هۆکارەکانی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە زۆر ئاڵۆزن و پەیوەست به بوون و چەندین کێشەی سیاسی و ئابووری. لەبنەڕەتدا ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ گازى هەرێمی کوردستان كه گرنگییەکی جیۆ سیاسی و ئابووری له رووى ناوچهيى و جيهانى بەرچاوی هەیە چ بۆ كوردستان، يان بۆ تورکیا و ئێران ئەوروپا و به‌گشتى تایبەت بۆ ئەمریکا و تورکیا، ئه‌مه‌ش پێگەی وەک ناوەندێکی وزە زياد دەکات و ئیتر کەمتر پشت بەغازی ڕووسیا و ئێران دەبەسترێت، بۆيه وڵاتان كێبركێيانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى كوردستان بۆ واژۆكردنى گرێبه‌ستى له‌و جۆره‌ى له‌گه‌ڵ توركيا و ئه‌مريكا له‌بوارى گاز و وزه‌دا به‌ستراوه و پێگه‌ى حكومه‌تى كوردستان به‌هێزتر ده‌كات، عێراق و ئێرانيش ئه‌وه‌يان ناوێ ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌وڵاتانى ناوچه‌كه چاويان به‌پێشكه‌وتن و په‌يوه‌ندييه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كان هه‌ڵنايه‌ت و له‌وه ده‌ترسن هه‌رێمى كوردستان له‌داهاتوو ببێته خاوه‌ن ئابوورييهكى سه‌ربه‌خۆ له‌رووى گاز و ووزه‌وه. به تایبەت بۆ ئێران گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێت لەسیاسەتی غاز لە ناوچەکەدا، له‌به‌ر ئه‌وه دەبێت هەرێمى كوردستان لەمەدا ووردتر مامەڵە بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێران دەوڵەتێکی ئیقلیمی گەورەیە و ته‌نانه‌ت ئه‌مريكاش نايه‌وێ راسته‌وخۆ رووبه‌رووى ببێته‌وه له‌كاتى ئێستاده ته‌نيا ده‌يه‌وێ په‌ڕوباڵى بكات هه‌ژموونى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تان و له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌و گۆڕانكارييانه بۆ ئەوروپا گرنگه و، یارمەتی دەدات لە جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و بەهێزکردنی ئاسایشی وزە و هەروەها لە دوای شەڕی ئۆکرانیا ئەوروپا بازاڕێکی باش و سەقامگیر بۆ بازاڕەکانی خۆی دابین دەکات.
ئه‌م گريبهسته زياتر(100) مليارييهى له‌گه‌ڵ ئەمریکا ده‌بێته سەرەتایەک بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا زلهێزەکانی ئەمریکا بۆ بازاڕی وزە و غازی هەرێمی کوردستان، بەمەش لە ڕووی سیاسییەوە ئەمریکا بوونێکی گەورەی دەبێت لەبەرامبەر ئێران و ڕووسیا وتەنانەت چین و بۆيه گريبهسته گازييهكانى هه‌رێمى كوردستان نيگه‌رانى بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دروستكردووه.
گازی سروشتی یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوە وزەییەکانی سەردەمی ئه‌مڕۆ کە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ئابووری جیهانی و سیاسەتی نێودەوڵەتیدا. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خاوەنی زۆرترین ئەمبارەکانی گازی سروشتی لە جیهان، پێگەیەکی تایبەتی هەیە لەم بوارەدا.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی زياترله ٤٠٪ لە ئەمبارەکانی گازی سروشتی لە جیهانە. ئێران، قەتەر، عێراق، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات و كوردستان وەک گرنگترین وڵاتانی بوون و بەرهەمهێنەری گاز له ئێستا و داهاتوو دادەنرێن.
ئه‌م گازه زۆره‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌يه كاريگه‌رى هه‌يه له دابینکردنی بەشێکی زۆری پێداویستی وزەیی جیهان و کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوە گرنگەکانی گواستنەوەی وزە و کاریگەری لەسەر نرخەکانی وزە لە بازاڕی جیهانيدا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گازی سروشتی وەک سەرچاوەیەکی پاک و کارامەی وزە بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا وەک سووتەمەنی گەرمکردنەوە لە ماڵ و كارگه و کارخانەکاندا و وەک خامەماددە لە پیشەسازی کیمیاویدا.
بۆيه له‌رووى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمايه‌تى گاز بووه‌ته كارتى فشار ده‌وڵه‌تان له‌دژى يه‌كتر به‌كاريده‌هێنن وەک پاڵنەر لە دانوستانەکاندا و دروستکردنی هاوپەیمانیەتی ئابووری ئه‌مه‌ش کاریگەری لەسەر بڕیارە سیاسییەکان ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه گازی سروشتی هۆکار گه‌لێكه بۆ شەڕی سیاسی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. لەگەڵ ئەوەی ئەم هەرێمە هێشتا پێگەیەکی بەهێزی هەیە لەم بوارەدا، پێویستی بە ستراتیژییەکی دوورە ديتن هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانی و چاوەڕوانییە تازەکانی وزەیی. سەرکەوتنی داهاتوو لەسەر توانای نوێکردنەوە، جۆراوجۆرکردن و گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جیهان دەوەستێت، نەک تەنها لەسەر ئەمبارە سروشتییەکان.
ده‌ره‌نجام:
ئه‌مانه‌ى باسمكردن هۆكار گه‌لێكن و پێشتر عێراق به‌هۆى دواخستنى ناردنى مووچه فشارى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام دواى گرێبه‌ستى گازى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و جاره عێراق ده‌ڵێ تهمويل ناكه‌ين و كوردستان بۆ ئه‌مساڵ پاره‌ى لاى ئيمه نه‌مايه تا بۆى بنێرين.
ئه‌زموونى رابردوو ئه‌وه‌ى سه‌ڵماندووه عێراق به‌هيچ جۆرێك كوردستانى قبول نيه، بۆيه به‌هۆى نه‌ناردنى مووچه و بودجه فشار ده‌خاته سه‌ر كوردستان و هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ى عێراق ناياسايى و ناده‌ستوورين به‌فشارى وڵاتانى ئهقليمى له‌دژى كوردستان ده‌يكه‌ن، عێراقێك وابێ باش‌ترين رێگه‌چاره له‌م قۆناغه يه‌كريزى يه‌كگوتارى سياسى لايه‌نه سياسييه كوردستانيه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانه، بريارى كشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران له ئه‌نجومه‌نى نيشتمانى عێراق و كشانه‌وه‌ى كورده له پرۆسه‌ى سياسى عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن بڕيارى سياسى خۆى نيه و هيچ سوودێكى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌بووه و نايبێت و گۆڕانكارى زياتر له‌ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌يه و كوردستان له‌م گۆڕانكارييانه پێگه و كاريگه‌رى خۆى ده‌بێت.