له‌چه‌ند رۆژی رابردودا شه‌پۆلێكی ناڕهزاییو خۆپیشاندان به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی باشوری عێراقی گرته‌وه. ناڕه‌زاییه‌كان سه‌ره‌تا له‌شاری به‌سره‌وه ده‌ستیان پێكرد، كه ئه‌گه‌رچی بەدهوڵهمهندترین شاری عێراق داده‌نرێت، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست بیكاری‌و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن. له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا خۆپیشاندانه‌كان به‌شاره‌كانی تری باشوردا بڵاوبونه‌وه‌و له‌چه‌ند شوێنێكیش به‌هۆی پێكدادان‌و ته‌قه‌ی هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران‌و بریندار بون. په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه خۆپیشاندانه‌كان شكستی حكومڕانیی هێزه عێراقییه‌كان ده‌رده‌خه‌ن‌و نیشانی ده‌ده‌ن گه‌نده‌ڵی چه‌نده به‌قوڵایی داموده‌زگاكانی عێراقدا رۆچوه. ئه‌و ده‌ڵێت “عێراقییه‌كان هیچیان نییه تا لدهستی بده‌ن، بۆیه دهژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان”.
ئا: ئومێد عومه‌ر
له‌باره‌ی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراقه‌وه زانا رۆستایی ئه‌ندامی خولی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ووتی، به‌هۆی هه‌مو ئه‌و قه‌یرانه دارایی‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌عێراقدا هه‌ن زه‌مینه‌ی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌بارن. ئه‌و وتی “خۆپیشاندانه‌كان به‌شێكی په‌یوه‌ندی بەنهبونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك نه‌بونی ئاو‌و كاره‌باوه هه‌یه له‌م وه‌رزی هاوینه گه‌رمه‌دا، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی بەشكستهێنانی حكومه‌ته‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌گه‌رمی باس لهگهندهڵیو نادادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر ده‌كرێت. من پێموایه به‌هۆی هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی به‌رۆكی عێراقی گرتوه خۆپیشاندان‌و پێكدادان‌و توندوتیژیو ته‌نانه‌ت كوده‌تای سه‌ربازیش شتێكی چاوه‌رواننه‌كراو نیه”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات حزبەدهسهڵاتدارهكانی عێراق هێنده‌ی له‌خه‌می كورسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبهتیو حزبییهكانیاندان، نیوهێنده ئازار‌و مهینهتییهكهكانی گه‌لانی عێراق نابینن. ئه‌و وتی “ئه‌مرۆ هاوڵاتیانی عێراق وا بیرده‌كه‌نه‌وه هیچیان نیه تا له‌ده‌ستی بده‌ن هه‌ربۆیه دهڕژێنهسهرشهقامهكانو دوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن”.
پێشی وایه ئه‌مرۆ عێراق بوه‌ته گۆره‌پانی ململانێی نێوان وڵاتانی ههرێمیو زلهێزی نێوده‌وڵه‌تی، به‌دوریشی ده‌زانێت كێشه‌كانی عێراق به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌و وتی “یه‌كێك له‌كێشه‌و قه‌یرانه نوێكان بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه، كه هێنده‌ی تر لایه‌نه‌كانی له‌یه‌كتر دورخستوه‌ته‌وه‌و به‌دوریشی نازانم په‌یوه‌ندی بهخۆپیشاندانهكانهوه هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی خولی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌بونی ئاو‌و كاره‌با ته‌نها هۆكارێكه بۆ نیشاندانی ناشیرینی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق‌و ئه‌و هێزه‌ی وڵات به‌رێوه‌ده‌بات. ئه‌و وتی “بێكاری‌و بێ ئاو‌و كاره‌بایی‌و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری بوه‌ته دیارده له‌عێراق. هۆكاری هه‌مو ئه‌مانه‌ش خراپی بهرێوهبردنو گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر‌و بێ یاساییه. ئه‌وه‌ی روده‌دات ته‌نها خۆپیشاندانێكی ساده نیه‌و ئه‌وه پێمان ده‌ڵێت عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ئاڵتونین، كه‌چی هه‌ژارن. خۆپیشانده‌رانی به‌سره كه بەتهنیشت ماڵه‌كانیاندا بۆری نه‌وت ده‌ڕوات، ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری عێراق‌و ته‌نانه‌ت شاری وڵاتانی دیكه‌شه، كه‌چی كاره‌بایان نیه له‌م وه‌رزه‌دا كه پله‌ی گه‌رما له‌شاره‌كه‌یان ده‌چێته سه‌رو 50 پله. خۆپیشاندانه‌كان دژی گهندهڵیو سیسته‌مه شكستخواردوهكهیهتی. هه‌مو كات ناره‌زایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له‌م وه‌رزی گه‌رمایه‌دا به‌راورد بەكاتهكانی دیكه خه‌ڵك گه‌رموگوڕتر دێنه‌سه‌ر شهقامو خۆپیشاندان ده‌كه‌ن”.
د.موسه‌ننا ره‌خنه‌ی توندیش ئاڕاسته‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌راندا دهكاتو پێی وایه ره‌فتاری هێزه عێراقییه‌كان له‌دژی خۆپیشانده‌ران نادیموكراتیانهیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای توندوتیژییه‌كانی هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان، به‌ڵام به‌راورد بەهێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌رمترن. ئه‌و وتی “هێزه عێراقییه‌كان ته‌نها سه‌ر بەیه‌ك لایه‌ن یان دو لایه‌نی سیاسی نین وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، بۆیه تا راده‌یه‌ك باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت هه‌ندێك كه‌س به‌مه‌به‌ست خۆیان خزاندوه‌ته ناو خۆپیشاندهرانو ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆرن بۆ توندوتیژیو په‌لاماردانی داموده‌زگا حكومی‌و حزببیهكان، به‌ڵام له‌كوردستان هه‌ردو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار جڵه‌وی هێزه ئهمنیو سه‌ربازییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه گرتوه، هێزه‌كانیش بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كیان فه‌رمان لهحزبهكانیان وه‌رده‌گرن”.