رۆژی چوارشەممە رێکەوتی( 2025/5/21 )هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیان لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ، بەسەرۆكایەتی هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵڵا، سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و لەشاندێكی مەكتەبی سیاسی كرد.
لەدیدارەكەدا، وێڕای بەرزراگرتنی تێكۆشان و خەباتی كۆچكردوو، هاوڕێ( بەهمەن حسێن) لەو سەروەریانەی كە بەجێی هێشتووە وەك مرۆڤێكی تێكۆشەری چەپ.
لەبەشێكی دانیشتنەكەدا، گفتوگۆ كرا لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و بارودۆخی سیاسی ناوچەكە.