هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی موسڵمانان و خەڵکی ئازادیخواز لە عێراق و کوردستان دەکائەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
با جەژنی رەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و سارێژکردنەوەی برینەکان ..
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و تەواوی ئازادیخوازان لە جیهان دەکەم ،بەهیوام ئەو بۆنە ئاینیە دەرفەتێک بێ بۆ خالیبوونەوەی دڵو دەروونمان لە رق ناخۆشی ..
هیوادارم ئەم یادە ئاینیە دەرفەتیکیش بێت بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکان لە کوردستان تا بەرژەوەندییەکانیان بەلاوە بنێن و هەمووان بەبێ جیاوازی دەست لەناو دەست بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانی کارکردن بۆ گەنجان و فراوانکردنی مافە فەردیی و مەدەنییەکان و بەهرەمەند بوونی تاکەکان لە ئازادییەکان و بەگەڕخستنی سەروەت و سامانەی ئەو کۆمەڵگایە بۆ خۆشبەختی خەڵکی وڵاتەکەمان.
خەڵکی کوردستان و عێراق زۆریان رەزالەت و فەلاکەت کێشاوە و شایەنی خزمەتن، سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەش هێندە زۆرە بەشی هەمووان دەکا ئەگەر بە یەکسانی و عەدالەت ئیدارە بکرێت.
جارێکیتر جەژنتان پیرۆز و وڵاتمان ئاوەدان و ڕێز و خۆشەوسیتیم قبوڵ بکەن ..
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
9\4\2024