شەڕ

0 تێبینییەکان 70 بینینەکان
زوو زوو ئاگر دەکەوێتەوە
‎ئیدی ناچار، بووم بە پۆلیسی ئاگر کوژێنەوە
‎پێشتر کەمانچەژەن بووم
‎بووم بە دارتاش
‎ئەو تەختە دارانەی بۆ چێ کردی لانک دامنابوون،
‎کردمن بە دارەمەیت.
‎پێشتر باخچەوان بووم
‎پاچێک و خاکەناسێکم کڕی و
‎بووم بە گۆڕ هەڵکەن
‎ئەوساکە گوڵفرۆش بووم.
‎لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەدا
‎گۆرانیم دەگوت
‎ئێستا لە پرسەی ئازیزانا ، قورئانخوێنم
‎پێشتر مژولی بەخێو کردنی ئێنجانە بووم
‎ئێستا بووم بە برینپێچ
‎شەڕ
‎ لە ئیشێک دەستمان پێ هەڵدەگرێ و
‎ئیشێکی تازەمان بۆ دەدۆزێتەوە

قوبادی جەلیزادە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە