رۆژی شەممە رێکەوتی ( ٦-١٢-٢٠١٤) لەشاری هەولێر وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوە ،سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد لەلایەن بەلێن عبداللە وبەهمەن و سعد خالید هاوسەرۆکانی حزبی ناوبراو و بێکەس قادر و هیوا سلیم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ حسن ئەندامی سەرکردایەتی پێشوازیان لێ کرا .
لەم کۆبونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و دوایین ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاریە سیاسیەکان گفتوگۆیی لەسەر کرا و هەردوو حزب ئاڵۆگۆڕی بیروبۆچونەکانیان کرد
بەشێکیتری کۆبونەوەکە پەیوەندی مێژووی و دۆستانەی هەردوولا جەختی لەسەر کرایەوە ،هەردوولا خوازیاربون پەیوەندییەکانیان نزیکتر بێت بەتایبەت لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان وپاراستنی دەسکەوتەکان و بەدەستهێنانی ماف و ئازادیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و دوورخستنەوەی دەستی تیرۆر و تیرۆرستان لەسەر خاکی کوردستان .
لە کۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران .