ستێكی سوكانه‌كه‌ی گرتبو به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی خه‌ریكی نامه ناردن بو بۆ یاره‌كه‌ی كه چاوه‌ڕێی بو لهجێژوان، له‌نامه‌كه‌یدا نوسیبوی “دڵه‌كه‌م سێ ده‌قه‌ی تر له‌لاتم”. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگات، به‌هۆی سه‌رقاڵیی ناردنی نامه‌كه‌وه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاو گیانی له‌ده‌ستدا، یارهكهشی هه‌ر بهوگوڵهی بهدهستیهوهبوو به‌نیازبو بیداتێ لهجێژوان، چوه سه‌ر گۆڕهكهیو بهخهمگهینییهكهوه وتی “خۆزگه ئه‌و كورتنامهیهت نه‌ناردایه، گوڵه‌كه‌م بۆ ده‌هێنای بۆ جێ‌ژوان، نه‌ك بۆسه‌ر كێلی گۆڕستان”.
ئا: ئاسۆ سه‌راوی
ئه‌وه كورته فیلمێك بو كه رێكخراوی ترافیك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قوربانییانی هاتوچۆ له‌رۆژی 16-11 بۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی نمایشكرد. ئه‌وان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن مه‌به‌ستیانه له‌و رێگایه‌وه به‌هاوڵاتیان بڵێن ده‌شێ به‌هۆی ناردنی كورتنامهیهك، یان تهلهفونكردنێك له‌كاتی شۆفێرییدا دواجار به‌مه‌رگی شۆفێره‌كه‌و كه‌سانی تریش كۆتایی بێت. (زیاتر…)