لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکراکراوە، تەنها یەک کاتژمێر لە وەرزشکردن دەتوانێت مرۆڤ لە چەندین نەخۆشیی مەترسیدار بپارێزێت.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێندا ئاماژەی بە توێژینەوەیەک کردووە، کە تێیدا توێژەران دەریانخستووە، ڕۆژانە بە تەنها یەک کاتژمێر لە وەرزشکردنی جۆراوجۆر، مرۆڤ توانای هەیە لە نەخۆشییەکان ئێسک و نەخۆشیی ڕۆماتیزمە بپارێزێت.
توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی “American Journal of Preventive Medicine”ی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە و، تێیدا توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی تەمەن ٤٩ بۆ ٨٣ ساڵ کردبوو.
ئاماژە بەوەش کراوە، توێژەران هانی بەشداربووانیان دابوو کە هەوڵبدەن لە هەفتەیەکدا بەلایەنی کەمەوە یەک کاتژمێر وەرزش بکەن و هەموو ساڵیک باری تەندروستیی کەسەکانیان تۆمارکردبوو.
دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوە دەخەنەڕوو، ئەوانەی بەلایەنی کەمەوە لە هەفتەیەکدا چالاکیی جەستەیی جۆراوجۆریان ئەنجامدابوو، مەترسیی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی ئێسک (وەک پوکانەوەی ئێسک) و ئازاری پشت و جومگەکان و نەخۆشیی ڕۆماتیزمە، بە ڕێژەی ٨٦% کەمبووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، جۆرە وەرزشەکانی وەک، ڕاکردن یان بە پیادە ڕۆیشتن، سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا، ڕاهێنانی وەرزشی لە هۆڵە وەرزشییەکاندا و هەر جوڵەیەکی ئاسایی تر کە لە ژیانی ڕۆژانەدا دەتوانرێت بکرێت کاریگەری ئەرێنیان دەبێت لەسەر جەستە.