لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لەهەولێر،پیرۆزبایی گەیاندرایە هەدەپە

لەهەولێر،پیرۆزبایی گەیاندرایە هەدەپە

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لەهەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکانی تورکیا ،وەفدێکی هاوبەشی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەکێشانی کوردستان سەردانی نوسینگەی هەدەپەیان لەشاری هەولێر کرد .

وەفدی هاوبەشی هەردوولا وێڕایی خۆشحاڵی لەسەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکان جەخت لەسەر یەکریزی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیستیمانیەکان بۆ لەگۆڕنانی خەونی دوژمنانی کورد کە هەمیشە لەهەوڵی پەرتەوازەیی  دوورکەوتنەوەی پارچە دابەشکراوەکانی کوردستان بوونە .

لای خۆیانەوە نوێنەرایەتی هەدەپە هەڵویستی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان بەرز نرخاند لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و بۆپشتگیری دۆزی رەوایی گەلی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بووین.

لە کۆتاییدا وەفدی هەردوولا بە گەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە