لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ یەکگرتوی ئیسلامی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە

یەکگرتوی ئیسلامی و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

kobunawa lagal yakgrtuرۆژی یەکشممە رێکەوتی  (14/12/2014) وەفدێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێك هاتبوو لە بەڕێزان (خلیل ابراهیم) و (علی گردە سۆری) و (عبدالله خۆرانی) و (شێرزاد مامە) سەردانیبارەگای مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستانیان كرد لەلایەن  بەڕێزان (مام خدر) سكرتێر و (خلیل محمود) و (قهار ممد) و ( نهرۆ جلال) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیو چەند ئەندام مەكتەبێك بە بە گەرمی پێشوازیان لێ كرا ..

ئەمەو لە دانیشتنەكەدا باس لە بارودۆخی كوردستانو ناوچەكەو هێرەشەكانی گروپی تیرۆرستی (داعش) و شەرو بەرگری پێشمەرگە كرا .

وە باس لەو كێشەو ناكۆكیەكانی نێوان بەغداو هەرێم كرا كە ئێستا بەرەو چارەسەر هەنگاوی ناوە .. وە كار بكرێت تاكو داهاتوو بەرەو پێش بڕاو ئەوش بە یەكڕیزو هەماهەنگی نێوان هەموو لایەنو پێكهاتەكانی كوردستان دەكرێت ..

وە لە تەوەرەێكی ترا كە ئەمڕۆ بۆ كورد پشتگیر و پشتیوانیەكی باشی نێودەوڵەتی هەیەو بارودۆخ گونجاوە بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی ..kobunawa yakgrtu

وە لە تەوەرەیەكی ترا باس لە دەستووری هەرێمی كوردستان كرا كە پێویستە لە ئاستی داخوازی هەموو گەلی كوردستان بێتو گونجانێكی نیشتمانی لەسەر بێت .

لە دوا تەوەرە باس لە گەرمو گوڕی پەیوەندی نێوان یەكگرتوو بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان كرا .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە