لە زۆربەی وڵاتانی دونیا چینێک لەخەڵک ھەیە پێیان دەوترێت سەرمایەدار کەلەچوارچێوەی ئەو جوگرافیایەی تێیدا دەژیت بۆتە خاوەنی داھاتێکی زۆر وە بۆتە سەرمایەدار ئەوەی لێرەدا بۆمن گرینگە ئەو بەشە سەرمایەدارەیە کە لەناو کۆمەڵگا وێنەیەکی باشی ھەیە و پێی دەوترێت سەرمایەداری نەتەوەیی.
پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان بە ئەندازەی خراپەی دۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتیەکەی ئەم سەرمایەدارە توشی جۆرە وەھمێک بووە کە داھاتەکەی نەخستۆتە خزمەتی گشتی یان ھیچ نەبیت ھاوڵاتیانی شارەی کەلەگەڵیان دەژیت ئەم خەڵکانە لە ماوەکانی رابردوو زۆر پێویست بوون بۆئەوەی بەھانای دۆخی ناھەمواری کۆماڵگاکانیان بێن بەڵام لەجیاتی ئەوە جانتاکانیان پێچایەوە زۆربەیان لە خراپترین دۆخی ئابوری کوردستانیان بەجێ ھێشت وە ئەوەندەی بانکەکانی جیھان سودیان لە داھاتەکانیان بینیوە ئەوەندە خەڵکە بەشمەینەتەکەی کوردستان سودیان لێ نەبینیون
بەشێکی ئەم کەمتەرخەمیەی سەرمایەدارەکان دەگەرێتەوە بۆ چینە مشەخۆرەکەی کوردستان کە بەرپرسەدزەکان ھیچ بەھایەکیان بۆ بانک وبازرگانی ودۆخی ئابوری نەھێشتۆتەوە بە ئەندازەیەک خەڵکانی سادە و ئاسایش بروایان بە یارمەتیدانی بەرامبەرەکەی نەبوو تا بگاتە خەڵکانێک داھاتەکانیان بۆ چاکەی گشتی بەکاربھێنن.
ھەرچۆنێک بێت ھیچ لەم قسانە نابێتە بیانوێکی بەھێز لەپای پشتکردنی ئەم سەرمایەدارانە لە خەڵکەکەی خۆیان چونکە وڵاتێکی وەکو ئیسرائیل لەزۆربەی کاتدا سەرمایەدارەکانی وەک پاڵپشتێکی گەورەی ئەو چوارچێوەیە دەمێنەوە کەپێی دەوترێت ئیسرائیل.
لەکاتی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا زۆر سەرمایەدار بەزوترین کات ھاتنە سەرخەت بۆ پشتیوانی وڵاتەکەیان لەچوارچێوەی بروابوون بە روحیەتی ھاوکاری وسەرمایەداری نیشتیمانی
دەیان نمونەی زیندووی تر ھەیە کەچۆن سەرمایەدارەکان بوونەتە کۆڵەکەیەکی گەورە بۆ وڵاتەکانیان
ھەر سەرمایەدارێک ئەگەر پرۆژەی نیشتیمانی نەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری وپیشەسازی ئەوا ھەرگیز ناتوانن ببنە دەستێکی بەھێز بۆ بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەیان بۆیە دەبێت کۆمەڵێک پرۆژەی بازرگانی وکشتوکاڵی بکەن ئێمەش وەک کورد کۆمەڵێک سەرمایەدارمان ھەیە لە جیاتی بەگەرخستنی ئابوری وڵاتان دەبێت ببنە دەستێکی کاربۆ وڵاتەکەی خۆیان بۆئەوەی بەتاڵە کەم بێتەوە ئێستاش کات بەسەرنەچووە بۆئەوەی دووبارە داھاتەکانتان بگەرێنەوە ببێتە پشتیوانێک بۆ ئابوری وڵاتەکەتان خەڵکیش لەسایەی داھاتی ئێوە سودببینێت خۆئەگەر شتێکی ئاوا نەکرێت مێژوو رەحم بەکەس ناکات کەلەکاتی تەنگانە خەڵکی خۆتان بەجێ ھێشتووە.