٣١ی ئازار لە باکوری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردن کرا. دەرەنجام و هاوکێشە تازەکانی دوای هەڵبژاردن بەمجۆرەیە:
+ یەکەم:
تورکیا بەرەو عەلمانی/ کەمالیبوون دەچێت.
براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکان جەهەپەیە.
* جەهەپە لە ٢٠١٩ دا:
– ١٤ ملیۆن دەنگ، رێژەی ٣٠٪ی بەدەست هێنا .
– شارەوانی ٢١ پارێزگای گرتە دەست.
* جەهەپە لە ٢٠٢٤:
– زیاتر لە ١٧ ملیۆن دەنگ، رێژەی ٣٧،٥٪.
– شارەوانی ٣٥ پارێزگای گرتەدەست (١٤ پارێزگا زیاتر لە ٢٠١٩)
– بەبەراورد بە ٢٠١٩، دەنگەکانی ٣ ملیۆن و نیو زیاد کردووە
+ دووەم:
سەردەمی ئەردۆغانیزم بەرەو کۆتایی دەچێت
* دۆڕاوی سەرەکی ٢٠٢٤ ئاکەپەیە.٢٤.
* ئاکەپە لە ٢٠١٩:
– زیاتر لە ٢٠،٥ ملیۆن دەنگی هێنابو، رێژەی ٤٤،٣٪.
– شارەوانی ٣٩ پارێزگای گرتە دەست.
* ئاکەپە لە ٢٠٢٤،
– ١٦،٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، رێژەی ٣٥،٥٪
– زیاتر لە ٤ ملیۆن دەنگ کەمی کردووە.
– تەنها ٢٤ پارێزگای بەدەست هێناوە (١٥ پارێزگای لەدەست چووە)
* سێیەم:
مەهەپەی باخچەلی، هاوپەیمانی ئەردۆغانیش لە شکستدایە
+ مەهەپە لە ٢٠١٩:
– ٣،٤ ملیۆن دەنگی هێنابو، رێژەی ٧،٣٪.
– شارەوانی ١١ پارێزگای گرتە دەست.
* مەهەپە لە ٢٠٢٤،
– ٢،٣ ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە، رێژەی ٥٪
– زیاتر لە ١ ملیۆن دەنگ کەمی کردووە.
– تەنها ٨ پارێزگای بەدەست هێناوە (٣ پارێزگای لەدەست چووە)
* چوارەم،
کورد (دەم پارتی) کەمێک بەهێزتر لە مەیداندا ماوەتەوە
+ هەدەپە لە ٢٠١٩:
– نزیک بە ٢ ملیۆن دەنگی بەدەست هێنابو، رێژەی ٤،٢٪.
– شارەوانی ٨ پارێزگا و ٥٠ شارۆچکەی گرتە دەست.
– تورکەکان سەرۆک شارەوانییەکانیان زیندانی کرد و قەیومیان لە جێگا دانان.
+ هەدەپە لە ٢٠٢٤:
– ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگی بەدەست هێنا، رێژەی ٥،٧٪.
-١٠ پارێزگا و ٦٥ شارۆچکەی بەدەست هێناوە.
– ٢ پارێزگا و ١٥ شارۆچکە زیاتر بەبەراورد ٢٠١٩.
– ٣ پارێزگا بە موئامەرە تورکەکان دەستیان بەسەرداگرت.
– بەدلیس (جەهەپە دەنگەکانی خۆی دایە ئاکەپە)،
– قارس (ئاکەپە دەنگەکانی دایە مەهەپە)،
– شەرناخ (٦ هەزار ژاندرمە بە نایاسایی دەنگیان دایە ئاکەپە).
– لە ٢٠٢٤ دەرسیم گەڕایەوە باوەشی کوردستان.
– لە ٢٠٢٤ سەرجەم پارێزگا کوردستانییەکانی رۆژاوای فورات دەنگیان بە کاندیدی حیزبە تورکییەکان دا.
* پێنجەم
+ لە ٢٠٢٤دا، هودا پارتی (حیزبوڵڵا) شکستێکی مێژوویی تۆمار کرد.
– تەنها لە باتمان لەگەڵ حیزبی ریفاهی نوێ بەیەکەوە ٪١٥ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.
– لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان نیمچە غائیبە.
– لە باتمان کورد (دەم پارتی) ٦٥٪ی دەنگەکانی مسۆگەر کرد.