سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه ٢١\٩\٢٠١٦ له‌شاری هه‌ولێر شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان نەهرۆ جلال و خلیل محمود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی،بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەی له‌گەڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌و پارته و سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتی و دۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد کە بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەنووسان سازکرابوو .
لەم کۆبوونەوەیەدا وەفدی پارتی دیموکراتی گەلان جەختیان له پێویستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و زه‌مینه‌سازی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتی كرد له توركیا كه له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌كه بێت و ببێته مایه‌ی به‌رقه‌راركردنی ئاشته‌واییه‌كی هه‌میشه‌یی و مافه‌كانی گه‌لی كوردیشی تێدا ده‌سته‌به‌ر ببێت.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا باس له‌شه‌ڕی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی كرا، له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكید كرایه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان رۆڵی سه‌ره‌كیان له‌و جه‌نگه‌دا هه‌یه و توانیویانه له‌جیاتی هه‌موو جیهان به‌ر به‌مه‌ترسی داعش و تیرۆر بگرن، بۆیه له‌قۆناغی دوای جه‌نگی دژ به‌داعش پێویست ده‌كات كورد به‌پێی قورسایی خۆی رۆڵی هه‌بێت، چونكه فه‌رامۆشكردنی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی سه‌قامگیری و به‌رقه‌راركردنی سیستمێكی ئه‌منی هاوسه‌نگ و درێژخایه‌ن ناكات.
هه‌ر له‌و کۆبوونەوەیەدا باس له‌پێویستی دیالۆگ و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت.