سۆسیالیزمی مۆدێڕن زۆرتر له فه‌ڕه‌نسه و به دوای شۆڕشی مه‌زنی ١٧٨٩ سه‌ریهه‌ڵدا. دوو باڵی سه‌ره‌كی ئه‌و سۆسیالیزمه له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵوێست گرتن به‌رانبه‌ر به شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسه لێك جیاده‌كرێنه‌وه، سۆسیالیزمی خه‌یاڵی “سه‌ن سیمۆن”، “چارڵز فێڤریه” و “رۆبێرت ئۆئێن” و كۆمۆنیزمی شۆڕشێگێری “بابۆڤ” و “ئاگۆست بلانكی. یه‌كه‌مییان شۆڕشی ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و دووهه‌مین خوازیاری گه‌شه‌ی شۆڕش بوو.
“سه‌ن سیمۆن” و “چارڵز فێڤریه” هه‌ر دووكیان له‌كاتی شۆڕشدا زیندوو بوون و به‌ده‌ست ده‌رئه‌نجامه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسه‌وه ده‌یانناڵاند. “سه‌ن سیمۆن” له‌سه‌رده‌می تیرۆردا زیندانی كرا‌و فێڤریه‌ش له‌كاتی گه‌مارۆدانی لیۆن له‌ساڵی ١٧٩٣دا تاڵانیان كرد. ئه‌وان شۆڕ‌شیان به‌هۆی تووندوتیژیه‌وه ره‌ت ده‌كرده‌وه. گرینگتر له‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسه، لانیكه‌م كه‌لێنی نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندی قووڵتر كرده‌وه، به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتن كه هه‌ڵسووڕانی سیاسی بۆ باشتر كردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی مرۆڤ بێ سه‌مه‌ره. ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی هێمنانه بۆ وه‌دیهاتنی گۆڕانكاری، راسته‌قینه‌وه‌و سازه‌نده‌و موژده‌به‌خشه.
كه‌لێنی نێوان ئامانجه‌كانی شۆڕش له‌گه‌ڵ ئازادی، یه‌كسانی و برایه‌تی له‌لایه‌كه‌وه‌و راستیه‌كانی ئابووری كۆمه‌ڵگای فه‌ڕه‌نسه‌ی پاش شۆڕشی مه‌زن له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خاڵی وه‌رچه‌رخانی سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان بوو. ئه‌وان ره‌خنه‌یان ده‌گرت له سه‌رمایه‌داری و له‌بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ئابووری و كه‌مبوونی پێداویستیه‌كانی مرۆڤ، واته به‌هێزترین ره‌خنه‌یه‌ك كه‌ئێستاش له‌ئارادایه‌و هیوادار بوون كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێیان هه‌بێت كه‌تێیدا پێداویستیه‌كانی مرۆڤ وه‌دی بێنن.
كاریگه‌ریه‌ك كه بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری له‌سه‌ر سۆسیالیزمی خه‌یاڵی فێوریه داینا زۆر به‌رچاو بوو. فێوریه له‌چه‌مكی “سروشتی مرۆڤ”ه‌وه حه‌ره‌كه‌تی ده‌كرد، به‌ڵام له‌و رووه‌وه كه بیره‌مه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری قازانج په‌ره‌ستیان به‌بنه‌مای سه‌ره‌كی غه‌ریزه‌ی مرۆڤ ده‌زانی، ئه‌و مه‌یدانه‌ی به‌رینتر كرده‌وه. به‌پێی حه‌زی سه‌ره‌كی ١٢ لایه‌نه‌ی فێوریه، جگه‌له پێداویستیه مادیه‌كانی مرۆڤ، پێویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ وه‌كوو، خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تیش ده‌بێ له‌به‌رچاو بگرن كه‌رێگای گه‌یشتن پێیان، له‌حاڵێكدا كه پێكه‌وه كێبڕكێ ده‌كه‌ن، زۆر جۆراوجۆره. به‌پێی ئه‌و باوه‌ڕه، سه‌رمایه‌داری به‌پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری كه‌پێی وابوو ئاسایی ترین شێوه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه، نائاسایی ترین شێوه‌یه، چونكوو نكۆڵی له‌هێندێك له‌گرینگترین پێویستیه‌كان و ئاواته‌كانی مرۆڤ ده‌كات. به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری ئیستبداد‌و خورافاتی دایه به‌ر هێرشی ره‌خنه‌ی خۆی، فێوریه هێرشی كرده سه‌ر جیهانی شارستانیه‌ت به‌گشتی كه‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی بوو.
سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان له‌به‌رانبه‌ر “جه‌هه‌نه‌می ئێستا”دا، كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌یان بۆ داهاتوو وێنا ده‌كرد. سه‌ن سیمۆن وه‌ك وته‌بێژی ئه‌وان ده‌ڵێت “سه‌رده‌می زێڕینی مرۆڤ نه‌ك له‌رابردوودا، به‌ڵكوو له‌داهاتووداو له‌به‌رده‌م ئێمه‌دایه” و دیسانه‌وه‌ش فێوریه‌بوو كه له‌كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ چۆن بێت (هه‌رچه‌ند له‌هێندێك بابه‌تدا زۆر په‌رت بوو) وێنایه‌كی روونی لێ پێشكه‌ش كرد. ئه‌و، كۆمه‌ڵگای نوێی به كۆمه‌ڵگایه‌كی هارمۆنیك ده‌زانی كه وه‌ك گروپێكی زۆر رێكخراو و یه‌كگرتوو، وه‌ك گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی سه‌ره‌تایی كه پێكه‌وه‌ی ده‌ژیان، له‌گه‌ڵ یه‌كتری كاریان ده‌كرد و پێكه‌وه‌ی ده‌یانخوارد. به‌پێی تیۆری كاری چێژبه‌خش، فێوریه پێی وابوو كه ئه‌گه‌ر‌خه‌ڵك هه‌رچه‌ند كاتژمێر جارێك پیشه‌كه‌یان بگۆڕن و له‌گروپ و دار و ده‌سته‌كاندا كێبڕكێ و هاریكاری بكه‌ن تاكوو بایه‌خه‌كان، جۆره‌كان و هه‌ستی خۆیان دابین بكه‌ن، ئاواتی هه‌موو كه‌سێك وه‌دی دێت.
به‌سانایی ده‌توانین بواره فانتێزیاییه‌كانی سۆسیالیسته‌كانی خه‌یاڵی نیشان بده‌ین (بۆ وێنه فێوریه پێی وابوو كه له‌كۆمه‌ڵگای هارمونیكی ئه‌ودا، ئاوی زه‌ریاكان ده‌بن به‌ئاوی لیمۆناد)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌و سۆسیالیستانه گرینگی هه‌بوو، جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی رزگاریبه‌خشی سۆسیالیزم بوو. هه‌موو رێگاكانی سه‌ركوتی حه‌ز و لێهاتووییه‌كانی مرۆڤ و پێشێلكاری ئابووری، سیاسی، كولتوری و ره‌گه‌زی كه له‌كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا له‌دژی مرۆڤ ده‌كرێت، له‌كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. فێوریه زیاتر له‌كه‌سانی دیكه ره‌خنه‌ی له‌كۆت و به‌نده‌كانی بنه‌ماڵه له‌كۆمه‌ڵگای بۆرژوازی ده‌گرت و یه‌كێك له‌رێبوارانی رێگای رزگاری ژن بوو. وشه‌ی فێمێنیزم له‌داهێنانه‌كانی ئه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت كێشه ئه‌وه‌بوو كه چۆن ده‌بێ له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه بگه‌ن به‌كۆمه‌ڵگای هارمۆنیك؟ لێره‌شدا ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری به‌رچاو بوو. سه‌ن سیمۆن و رێبوارانی وه‌كوو كاندۆرسه كه زیاتر له‌كه‌سانی دیكه مێژوویی بیریان ده‌كرده‌وه، پێیان وابوو كه‌سه‌رچاوه‌ی گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له”پێشكه‌وتنی هزر”دایه. سه‌ن سیمۆن له‌سه‌ر ده‌وری خه‌باتی چینایه‌تی له‌مێژوودا وشیار بوو. به‌م پێیه، ئه‌و كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی فه‌ڕه‌نسه‌ی به‌دارا یان پیشه‌سازی و نه‌دار دابه‌ش ده‌كرد، واته ئه‌وانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندانی مشه‌خۆر كه له به‌رهه‌می كاری ئه‌وان نان ده‌خۆن، به‌ڵام پێی وابوو كه گه‌شه‌ی زانست له‌گه‌ڵ خۆیدا گۆڕانكاری هێناوه. رێبوارانی سه‌ن سیمۆن له نێوان دوو سه‌رده‌م واته سه‌رده‌می پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه كه‌تێیدا باوه‌ڕه‌كان هاوبه‌شه‌و سه‌رده‌می قه‌یرانی كه‌تێیدا باوه‌ڕه‌كان دوورن له‌یه‌ك، جیاوازی داده‌نا. به‌مپێیه، باوه‌ڕه‌كان هێزی بزوێنه‌ری مێژوو بوون.
سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان پێیان وابوو كه له‌ئاكامی رۆشنگه‌ریدا، خۆیان سه‌رده‌كه‌ون. فێركاری، و په‌ره‌گرتنی ورده ورده باوه‌ڕی سۆسیالیستی، جیهان ده‌گۆڕێت. ئه‌وان به‌تایبه‌تی رایان به‌ره‌و لای سه‌رمایه‌داران بوو و هه‌ر دووكیان، هه‌م فێوریه‌و هه‌م سه‌ن سیمۆن نه‌یاری هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی چینه‌كان بوون. بۆ وێنه فێوریه داوای خێر و خێراتی له بازرگانانی رووناكبیر بۆ پێكهێنانی “فالانستر”ه‌كانی جێگای سه‌رنجی خۆی ده‌كردو پێی وابوو كه‌ئه‌و كاره هه‌م قازانجه‌كه‌یان زۆرتر ده‌كات و هه‌م له چنگی شه‌یتانی جیهانی شارستانیه‌ت ده‌یانپارێزێت. كاتێك كه چه‌ند دانه له‌م دامه‌زراوه خێرخوازانه كرانه‌وه، فێوریه هیوادار بوو كه به‌پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌م وێنانه له كۆتاییدا هارومونی جیهان دابگرێت. ئه‌و ته‌نانه‌ت له چاپه‌مه‌نیه‌كاندا رایگه‌یاندبوو كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌كاتێكی دیاریكراودا له‌كافه‌یه‌كی دیاریكراودا ئاماده ده‌بێ تاكوو پڕۆژه‌كه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی حه‌زیان لێیه‌تی باس بكات. هه‌ڵبه‌ت مشته‌ریه‌كی بۆ په‌یدا نه‌بوو.
له‌ده‌یه‌كانی ١٨٣٠-١٨٤٠یشدا كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری فه‌ڕه‌نسه خه‌ریك بوو گه‌شه‌ی ده‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین هێرش كرایه‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه كه گوایه ده‌بێت له كۆمه‌ڵگای نوێ‌دا بۆ سه‌رمایه‌ش جێگایه‌ك هه‌بێت. رێبوارانی سه‌ن سیمۆن پێیان وابوو كه بڵاوكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای خواره‌وه بێت “هه‌ر كه‌س به‌قه‌د توانایی كار ده‌كات و به‌قه‌د كاره‌كه‌ی به‌رهه‌می پێ ده‌درێت”، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه بوو ئه‌وانه‌ی وا شاره‌زاترن و لێهاتووییان له‌ئاستی مامناوه‌ند زۆرتره، زۆرتر له‌كه‌سانی دیكه وه‌رده‌گرن. ئه‌و دروشمه یه‌كسانیخوازانه‌یه “هه‌ر كه‌س به‌قه‌د توانایی كار ده‌كات و به‌قه‌د پێویستیه‌كانی پێ ده‌درێت” له‌لایه‌ن لویی بلانه‌وه داهێنرا.
له كتێبی “كابه” به‌ناوی “سه‌فه‌ر بۆ ئیكاری” كه له‌ساڵی ١٨٤٠دا نووسرا، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئۆتۆپیك و به‌تووندی كۆنترۆڵكراو وێنا كراوه، كه تێیدا سه‌رمایه جێگایه‌كی نییه. به‌م پێیه، كۆمۆنیزمی فه‌ڕه‌نسه له‌ژێر رێبه‌ری كابه‌دا له‌دایك بوو كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كرێكارانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا. سه‌ره‌ڕای باوه‌ڕ به‌یه‌كسانی، كابه شۆڕشگێڕ نه‌بوو. ده‌یوت “ئه‌گه‌ر شۆڕش به‌ده‌ستی من بووایه، من ده‌سته‌كانی خۆم قۆڵبه‌ست ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قیمه‌تی مردنیشم ته‌واو بێت”. پڕۆدۆنیش هه‌ر وه‌ك كابه بیری ده‌كرده‌وه. ئه‌و بیرۆكه‌ی كۆمۆنیسته‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای داهاتوو كۆمه‌ڵگایه‌كی موته‌مه‌ركزه كه‌تێیدا هه‌موو شتێك هی هه‌موانه‌و هه‌مووان پێكه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ره‌ت ده‌كرده‌وه. كۆمه‌ڵگای خه‌یاڵی پڕۆدۆن به‌هه‌شتێك بوو له جوتیاران و وه‌ستاكان كه تێیدا بانكه‌كان و سه‌رمایه گه‌وره‌كان هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه، به‌ڵام خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی هه‌روا وه‌ك خۆی مابووه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش وه‌ك كابه پێی وابوو كه سۆسیالیزم ده‌بێ له‌رێگای پڕوپاگه‌ندی هێمنانه‌وه وه‌دی بێت.
كه‌سانێكی دیكه‌ش بوون كه‌كرده‌وه‌یان ده‌خسته پێشی قسه‌وه. بلانكی له‌وباره‌یه‌وه ده‌یوت كومۆنیزم (مه‌به‌ست باوه‌ڕه‌كانی كابه‌یه)و پڕۆدۆنیزم له‌سه‌ر لێواڕی چۆمێك راوه‌ستاوه‌و پێكه‌وه شه‌ڕیانه كه ئاخۆ زه‌ویه‌كه‌ی ئه‌ودیوی چۆ‌مه‌كه گه‌نمه‌شامیه یان گه‌نم، ده‌بێ له‌ئاو بده‌ین و بڕۆین و ببینین: سونه‌تی كومۆنیزمی شۆڕشگێڕ كه بلانكی پێش له‌ماركس گه‌وره‌ترین نوێنه‌ری بوو، له‌باڵی چه‌پی رادیكاڵه‌كانی كۆماریخوازی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. له‌لوتكه‌ی شۆڕشدا له‌ساڵه‌كانی ١٧٩٣-١٧٩٤دا، ژاكۆبێنه‌كان دیكتاتۆریه‌كی موته‌مه‌ركیزیان داسه‌پاند كه فه‌ڕه‌نسه‌ی له دوژمنانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی پاراست. ئه‌و دیكتاتۆریه پێش له رووخانی له‌لایه‌ن میانه‌ڕه‌وه‌كانه‌وه، نه‌یارانی ناوخۆیی خۆی دایه به‌ر تیغی گیۆتین و یاسایه‌كی تووندی له‌وانه كۆنترۆڵ كردنی نرخی كالا‌كان له‌بازاڕدا گرته‌به‌ر. له‌ساڵی ١٧٩٧دا بابۆف و هاوڕێیانی له‌رێكخراوی “پیلان بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانی” به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ بووژاننه‌وه‌ی دیكتاتۆری له‌سێداره دران. ئامانجی ئه‌وان واوه‌تر له‌ژاكۆبێنه‌كان بوو. ئه‌وان پێیان وابوو به‌هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت، ئازادی، یه‌كسانی و برایه‌تی به باشترین شێوه داده‌مه‌رزێت.
بلانكیش وه‌ك سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان ره‌خنه‌گری شێلگیری سه‌رمایه‌داری بوو و چاوه‌ڕێی كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌كرد كه‌پێی ده‌وت كومۆنیزم. ئه‌ویش وه‌ك بابۆف پێی وابوو كه‌كومۆنیزم ته‌نیا به رووخاندنی چه‌كدارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێستا‌و هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تێكی شۆڕشگێڕ مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئه‌وه بابۆف بوو كه دروشمی دیكتاتۆری پڕولیتاریای داهێنا. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌و له دیكتاتۆری پڕۆلیتاریا، دیكتاتۆری به سه‌ر پڕۆلیتاریا بوو، چونكە ئه‌و پێی وابوو كه‌نفوزی باوه‌ڕی چینه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌تایبه‌تی ئایین له نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، پێش ده‌گرێت به پشتیوانی هه‌ڵسووڕاوی ئه‌وان له‌شۆڕش. به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نه‌ك له‌لایه‌ن چینی كرێكاره‌وه، به‌ڵكوو به‌جێگای چینی كرێكار. “یه‌كه‌مین ئه‌ركی” دیكتاتۆری، هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی ئایین وه‌ك “ژاری بكوژی نه‌وه‌ی مرۆڤ” بوو. ته‌نیا كاتێك كه‌ئه‌و ئه‌ركه به‌ئه‌نجام گه‌یشت چینی كرێكار بۆ كومۆنیزم ئاماده ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و روانگه‌یه، ستراتێژی بلانكی سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی سۆسیالیزم به‌روونی دیاریكرا. ژماره‌یه‌ك شۆڕشگێڕی شاره‌زا بوون كه به‌نهێنی هه‌ڵسووڕانیان ده‌كرد، تاكوو راپه‌ڕینی چه‌كدارانه وه‌ڕێبخه‌ن. به‌واتایه‌كی دیكه كاپیتالیزم ده‌بێ له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی وشیاره‌وه بڕوخێت و هۆكاره‌كه‌شی هاوبیری ئاڵمانی بلانكی، واته ویلهێڵم وایتلینگ به‌روونی باسی ده‌كات:
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ ده‌ست له‌سه‌ر دابنێین و دانیشن تاكوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌راده‌ی پێویست وشیار بنه‌وه، ئه‌و شته‌ی كه‌خه‌ڵك به‌گشتی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، واتای چۆكدادانه. چونكوو تا كۆمه‌ڵگایه‌كی نایه‌كسان و شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رێژه‌ی هه‌بێت، هه‌موو خه‌ڵك به‌یه‌كسان وشیار نابنه‌وه.
بلانكی به‌شێلگیری و جه‌ساره‌ته‌وه بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی باوه‌ڕه‌كانی خۆی تێدەكۆشا. له‌ده‌یه‌ی ١٨٣٠دا، له‌دوو گه‌ڵاڵه‌ی پلان‌داڕشتن بۆ رووخاندنی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسه ده‌وری بوو كه ئاخێزی مانگی مه‌یی ١٨٣٩ی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام به‌ئاسانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه تێكشكا. ته‌مه‌نی بلانكی پڕپڕه له‌سه‌رده‌می كورتی شۆڕشگێڕی و سه‌رده‌می دێژماوه‌ی زیندان و دوورخرانه‌وه. ئه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌نێوان ساڵه‌كانی ١٨١٥ تا ١٨٨٠ له‌فه‌ڕه‌نسه هاتنه سه‌ركار، زیندانی بوو.
سۆسیالیسته‌كانی خه‌یاڵی و بلانكیسته‌كان سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كانیان له‌میرات بردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ریدا پێكه‌وه شه‌ریك بوون. هه‌موو ئه‌وان هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری مێژوویی به‌هۆی خه‌باتی ئایدیۆ‌لۆژیكه‌وه (خه‌باتی هزره‌كان) وه‌دیدێت. دامه‌زراندنی سۆسیالیزم گرێ دراوه به‌روون بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه. ئاساییه ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه گرینگی سه‌ره‌كی ده‌دا به‌رووناكبری. چونكوو به‌ئاشكرا زۆربه‌ی كرێكاران و جوتیاران وشیار نه‌بوون له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌یان، گوایه گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كه‌وه كه زانیبوویان به‌و راستیه، مومكین بوو. ئێستا ئه‌و كاره چ به‌وه‌ڕێخستنی گروپی خێرخوازانه بێت یان رێكخستنی راپه‌ڕینی چه‌كدارانه، ئه‌وه گرینگ نه‌بوو. گرینگ ئه‌وه‌بوو كه جه‌ماوه‌ری كرێكار چاوه‌دێری ده‌ستبه‌سراوی رزگاری خۆیان بوون. ماركس سه‌باره‌ت به‌سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان ده‌نووسێت:
“له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌كه‌یان وشیارانه زۆرتر “له‌بیری دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكارن، چینێك كه‌زیاتر له‌هه‌مووان ره‌نج و كوێره‌وه‌ری ده‌كێشێت. بۆ ئه‌وان چینی كرێكار ته‌نیا له‌و روانگه‌یه‌وه كه‌زۆرترین سته‌می به‌رانبه‌ر ده‌كرێ، گرینگی هه‌بوو. قۆناغی ناپێگه‌یشتوویی خه‌باتی چینایه‌تی، هه‌روه‌ها شوێنی ده‌وروبه‌ری ئه‌وان بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و سۆسیالیستانه واوه‌تر له‌ناكۆكی چینایه‌تیدا بیربكه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌یانویست كه‌بارودۆخی ژیانی هه‌موو مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌وه‌زعیان باش بوو، باشتر بكه‌ن. چونكوو به‌پێی عاده‌ت گشت كۆمه‌ڵگایان به‌بێ جیاوازی چینایه‌تی (كه‌هه‌ڵبه‌ت بێجگه له‌چینی ده‌سه‌ڵاتدار) چاو لێده‌كرد، له‌ئاكامدا خه‌ڵكێكیش كه‌سه‌باره‌ت به‌كاركردی نیزامی سه‌رمایه‌داریش وشار بن، له دۆزینه‌وه‌ی باشترین رێگای مومكین بۆ گه‌یشتن به‌باشترین هه‌لومه‌رجی مومكین بێ توانا ده‌مێننه‌وه.
بلانكی باوه‌ڕی به‌هاریكاری چینه‌كان نه‌بوو. كاتێك كه‌لێیان پرسی كه چ كاره‌ی، وەڵامی دایه‌وه “پڕۆلێتێر”. ئه‌و هاودڵی جه‌ماوه‌ری كرێكاری له‌پشت بوو، به‌ڵام وه‌ك سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان، ستراتێژه‌كه‌یشی ره‌نگدانه‌وه‌ی “بارودۆخی پێنه‌گه‌یشتووی خه‌باتی چینایه‌تی” بوو. تایبه‌تمه‌ندی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی زۆربه‌ی رژیمه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، پیشه‌سازی گه‌شه نه‌كردووی فه‌ڕه‌نسه كه‌هێشتا پێكهاتبوو له‌كارگه‌ی بچووك، به‌و واتایه بوو كه ئیمكانی رێكخستنی به‌ئاشكراو پشت به‌ستوو به‌هێزی ئابووری به‌كۆمه‌ڵی چینی كرێكار، ئه‌گه‌ر نامومكین نه‌بێت، موشكیل بوو و به‌م پێیه هه‌ڵسووڕانی نهێنی گرێ كۆڵه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه. به‌ڵام ئاكامی ئه‌و روانینه بۆ چینی كرێكار هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كان بیریان لێ ده‌كرده‌وه. بۆ كومۆنیسته شۆڕشگێڕه‌كانی وه‌كوو سۆسیالیسته خه‌یاڵیه‌كانی ناهه‌ڵسووڕاو، چینی كرێكار نه‌ك هۆكاری گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكوو بابه‌تی كاره‌كه بوو.