بەمەبەستی بەرەوپێشبڕدنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان لەمەڕ دەخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی، سەردانی قونسوڵخانەی وڵاتی چینیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن قونسوڵ چین بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و کۆمەلایەتی و دوایین ئاڵوگۆرەکان تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .