لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بروسکەی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان بۆ حزبی شیوعی عێراق و کوردستان

بروسکەی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان بۆ حزبی شیوعی عێراق و کوردستان

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

به‌ڕێز / هاوڕێ‌ رائد فهمی
سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حزبی شیوعی عێراق
سڵاو و پیرۆزباییمان قبوڵ بكه‌ن ….
به‌ناوی خۆم و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنه‌ی (90) ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی تێكۆشه‌ر ،هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ حزبی شه‌هیدان و رێگای عه‌داله‌ت و یه‌كسانی ده‌خوازین .
ناكرێت له‌م مێژووه‌ دوور و درێژه‌ی حزب باس له‌ شێوازه‌كانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌باتی ئه‌م حزبه‌ قاره‌مانه‌ نه‌كرێت وه‌ك خه‌باتی نهێنی رۆژه‌ سه‌خته‌كان و تێكۆشان له‌ كونجی به‌ندیخانه‌كان و به‌شداری كارای خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ روخانی رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به‌رژێمی دیكتاتۆری به‌عسیشه‌وه‌, هه‌روه‌ها به‌شداری كاریگه‌ری له‌ هۆشیاری خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا بۆ به‌دیهێنانی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و دادپه‌روه‌ر..
سه‌ركه‌وتووبێت خه‌باتی نه‌پساوه‌ی حزبی شیوعی عێراق.
هه‌ر پته‌وبێت دۆستایه‌تی نێوان (حزبی شیوعی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان )
هه‌رشادبن…..

مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail