به‌داخه‌وه جارێكی دیكه‌ش ناحه‌زان و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵه ترسنۆكه‌كانیان خسته گه‌ڕو هه‌وڵی شێواندنی دۆخی ئارامی و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ڕه‌وشی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانیاندا. هه‌روه‌ك هه‌موو جار هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو هه‌ڵبه‌ته به بێ ئاكامیش ده‌مێنێته‌وه،مۆرالی خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان له‌به‌رامبه‌ر دوژمنان و داگیركاران له‌وه زۆر به‌رزتره به هه‌وڵی نه‌زۆكی له‌م شێوه‌یه بشێوێنرێ .گه‌له‌كه‌مان به ئه‌زموون فێری خۆراگری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌یان هه‌وڵی داگیركاری و له‌ناوبردن بۆته‌وه هه‌ر گیز له كاری ترسنۆكانه نه‌ترساوه‌و به‌وپه‌ڕی گیانی به‌رگری كردن له سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه .. به دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌وڵه سهرنهگرتوانه هه‌مان ئه‌و هه‌وڵانه‌ن بۆ تێكدانی ئارامی پایته‌خت ده‌درێن بۆیه داوا له هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ ده‌كه‌ین زۆر چاوكراوه‌تر بن له هه‌مانكاتدا داوا له جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ئه‌و په‌ری هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا ناوخۆییه‌كان بكه‌ن له پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاری هاوشێوه.. هه‌روه‌ك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی ئارامی ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداهكان ده‌خوازین و دڵنیاین له سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
رووڕه‌شی بۆ تیرۆرستانی تاریكی
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
20 / 11 / 2014