کریس هارمان 1942-2009
خه‌باتگێر، مامۆستا، نووسه‌ر و هاوڕێ.
نووسینی: ئه‌لێکس کالینیکۆس
و. له‌ئینگلیزییه‌وه: ئازاد ئارمان
کریس هارمان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی “کرێکاری سۆسیالیست” بوو.
کریس هارمان، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سۆسیالیزمی ئەنتەرناسیونالی International Socialism ،هه‌روه‌ها پێشتریش بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی کرێکاری سۆسیالیست Socialist Worker بوو. زۆر کتوپر به نه‌خۆشی سه‌کته‌ی دڵ له قاهیره له به‌رواری 6-7 نۆڤێمبه‌ر کۆچی دوایی کرد، شه‌وێک پێش جه‌ژنی له‌دایک بوونی 67 ساڵه‌ی.
کریس بوو به مارکسیستێکی لێهاتوو له ده‌ورانی رادیکاڵێتی سیاسی مه‌زنی کۆتایی ساڵی 1960 و سه‌ره‌تای ساڵی 1970 له به‌ریتانیا. ئه‌و ڕووناکبیرێکی دروستکه‌رو بنچینه‌یی سه‌رسورهێنه‌ر بوو له پۆلین کردن و لێکۆلینه‌وه‌ی باسه‌کان دا. به‌ڵام، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پشت به‌ستوو بوو به‌نه‌ریته‌کانی مارکس، ئه‌نگڵس، لینین و ترۆتسکی، لۆکسه‌مبۆرگ و گرامیشی. ئه‌و شۆڕشگێرێکی پیشه‌ی بوو و هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ بنیاتنانی پارتی کرێکارانی سۆسیالیست Socialist Workers Party (SWP) .
کریس له ساڵی1942 له‌دایک بووه. په‌یوه‌ندی کردووه به گروپی لێکۆلینه‌وه‌ی سۆسیالیستی ،Review Group Socialist دواتر ناوه‌که‌ی گۆردرا بۆ سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان Socialists (IS) International دوای ئه‌وه‌ش بوو به(SWP) – کریس خوێندکار بوو له قوتابخانه‌ی کوڕانی وهتفۆرت (Watford) دواتریش له‌ساڵانی 1962-1965 خوێندکار بوو له‌زانکۆی لییدس (Leeds University). ئه‌و چوو بۆ سۆراخکردنی ڕێبازی دکتۆراکه‌ی له سه‌ر لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی له زانکۆی له‌نده‌نی ئابووریناسی London School of Economics(LSE) .
له‌به‌شی دووهه‌می ساڵانی 1960 دا زانکۆی له‌نده‌نی ئابووریناسی ببووه به سه‌نته‌ری پشێوی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی به‌ریتانیا. کریس بوو به‌سه‌رکرده‌یه‌کی خه‌باتگێڕی ئه‌م زانکۆیه. هه‌روه‌ها دواتریش وازی له‌پیشه ئه‌کادیمی یه‌که‌ی هێنا.
له دوای ئه‌وه ته‌واوی ژیانی کاری پراو پرو به‌رده‌وام بوو بۆ سۆسیالیسته ئهنتهرناسیوناکان (IS) ، یه‌که‌م جار سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو، له‌گه‌ل ئه‌وشدا رۆژنامه‌نووس بوو له‌رۆژنامه‌ی کرێکاری سۆسیالیست. کریس له‌ساڵانی 1975-1977 سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی کرێکاری سۆسیالیست بوو. هه‌روه‌ها دووباره له نێوان ساڵه‌کانی 1982-1984 هه‌مان کاری ده‌کرد. له‌کۆتاییدا گه‌رایه‌وه بۆ سه‌رنووسه‌ری سۆسیالیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی تاوه‌کو ئێستا. ئه‌وه‌ی کریس ئه‌نجامی دا ئه‌رکێکی زۆر به‌رهه‌مدار بوو.
له‌کۆتایی ساڵانی 1960 دا تاوه‌کو سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاکان، سه‌دان هه‌زار له که‌سی گه‌نج ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد که کریس هارمان هه‌ڵی بژارد. به‌ڵام که‌مایه‌تی یه‌ک کۆلنه‌ده‌ر مانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خرۆشانه به‌ره‌و کزبوون ده‌چوو له ناوه‌راستی حه‌فتاکاندا.
کریس ته‌نها کۆڵنه‌ده‌ر نه‌بوو، به‌ڵکو له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا بۆ پێشه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا. نووسینه‌کانی ئه‌و گه‌شه‌ی دا به مارکسیزمی شۆڕشگێر، ڕێنوێنی یه‌کانی پێشره‌و بوون له‌م ئاڵۆسکاوی و لێلی یه‌ی ده‌یه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م.
تۆنی کلیف (Tony Cliff) بنیاتنه‌ری میراتی سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان، ده‌یسه‌لمێنێ هه‌ر له سه‌ره‌تای خالی دهستپیکردنیانهوه کریس له گه‌ل بنیاتنانی تیۆرییه‌کانی به‌شدار بوو. کلیف ئه‌وه‌ی شیکردهوهکه یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی تری به ناو “سۆسیالیست” وه‌کو یه‌ک بیرۆکراتی و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تین. ئه‌مانه یارمه‌تیمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر مارکسیزمی شۆڕشگێرانه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێستا له ناویدا ده‌ژین. ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه بوو، کلیف نیشانی دا، به‌تێگه‌یشتنی مارکس له‌سۆسیالیزم به‌ناونیشانی رزگاری چینی کرێکاران به‌ده‌ستی خۆیان ده‌توانرێ مانا و درێژه‌ی هه‌بێت.
بنیاتنان له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی کیلف، کریس به سه‌ربه‌رزی یه‌وه توانی درێژه‌بدا به پۆلین کردن و چوونه قوڵایی تیۆریی مارکسیستی له‌زۆر لایه‌ن و پانتایی جیاوازه‌وه. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و کارانه‌ی به‌رهه‌می هێنابوو له به‌رزترین ئاستدا بوون ، له بنچینه‌دا لێکۆلینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر بیروباوه‌ر و شیکردنه‌وه ڕه‌سه‌نه‌کان بوو. بۆ به‌دواداچوونی پوخته‌ی که‌م و کوریه‌کان.
سه‌ره‌تای کاری کریس گه‌شه‌پێدانی شیکاری یه‌کانی کلیف بوو له‌سه‌ر ستالینیزم. یه‌که‌مین په‌رتووکیشی: بیروکراسی و شۆڕش له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ( له‌ساڵی 1974 ، دووباره له‌چاپ درایه‌وه له‌ژێر ناوی خه‌باتی چینایه‌تی له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات) ، لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بوو له‌سه‌ر مێژووی پڕ له ناجێگیری و ناکۆکی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی دوای ساڵانی 1945.
ئه‌گه‌ر چی له‌و کاته‌شدا کریس به ئاشکرا ئه‌م تیۆرییه‌ی ڕه‌تده‌کرده‌وه که پێی وابوو ده‌توانێ سه‌راپای رژێمی ستالینی ڕیفۆرم بکات له‌سه‌ره‌وه. ده‌کرێ ئه‌وان ئه‌م ڕێگا شۆرشگێرانه بگرنه بۆ ڕووخانیان له‌خواره‌وه. ئه‌م لێکدانه‌وه دروست و به‌جێ یه بوو ئه‌نجامه‌که‌ی بووه هۆی ڕوخانی ستالینزم لە 20 ساڵی رابردوودا .
کریس پێشبینی به‌رئه‌نجامێکی ئاواشی ده‌کرد له‌پۆلۆنیا: نووسراوه‌یه‌کی نووسی به‌ناوی “ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی” له‌ساڵانی (1976-1977) . له‌م نووسراوه‌یه‌دا شیکاری یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه کرد که پێیان ده‌گوتن وڵاتانی “سۆسیالیست” گه‌وهه‌ری بوونیان جیاوازی نی یه و یه‌کده‌گرنه‌وه له گه‌ل سه‌رمایه‌داری جیهانی هاوئاوازن له‌کڕین و فرۆشتنی مرۆڤایه‌تی.
کریس ئه‌م شکسته‌ی ناو نابوو” گۆران بۆ لایه‌که‌ی تر” له سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی یه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد. که له پشێویی و شکانی ڕووداوه‌کانی ساڵی 1990 دروست بوو.
توانایی کریس وه‌کو مێژوونووسێک یه‌که‌م جار ئه‌و کاته به ته‌واوی ده‌رکه‌وت له گێرانه‌وی چیرۆکی یاخی بوونی کرێکاران له نێوان بیرۆکراسی و شۆڕشدا. کریس لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانیستیانه‌ی ئه‌نجام دا له‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌لمانیا له‌ساڵی (1918-1923) دواتر به‌ناوی “شکستی شۆڕش “(The Lost Revolution،1982) له‌ساڵی (1982) چاپی کرد. هه‌روه‌ها له‌و کاته‌دا له‌ده‌ورانی هه‌ستانه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵی شه‌سته‌کان و سه‌ره‌تایی حه‌فتاکاندا ئه‌م په‌رتووکه‌ی نووسی (The Fire Last Time،1988) .
زیاد له‌وه‌یش کریس چه‌ند ووتارێکی گرنگی نووسی له‌سه‌ر تیۆریی مارکسیستی بۆ مێژوو. به‌ڵام به نووسینی په‌رتووکی به‌شکۆی ” مرۆڤ دروستکەری مێژووی جیهانە” (1999) وه‌کو مێژوونووسێک به‌رهه‌مه‌که‌ی گه‌یشته ئه‌و په‌ری به‌رزی . به‌سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن ده‌ژمێردرا له‌ناو جه‌ماوه‌ر دا به‌تایبه‌تی له‌دوای دووباره له چاپدانهوی له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپی ڤێرسۆ (Verso) .
یه‌کێک له خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌م په‌رتووکه ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی ئه‌و نیشان ده‌دات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن کۆمۆنه‌ی “سه‌ره‌تایی”. کریس سه‌ره‌تا ده‌ستی کرد به زانیاری کۆکردنه‌وه بۆ لێتوێژینه‌وه‌ی مرۆڤ ناسی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌لگایه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو که مشتومرێکی به‌هێز هه‌بوو له‌سه‌ر کێشه‌ی رزگاری ژنان له کۆتایی ساڵانی حه‌فتاکاندا. بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نه‌ویست بوو، باوه‌ری وابوو ئه‌و کاته ژنان و پیاوان ده‌توانن به‌یه‌کسانی بژین کاتێ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی کۆتایی پێهاتبێت.
ئه‌م شێوه نموونه‌یی یه له رووناکبیری کریس، ئه‌و خۆشی له‌م ههوهسداریی یه ده‌بینی به تایبه‌تی له‌و کێشانه‌ی زۆربه‌ی زۆری له‌به‌ر سوودی و ئاره‌زووی خۆی نه‌بوو . به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی بوو ده‌ستنیشانی مشت‌و مڕه سیاسیی یه‌کانی پێ بکات.
بۆ نموونه نووسراوه‌ی پێغه‌مبه‌ر و پرۆلیتاریا (1994) خوێندنه‌وه‌یه‌کی پێشره‌وانه‌ی مارکسیستی بوو بۆ ئیسلامی سیاسی، ئه‌مه پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی پڕچه‌ک کرد بۆ مشت‌ومڕ و تیکۆشان دوای رووداوی 11 ی سپتێمهر.
هه‌ندێک له گرنگترین باسه‌کانی کریس که راسته‌خۆ بۆ ئێمه بوو له‌سه‌ر کێشه‌ی ستراتیژ و تاکتیکی شۆڕشگێرانه. نووسراوه سه‌ره‌تایی یه نایابه‌که‌ی ، “حیزب چین “(1968)، که له بنچینەدا له نووسراوه‌یه‌کی ناوخۆیی یه‌وه هاتبوو بۆ به دوا داچوون و رازی کردنی رادیکالیزمی خوێندکاران که ئه‌و کاته گالته‌یان به سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان (IS) ده‌کرد له‌سه‌ر زه‌روره‌تی بنیاتنانی پارتی پێشره‌وی لینینی.
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاکاندا ، له‌و کاتانه‌دا کهسهرلێشێواوی چه‌پی رادیکال له نهشونماکردندا بوو. کریس چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ڕێکخستن له‌ناویاندا. به‌تایبه‌تی له‌ده‌ورانی شۆڕشی پورتوگالی له‌ساڵی 1974-75 دا، هه‌روه‌ها دژایه‌تی کردنی ئه‌وانه‌ی کهتهقهلایان ده‌کرد ئه‌نتۆنیۆ گرامیشی بگۆرن بۆ بیرمه‌ندێکی ریفۆرمیزم.
هه‌مان خوڵیا پێوه‌گرتن له‌گه‌ل پێشکه‌شکردنی کاری سیاسی، به بزواندن و زانیاری له کۆتایی و ناوه‌راستی نووسینه‌کانی کریس پۆلینکردن و لێکدانه‌وه‌ی خودی نیزامی سه‌رمایه‌داری یه، ئه‌و زۆر به قولی و له بناغه‌وه له ئابووری سیاسی مارکسیستی تێگه‌یشتبوو. هه‌ر ئه‌و کاته زۆر بلیمه‌تانه ئه‌م ئامانجه‌ی نیشان دا له دیالۆگه‌کانی له‌کۆتایی ساڵی 1960 دا له‌گه‌ل ئه‌رنێست مه‌ندێل (Ernest Mandel) ، ڕێبه‌ری ئه‌نته‌رناسیونالی چواره‌م.
ئه‌و کۆمه‌له وتارانه‌ی به‌م دوایییه کۆیکردوه له ژێر ناوی ” راڤه‌کردنی قه‌یرانه‌کان”(Explaining The CRISIS،1983) که له سه‌ر ئه‌ساسی کاره‌کانی پێشووی مایک کیدرون (Mike Kidron) بنیاتنرابوون. کیدرون نیشانی‌دا چۆن مه‌سه‌له‌ی خه‌رجی چه‌ک گه‌یشته بهرزتیرین ئاستی خۆی و هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی جێگیر بوو له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا.
کریس دریژه‌ی دا به‌م لێکدانه‌وانه بۆ نیشاندانی ره‌وایی ئه‌م ڕاڤه‌کردنه و گه‌رانه‌وه بۆ قه‌یرانی سه‌ره‌کی سیسته‌مه‌که. ئه‌م کاره‌شی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1960 دا به‌ره‌و پێش برد.
له‌م کات و ساتانه‌ی ئابووریناسه مارکسیسته‌کان خه‌ریکی پشێوی ئه‌کادیمی بوون. ئه‌ویش له هه‌وڵدانی به‌رده‌وام دا بوو بۆ تێگه‌یشت له تیۆری مارکس له یاساکانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری.
کریس له نووسین سه‌باره‌ت به ئابووری سیاسی بۆ ده‌یان ساڵی تر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئه‌و له‌کۆتایی ئه‌م سالیدا گه‌رایه‌وه بۆ سه‌ر باسه قوله‌کانی له په‌یوه‌ند به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ، نشونماکردنی دیالۆگه‌کانی له‌گه‌ل ڕابه‌رانی تری ئابووریناسی مارکسیستی. له گه‌ل ئه‌وه‌شدا په‌رتووکی ” سه‌رمایه‌داری مردووی گیان بهبهرداکراو” (Zombie Capitalism) ته‌واو کرد و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌دا چاپی کرد. خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌شکۆیه بۆ ده‌ست نیشانی کردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ، له‌زه‌مینه‌ی مێژووی و دینامیکی نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی.
لێره‌دا به‌شێک له‌م ده‌سکه‌وتانه، له‌وانه‌یه زۆر کاری ئه‌کادیمی بێنێته‌دی. به‌ڵام کریس هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌رهه‌م هێنا، هه‌روه‌ها زۆر له‌مه‌ش زیاتر، ئامانجی ئه‌وه نه‌بوو دڵنه‌وایی و خۆشگوزه‌رانی یاخود پایه بڵندی ئه‌کادیمی به ده‌ست بێنێت، به‌ڵکو ئه‌م کاره‌ی سه‌رومڕ (Full Time) ده‌کرد بۆ پارتی کرێکارانی سۆسیالیست به که‌مترین کرێی کرێکارێک.
گه‌وره‌ترین ئه‌رکی حیزبی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی کرێکاری سۆسیالیست بوو، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1980 دا که دووباره که‌وته‌وه ئه‌ستۆی کریس. ئەو ڕابه‌ری رۆژنامه‌که‌ی ده‌کرد له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆ زۆرانبازی له‌گه‌ل تاتچه‌ریزم – له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه مه‌زنترین داستانی مانگرتنی کرێکارانی کانگه‌کان بوو له‌ساڵانی (19841985) دا- هه‌روه‌ها ده‌ورانی خامۆشی ساڵی 1990 ، تاوه‌کو ده‌یه‌ی رابردوو سه‌رله‌نوێ نیشاندانهوهو رادیکالیزهبوونهوهی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نتی سه‌رمایه‌داری و –بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ.
کریس لێهاتووییه بێسنووری یه‌کانی خۆی داده‌پۆشی، هه‌روه‌ها ده‌ستکه‌وته‌کانی له به‌رامبه‌ر شه‌رمنی روو به‌ده‌ره‌وه. ئه‌و به‌ته‌واوی و به‌هیچ جۆرێک له‌جۆره‌کانی خۆی ده‌رنه‌ده‌خست.
به‌ڵام، ئه‌و هه‌میشه په‌ره‌ی ده‌دا به سونه‌ت و ره‌وشتی شۆڕشگێرانه. کریس له کۆبوونه‌وی تازه‌ی زانکۆی ئابووریناسی دا یادی رۆژه‌کانی پێشووی خه‌باتی خوێندکارانی ده‌هاته‌وه یاد له ساڵی شه‌سته‌کاندا . هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر خانه‌نشین ببێت ، ئینجا کاتی زیاتری ده‌بێت بۆ چاڵاکی سیاسی.
کریس ده‌بوایه تا ته‌مه‌نی پیری به‌به‌خته‌وه‌ری بژیایه. به‌ڵام بێبه‌زه‌یانه‌ی ژیان ئه‌م هه‌له‌ی لێ برد. ئه‌و به نووسینه‌کان و نه‌ریته سیاسییه‌کانی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و نامرێ ،که بوونه‌ته میراتێک بۆ پارتی کرێکارانی سۆسیالیست و ده‌سته‌خوشکه‌کانی له ڕه‌وتی سۆسیالیستی ئەنتەرناسیونالی.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نیه له ده‌ست دانی مه‌رگه‌ساتی ئه‌و خه‌ساره‌تێکی گه‌وره نیه- له سه‌روی هه‌موویانه‌وه بۆ هاوسه‌ری ژیانی ته‌له‌ت (Talat) و مناڵه‌کانی سیز (Seth) و سینید (Sinead) ، به‌ڵام زیاد له‌وه‌ش بۆ بازنه‌یه‌کی زۆر فراوانتر ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاری تێکردوون.
من شه‌خسی خۆم که‌سێکم له ده‌ست دا بۆ ماوەی زیاتر لە 35 ساڵ هاوڕێ، براده‌ر، مامۆستا‌م بوو. ئه‌م ساته بۆ من غه‌مگینی و ئێش وئازاره، پێش ئه‌وه‌ی (هه‌روه‌کو کریس ئاره‌زوو چاوه‌روانی ده‌کات) دووباره ده‌ست بکه‌ینه‌وه به خه‌بات.
ئه‌م وتاره له نووسینی (ئه‌لێکس کالینیکۆس)ه له ژماره‌ی تازه‌ی (2177) رۆژنامه‌ی “کرێکاری سۆسیالیست” بڵاوکراوه‌ته‌وه
• زۆربه‌ی زۆری په‌رتووکه‌کانی کریس هارمان له‌کتێبخانه‌ی مارکس ده‌ست ده‌که‌وێت به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه: www.bookmarksbookshop.co.uk
• به‌شێک له‌نووسراوه‌کانی کریس هارمان له‌ماڵپه‌ری (ئه‌رشیفی ئه‌نته‌رنێتی مارکسیسته‌کان) ده‌بینرێت به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه:
www.marxists.org