لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت “قەرەباڵغیی هاتوچۆ”

“قەرەباڵغیی هاتوچۆ”

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان

هەڵکەوت عەبدوڵا- شارەزای بواری هاتوچۆ

قەرەباڵغیی هاتوچۆ یەكێكە لەو كێشانەی ڕووبەڕووی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بووەتەوە، بە تایبەتی ناوەندی شارە گەورەكان و پێویستی بە ئاوڕلێدانەوە و چارەسەر هەیە.

هۆكارەكانی ئەو كێشەیە زۆرن، لەوانە:

  1. زۆربوونی بێ نەخشە و پلانی ژمارەی سوارڕەوەكان.

2.. هەڵە لە نەخشەی ئاوەدانكردنەوە و شێوازی درووستكردنی ڕێگەوبانەكان و ئاڕاستەكردنی جووڵەی هاتوچۆدا.

  1. كەموكوڕی لە ژێرخانی هاتوچۆدا، واتە ناهاوسەنگی لە نێوان زۆربوونی سوارڕەوەكان و كەرەستەكانی ڕێگەوبانەكاندا.

4.زاڵبوونی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت و لاوازیی گواستنەوەی گشتی.

  1. خەوشیی لە شێوازی ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا و پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێساكانی هاتوچۆوە.
  2. كاركردن لەسەر ڕێگەوبان و ڕەوشی بیناسازی.
  3. لاوازیی هوشیاریی هاتوچۆ و چۆنێتی بەكارهێنانی سوارڕەوەكان.
  4. ڕووداوەكانی هاتوچۆ.
  5. نەبوونی سیستمی پێشكەوتوو بۆ كاركردنی ترافیك لایتەكان بە شێوەیەك كە گیرخواردن ڕوونەدات.
  6. نەبوونی كەلتوری بەكارهێنانی شێوازی هاتوچۆی ژینگەپارێز و تەندرووست، واتە بەپێ رۆیشتن و بەكارهێنانی پاسكیل و سكۆتەر.

بێگومان قەرەباڵغی كاریگەریی نەرێنی و ئاسەواری خراپی هەیە، لەوانە:

  1. بەفیڕۆدانی كات و مانەوەی زۆر لەسەر ڕێگەوبانەكان.
  2. پیسبوونی ژینگە ئەنجامی كاركردنی سوارڕەوەكان بۆ ماوەی زیاتر لە پێویست.
  3. زیانی دارایی بە هۆی بەكارهێنانی وزە یان دواكەوتنی گەیشتنی كاڵاكان و ڕاییكردنی كارەكانە.
  4. زۆربوونی ئەگەری پێشهاتنی ڕووداوی هاتوچۆ.
  5. گوشاری دەروونی و كاریگەریی لەسەر تەندرووستی.

بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغی هاتوچۆ ئەم چەند پێشنیارە دەخەمەڕوو:

  1. كۆنترۆڵكردنی زۆربوونی سوارڕەوەكان لە سەر رێگەوبانەكان.
  2. ڕووپێوكردنی ژێرخانی هاتوچۆ بۆ دیاریكردنی كەموكوڕی و خەوشییەكان و چارەسەركردنیان.
  3. چاككردن و فراوانكردنی گواستنەوەی گشتی لە ڕێگەی بەكارهێنانی پاسی هەمەجۆری پێشكەوتوو و میترۆ و شەمەندەفەرەوە.
  4. دامەزراندنی سیستمی هاتوچۆی زیرەك بۆ ترافیك لایتەكان و ئاڕاستەكردنی شۆفێران لە كاتی سەرهەڵدانی كێشەی هاتوچۆدا.
  5. بەهێزكردنی هەڵمەتی هوشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و چەسپاندنی یاسا و رێساكان.
  6. دانانی رێسای تایبەت بۆ ئەوەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە نەبنە مایەی سەرهەڵدانی قەرەباڵغی.
  7. هاندانی بەكارهێنانی هاتوچۆی ژینگەپارێز.

 8. دانانی ڕێسای تایبەت سەبارەت بە هێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ناوجەرگەی شاری و گرانكردنی پارككردن بۆ چەسپاندنی ئەو رێسایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە