لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان سەركەوتنی دەم پارتی پیرۆز دەكات .

سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان سەركەوتنی دەم پارتی پیرۆز دەكات .

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان
بەڕێزان:
لە سەرکردایەتی و هاوسەرۆکانی DEM PARTÎ
دەنگدەران و هەوادارانی دەم پارتی
بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان DEM PARTÎ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانیی 31ی ئاداردای 2024، دڵخۆش و شادومان بووین و لە قوڵایی دڵەوە بە ناوی خۆم و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە هەموو دەنگدەران و ئەندامانی دەمپارتی و هەموو خەڵكی وڵاتپارێزی باکووری کوردستان دەکەین ، ئەو سەرکەوتنە لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوادارین بەزووترین کات زیندانیانی سیاسی ئازادبکرێن .
بەهیوای هەمیشە سەرکەوتن و یەکگرتن و هاوپشتی بۆ زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کورسستان.
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان
0 FacebookTwitterPinterestEmail