هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌وه تاكۆتایی نیسان یادی 29ساڵه‌ی هه‌شت قۆناغی ئه‌نفالی ناوچه جیاوازه‌كانی ساڵی 1988 ده‌كاته‌وه‌و تائێستا ئه‌نفالی كوردان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید نه‌ناسێندراوه.
قۆناغه‌كانی ئه‌نفال له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی1988هه‌زاران كه‌سی شه‌هیدبوو بێسه‌روشوێن كردوو هه‌زاران گوندیشی وێران‌كرد.
قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوی ئه‌نفالی ساڵی 1988 له‌كۆتاییه‌كانی شوبات ده‌ستیپێكرد تا19ی ئادار به‌رده‌وامبوو كه ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و سه‌رگه‌ڵ و به‌رگه‌ڵ و چوارتا و ماوه‌ت و سورداشی گرته‌وه، چه‌ندین گوند له‌و شاڵاوه‌دا له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه.
قۆناغی دووه‌می ئه‌نفال، بۆ سه‌رناوچه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و قه‌ره‌داغ و عه‌ربه‌ت و به‌شێك له شاره‌زوور بوو، كه له 23ی ئادار ده‌ستیپێكرد له دوو-ی نیسان ئه‌و قۆناغه كۆتایی هات كه تێیدا به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین گوند له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه‌و وێرانكران.
قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال،له حه‌وت بۆ 20ی نیسان به‌رده‌وام بوو، كه ناوچه‌كای گه‌رمییان-ی گرتبووه‌وه.
ئه‌نفالی چوار، له سێ بۆ 15ی ئایار بۆسه‌رناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه‌و دۆڵی زێی بچووك و گونده‌كانی كه‌ركوك و پردێ و ئاغجه‌له‌ر و چه‌چمه‌ماڵ و دوكان و كۆیه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری گرته‌وه.
قۆناغی پێنج و شه‌ش و حه‌وتی ئه‌نفال له ناوه‌راستی ئایار بۆ 26ی ئاب به‌رده‌وام بوو، ئه‌م قۆناغانه‌ی ئه‌نفال ناوچه‌كانی شه‌قلاوه‌و به‌شێك له‌هه‌ولێر و كۆیه‌و رانیه‌و قه‌ڵادزێ و هیران و نازه‌نین و هه‌ریر و ره‌واندز سۆران و خه‌لیفان و چیای قه‌ندیلی گرته‌وه.
قۆناغی هه‌شت-ی ئه‌نفال، له 25ی ئاب ده‌ستیپێكردوو، له شه‌ش-ی ئه‌یلول كۆتایی هات، ئه‌م قۆناغه ناوچه‌ی بادینانی گرته‌وه‌و سه‌دان گوند كاولكران و چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان شه‌هیدكراون.
قوربانییه‌كانی قۆناغه‌كانی ئه‌نفالی1988و تاوانه‌كانی تری به‌عس دژی به هاوڵاتیانی باشوری كوردستان زیاتر له 182 هه‌زار شه‌هید و بێسه‌روشوێن بوو.
حكومه‌تی به‌عسی عێراق-ی له قۆناغه‌كانی ئه‌نفال-دا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گوندی له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێران‌كرد.
هه‌شت فه‌یله‌قی سوپای عێراق و نزیكه‌ی 300 هه‌زار جاش به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفال-یان كردووه.