لە ٢٩ هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ،مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەی دیمکوکراتی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکات وەفدێکی سەرکردایەتی بزووتنەوکەشمان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانیان
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٣-١٢-٢٠١٤ شاندێکی بزووتنەوەکەمان بەسەرپەرشتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی بارەگای حزبی زەحمەتکێشانیان کرد لەشاری هەولێر و پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندنیان لێکردن و پەیامی پیرۆزبای بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان پێگەیاندن و لەلایەن هاوسەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی حزبی زەحمەتکێشانەوە بە گەرمی پێشوازی کران ، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە :
به‌رێزان / ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی كارگێری
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
سڵاو و رێز …….
له بیست و نۆهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) تان ئاراسته ده‌كه‌ین . دیاره حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به درێژایی (29 ) ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به‌رخودان و تێكۆشانیدا شانازی ئه‌وه‌ی پێ ده‌بڕێ كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن بووه له گه‌ل و نیشتیمان ، هه‌ڵًبه‌ته ئه‌مه‌ش به قوربانیدان و خه‌ڵكانی تێكۆشه‌ری ئه‌م حزبه كرا . ئێمه له بزووتنه‌وه دیموكراتی گه‌لی كوردستان هه‌میشه پێمان وابووه كه حزبی زه‌حمه‌تكێشان وه‌ك حزبێكی ره‌سه‌نی كوردستانی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی بارودۆخ و پێشهاته‌كانه . بۆیه له دۆخێكی وه‌ك ئێستا كه گه‌له‌كه‌مان پێیدا تێپه‌رده‌بێت ده‌توانن هاوشان له گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كان به گشتی رۆڵی كاریگه‌ر بگێرن له رووبه‌ورووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه ڕووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له پێشوودا له شاخ ڕووبه‌رووی دڕنده‌ترین رژێمی ئه‌نجام ده‌ری ئه‌نفال و كیمیاباران و قڕكردن بوونه‌وه له ئێستاشدا به هه‌مان چه‌شن ده‌بێ رووبه‌رووی دواكه‌ووتوترین هێز ( ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش ) ببینه‌وه كه ئه‌نجام ده‌ری جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مانن له لایه‌كی دیكه‌وه ساڵیادی حزبی زه‌حمه‌تكێشان به ده‌رفه‌ت ده‌زانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین پێویسته هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو هه‌بێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و باره ناهه‌موار و قه‌یرانه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیانه كه گه‌له‌كه‌مانی پێ هه‌راسان بووه و ده‌خوازێت به وردی هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌باره‌وه بكرێت .
جارێكی دیكه پیرۆزبایی دووباره ده‌كه‌ینه‌وه له ته‌ك جه‌خت كردنه‌وه له په‌یوه‌ندی نێوانمان .
هه‌رشاد بن
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان