کیشوەری ئوسترالیا یەکێک لە سەرسوڕهێنەر ترین ناوچەکانی سەر ڕوی زەوی و هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە وایکردووە زۆر لەباربێت بۆژیان و سەرەرای ئەوەی داهاتی نەوت و سوتەمەنی نیە لەگەڵ ئەوەشدا بەیەکێک لە خۆشترین وڵاتەکان بۆ ژیان دادەنرێت .
چەند زانیاریەک لەسەر ئەو کیشوەرە بەدڵنیایەوە توشی سەرسوڕمانمان دەکات :
1. ڕوبەری ئوسترالیا ئەگەر بەدرێژی دایبنێین هێندەری دوری نێوان لەندەن و مۆسکۆ دەبێت .
2. گەورەترین کێڵگە لە ئوسترالیا هێندەی ڕوبەری بەلجیکا دەبێت .
3. لە %٨٥ ی خەڵکی ئەو وڵاتە ٥٠ کیلۆمەتر دور لەکەنار ئاوەکان دەژین .
4.ساڵی ١٨٨٠ شاری ملبۆرن دەوڵەمەندترین شاربووە لە جیهان .
5.دەوڵەمەند ترین خانم لە ئوسترالیا ناوی “جینا ریچی”ە و هەمو نیوکاتژمێرێک ملیۆنێک دۆلار دەچیتە سەرسامانەکەی لە چرکەیەکدا ٥٩٨ دۆلاری دەستدەکەوێت .
6. ساڵی ١٨٩٢ ژمارەیەک کەس لە ئۆرۆگوای ویستیان دەوڵەتێک دروست بکەن و ناوی ئوستورالیای نوێی لێبنێن .
7.ساڵی ١٩٦٩ یەکەم وێنەی نیشتنەوە لەسەر مانگ لە بنکەی ” Honeysuckle Tracking Station” نزیک “کانبرا” لە ئوسترالیا گیرا .
8. لە ئوسترالیا لە هەفتەیەکدا ٧٠ کەس مۆڵەتی مانەوەیان بەسەردەچێت و هەوڵدەدەن بۆیان نوێبکرێتەوە .
9.سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئوسترالیا “بوب هوک” ژمارەی پێوانەیی بۆ خواردنەوەی بیرە شکاندووە و لە ١١ چرکەدا لیتر و چارەکێکی خواردەوەتەوە .
10.کۆنترین هەڵکۆڵدراو لە جیهاندا لە ئوسترالیا دۆزراوەتەوە تەمەنی بۆ ٣.٤ ملیارساڵ دەگەڕێتەوە .
11.کۆنترین یەکەی پۆلیس لە ئوسترالیا لە بەندیکراوەکانی بەریتانیا درست بون لەکاتی گواستنەوەیان بۆ ئەو کیشەرە هەڵسوکەوتیان باش بووە و دەستیان بەکاری باش کردووە .
12.هاوڵاتیانی ئوسترالیا زیاترین پارەی کارەبا لە جیهاندا دەدەن .
13.وڵاتی سعودیەی عەرەبی پەنای بۆ ئوسترالیا برد بۆ هاوردەکردنی حوشتر لەکاتێکدا لە ئوسترالیا نزیکەی ملیۆنێک لەو ئاژەڵە بەشێوەی کێوی دەژیان و ١٩ ملیۆن دۆلاریان دا بۆ ئەوەی کەمیان بکەنەوە .
14.کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی لە گواستەوەی ئاسمانی لە ئوسترالیا لە گەشتێک زەیتی “گوانتاسیان”ی چێشت لێنانیان وەک سوتەمەنی بەکارهێنا .
15.بە پێی ژمارەی دانیشتوان خەڵکی ئوسترالیا زۆرترین پارە لە قومارکردن خەرج دەکەن .
16.ئوسترالیا یەکێک بووە لە دامەزرێنەری نەتەوە یەک گرتووەکان .
17.لە ئوسترالیا درێژتری تەلبەن هەیە ٥٦١٠ کیلۆمەتر دەبێت، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵی “دینگۆ” لە سروشتدا دروستکراوە .
18.شاری “ملبۆرن” بە پایتەختی وەرزش لە جیهاندا دادەنرێت .
19.ئاژەڵەکانی کەنگەر و ئەیمیو بەهیچ شێوەیەک ناتوانن یەک هەنگاویش بۆ پشتەوە بڕۆن .
20.خەڵکی ئوسترالیا تاکە گەلن لەجیهان گۆشتی ئەو ئاژەڵانە دەخۆن وەک هێمایەکی نەتەوەیی تەماشای دەکەن .
21.گەر هەمو ڕۆژێک سەردانی کەناردەریایەکی نوێ بکەین ٢٧ ساڵمان دەوێت بۆ ئەوەی سەردانی هەمو کەناردەریایەکانی ئوسترالیا بکەین .
22.ژمارەی مەڕ و ماڵات لە ئوسترالیا سێ هێندەی ژمارەی دانیشتوان دەبێت .
23. ئاژەڵی کەنگەر کاتێک لە دایکدەبێت درێژی یەک سانتیم مەترە .
24.ساڵی ١٩٠٨ شاری ‘كانبرا” بەهۆی هەبونی کێشە لە دیاریکردنی پایتەختی فیدراڵی لەنێوان سیدنی و ملبۆرن دروستکرا .
25.کەسێکی ئوسترالی لە بازاڕی ئەلیکترۆنی Ebay هەوڵیداوە وڵاتی نیوزەلەندا بفرۆشێت .
26.سەرەرای هەبونی جۆری کوشندە لە جاڵجاڵۆکەکان لە ئوسترالیا لە ساڵی ١٩٧٩ هەتا ئێستا هیچ کەسێک بەهۆی ئەو گیاندارەوە نەمردووە .