لاپەڕەی سەرەکی ڤیدیۆ سەمیرا كارزان كلیپی “نه‌مدیوه” بڵاودەكاتەوە

سەمیرا كارزان كلیپی “نه‌مدیوه” بڵاودەكاتەوە

0 تێبینییەکان 61 بینینەکان

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، سەمیرا كارزان نوێترین بەرهەمی بەناوی “نەمدیوە” بڵاوكردەوە.
سەمیرا كارزان لە كەناڵی یوتیوب بەرهەمی “نەمدیوە”ی بڵاوكردەوە، نوسیویەتی، “‎نه‌مدیوه تایبەتترین بەرهەمی ئەمساڵی منە کە تام و چێژێکی کوردەواریانەی زۆر جیاوازی لێ دیارە، دڵنیام لای ئێوەش زۆرتایبەت دەبێت”.
تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن محەمەد شعاعی نوسراوە، ئاوازەكەی لەلایەن سەمیرا كارزان و رێباز شەمامی نوسراوە، سوهراب جوڵ كاری دابەشكردنی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی محەمەد بازە.
سەمیرا کارزانی تەمەن 25 ساڵ، لەدایکبوی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەری دەرکەوتوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، ساڵی رابردو ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ رێباز شەمامی پێكهێنا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە