لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن کونسڵی ڕووسیا و فەڵەستین، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

کونسڵی ڕووسیا و فەڵەستین، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد

0 تێبینییەکان 30 بینینەکان
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (5 \3 / 2024 )ماکسیم ڕوبین کونسوڵى گشتی کۆمارى رووسیاى فیدڕاڵ لە هەرێمی كوردستان و نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێیان (نەهرۆ جلال و قهار محمد و خلیل محموود) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بەگەرمی پێشوازیکران .
لە دیدارێکی دۆستانەدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە باسیلێوەکرا و جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندی مێژووی نێوانیان کرایەوە .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە