لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کۆما جڤاتی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و کۆما جڤاتی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

Table of Contents

10850500_673817706072825_2105867201_nهەولێر : سایتی ئاشتی
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٦-١٢-٢٠١٤ شاندێکی کۆما جڤاتی کوردستان بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ فرحان سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیمنوکراتی گەلی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر ، لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەکەمان و هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد و نەهرۆ عاڵالیی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوزیان لێکرا ..
لە کۆبونەوەیەکدا لەسەر دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنە سیاسیەکانی کوردستان و ناوچەکە ووتووێژ کرا هەردولا بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕکرد.
بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی یەکێک بوو لە تەوەری کۆبونەوەکە ، بزووتەوەکەمان بە راشکاوی بە وەفدی میوانیان راگەیاند بەهەمو شێوەیەک لەگەڵ بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیین بەبێ زاڵبونی هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی بەبەشداری سەرجەم پێکهاتە و لایەن سیاسیەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانی کورد و بەهێزبونی لەبەرامبەر دوژمنانی کوردستان ،بەڵێندرا هەوڵەکان زیاتر چربکرێتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو کۆنگرەیی نەتەوەیی ببەسترێت بەبەشداری سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسیەکان لە سەراسەری کوردستان10543135_673817709406158_1170626392_n
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە بۆ بەەوپێشچونی دۆزی کورد لە کوردستانی گەورە .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە