لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەمان سەردانی حزبی شیوعی دەکا

وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکەمان سەردانی حزبی شیوعی دەکا

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان
sardany hzby shuhyرۆژی دووشەممە رێکەوتی ( ١٥-١٢-٢٠١٤ ) وەفدێکی بالای بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کەپێکهاتبوو لە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی ،هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن هاورێیان هادی محمود جێگری سکریێری حزبی شیوعی کوردستان و ئەبوکاروان ئە ندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕئ ئومێد و هاوڕئ هاوتا ئەندامانی مەکتەبی پیێوە ندیەکان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا .
لە کۆبونەوەیەکدا بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان وبەگشتی و عێراق ناوچەکە تەوەرێکی گفتوگۆکان بو، دواتر کۆبونەوەکە چوە سەر کێشەی ناوخۆیەیکانی کوردستان و بە حزبی کردنی دامودەزگا حوکمیەکان و دابەشکردنی لەسەر پێنج حزبەکە لەنێوسیشیاندا کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان کەبەم دوایەدا لە پەرلەمان لەنێوان پێنج حزبەکە دابەشکرا،بەبێ گوێدانە پێکهاتەکانیتری بەشداربوو لە پرۆسەی سیاسی لە کوردستان . sardan15-12
تەوەرێکیتری باسەکان تەرخان بوو بۆ پەیوەندی نێوان حزب و لایەنە سیاسی و چەپ و دیموکراتخوازەکان لە نێویشیاندا حزبی شیوعی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و خەخت لە پەیوەندی مێژووی و هاوبەشی نێوانیان و زیاتر لێک نزیک بوەنەوە کرایەوە بۆ خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان ودابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و زامنکردنی ماف و ئازادییەکانیان لە کۆمەڵگا .
دواتر وەفدی بزووتەوەکەمان بە گەرمی بەڕێکران
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە