رێکخراوی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی(هیومان رایتس وۆچ) له‌وباوه‌ڕه‌دایه که یاسا و رێساکان و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاکاری له کۆماری ئیسلامی‌دا مافه‌کانی ژنانی ئێرانی له بازاره‌کانی کاردا پێشێل ده‌کات. به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه رێژه‌ی کارکردنی ژنان له ئێران‌دا له ئاستی نێونجی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌متره.
هیومان رایتس وۆچ، له نوێترین هه‌نگاوی خۆیدا لێکۆڵینه‌وه‌ییه‌کی وردی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژنانی ئێران له بازاره‌کانی کاردا له مه‌ودای نێوان مانگی ئازاری ساڵی 2016 بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2017 ئه‌نجام داوه و له راپۆرتێک‌دا که به‌م ئه‌نیمه‌یشێنه نیشاندراوه، ئاماژه به بێ به‌شییه‌کانی ژنان له بازاره‌کانی کاردا ده‌کات، دیمه‌نی بێهیوایی ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دۆخێکی یه‌کسانه له هه‌له‌کانی کارکردن‌دا.
له به‌شێکی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه که: “ژنانی ئێرانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک به‌ربه‌ستی وه‌کوو، به‌ربه‌ستی گه‌شتکردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، قه‌ده‌غه‌بوونی کارکردن له سه‌ربنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی تایبه‌ت و بێ به‌شبوون له ماڤی پاراستنی یاسایی سه‌ره‌تایی به‌ره‌وڕوون.”
کارکردنی ژنان که‌متره له ئاستی نێونجی ناوچه‌که
چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، له‌و ده‌رفه‌ته زه‌مه‌نییه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه و تێکڕای ساڵی 1395 هه‌تاوی له خۆده‌گرێت، رێژه‌ی کارکردن له نێوان پیاوانی ئێران زیاتر له 64% بووه، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که پشکی ژنان له بازاری کاردا ته‌نها نزیکه‌ی له 15% بووه.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته له ئێستادا رێژه‌ی کارکردنی ژنان له وڵاتانی باکوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵه‌تی ناوه‌ڕاست له 20% و ژماره‌ی ژنانی کارکه‌ر له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا یه‌ک له سه‌ر چوار که‌متره له‌و رێژه‌یه.
به وته‌ی سارا لی ویتسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رستی رێکخراوی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رکه‌وتنه‌کانی ژنانی ئێرانی له خوێندنی باڵادا ده‌ری خستووه که ئاستی توانایی و لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وان بۆ به‌شداریکردن له بونیاتنانی وڵات‌دا باشتره، به‌ڵام یاسای هه‌ڵاواردن له‌و وڵاته ئه‌وان به دواکه‌وتوویی ده‌هێڵێته‌وه.
ویتسۆن به بیری دێنێته‌وه که، پرۆسه‌ی به ره‌سمی ناساندنی ئه‌و کێشه‌یه له نێوان به‌رپرسانی ئێرانی‌دا ده‌ستی پێکردوه، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵبگیردرێت بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌ی که ژنانی له بازاڕی کاردا په‌راوێز خستووه.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر بنه‌مای توژینه‌وه‌ی یاسا و سیاسه‌ته‌کانی ئێستای کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ 44 ژن و پیاوی ئێرانی له‌وانه، کارناسانی بواری ئابوری، خاوه‌نانی کار و که‌سابه‌ته بچووکه‌کان و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌ت داڕێژراوه.
راپۆرته‌که به ناوی ” ئێره کۆمه‌ڵه‌یه‌کی پیاوانه‌یه: هه‌ڵاواردن له دژی ژنان له بازاڕی کاری ئێران”دا بڵاو کراوه‌ته‌وه وبه‌شێکی تایبه‌ته به تاوتوێکردنی له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م ژنان له یاسا مه‌ده‌نییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا.
به گوێره‌ی یاساکانی ئێران پیاو سه‌رپه‌رشتی خێزانه و ده‌توانێت به گوێره‌ی بارودۆخه‌کان هه‌ڵبژاردنی ئابوری و پیشه‌یی هاوسه‌ره‌که‌ی سنووردار بکات.
ژنانی ئێران بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت و سه‌فه‌رکردنی ده‌ره‌وی وڵات پێویستیان به ره‌زامه‌ندی مێرده‌کانیان هه‌یه هه‌ر ئه‌م پرسه‌ش ده‌توانێت چالاکییه‌کانی ژنان له پیشه‌کانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رێتی و ئه‌و کارانه‌ی که پێویستیان به سه‌فه‌ر هه‌یه، سنووردار بکات.
هه‌ڵاواردن له دامه‌زراندن و به‌شدار نه‌بوون له سیاسه‌تدا
هیومان رایتس وۆچ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی یاسا، هه‌ڵاواردن له دژی ژنان له شوێنی کار قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌م قه‌ده‌غه‌بوونه دامه‌زراندن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی پیشه‌یی له‌خۆ ناگرێت به ئاسانی جیاوازی سه‌رتربوونی پیاو له ریکلامه‌کانی پێدانی کاردا ده‌بینیت.
به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له کۆی 70 هه‌زار و 26 ده‌رفه‌تی کاری ریکلام بۆکراو له ساڵی 2016دا، رێژه‌ی له 60% پیاوان به سه‌رتر دانراون و ته‌نها رێژه‌ی له 5% ژنانی له پێدانی کاردا له سه‌رتر داناوه.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه له ساڵانی رابردودا له ئێران هه‌میشه له نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕوانامه‌ی کۆتایی خوێندنیان له زانکۆکان و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌کان له به‌شه جیاوازه‌کاندا له سه‌رتاسه‌ری وڵات به ده‌ست ده‌هێنا رێژه‌ی ژنان له پیاوان زۆر به‌رزتر بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پشکی ئه‌وان له پێدانی کار و دامه‌زراندندا به تایبه‌ت له پله‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رێتیدا زۆر زۆر که‌متره.
چادێری مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بێ به‌شی ژنان له بڕیاره سیاسییه‌کاندا ده‌کات و ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که له ئێستادا ته‌نها که‌متر له 6% کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی ئێران به ده‌ست ژنانه‌وه‌یه که نیوه‌ی کۆمه‌ڵن.
بێ‌کاری له 44% ژنانی گه‌نج
به گوێره‌ی نوێترین راپۆرته‌کانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له کۆتاییه‌کانی ساڵی رابردودا رێژه‌ی له 11% بێ‌کاری له سه‌ره‌تاکانی ساڵه‌وه بۆ لە سەدا ١٢ پۆینت ٤ بەرزبووەتەوە و بێ‌کاری له نێوان ژنان و گه‌نجان زۆر زیاتره.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ، له ساڵی 1395 هه‌تاویدا زیاتر له 28%ی گه‌نجانی نێوان 15 بۆ 29 ساڵ بێکار بوون و پشکی ژنان له نێوان ئه‌و توێژه‌ی گه‌نجاندا زیاتر له 44% بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ناوه‌ندی ئاماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه داوه که له نێوان 615 هه‌زار هه‌لی کارکردن‌دا له ساڵی رابردوی هه‌تاویدا پشکی ژنان دوو ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان بووه، هۆکاری سه‌ره‌کی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش بۆ پێدانی هه‌قده‌ستی که‌متر به ژنان له به‌رامبه‌ر کاری هاوشێوه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه و نیوه‌ی ئه‌و ژنانه‌ش که له ساڵی رابردودا هه‌لی کاریان ده‌ستکه‌وتووه له به‌شی خزمه‌تگوزاریدا دامه‌زراون.
رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ناته‌واوبوون و ناکاریگه‌ربوونی یاساکانی پشتیوانی کردن، به یه‌کێکی تر له کۆسپه‌کانی به‌رده‌م ژنان بۆ چوونه ناو بازاڕی کار ناوده‌بات و به‌وپێیه‌ش له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردودا 48 هه‌زار ژن پاش که‌ڵک وه‌رگرتن له پشووی یاسایی کاتی مناڵبوون کاره‌کانیان له ده‌ست داوه.
رۆحانی میراتگری حکومه‌تێکی دژه ژن.
حه‌سه‌ن رۆحانی له یه‌کێک له وتاره‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیدا رایگه‌یاندوه، له کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا 860 هه‌زار ژن بێکار بوون. چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا به‌وه گه‌یشتووه که “ئێران پێویسته یاساییه‌ک له دژی هه‌ڵاواردن و جیاکاری له دژی ژنان په‌سه‌ند بکات، ته‌واوی ئه‌و رێسایانه‌ی که هه‌ڵاواردنیان تێدایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و پشتیوانییه یاساییه‌کانی ژنان بچه‌سپێنێت.”
چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو که کاری له‌پێشینه‌ی کابینه‌که‌ی رۆحانی له دوای رێکه‌وتنی ئه‌تۆمی “چاککردنی دۆخی ئابوری داڕماوی ئێرانه” ئه‌ویش به به‌شداری کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی” روونیشیده‌کاته‌وه: “ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ کۆسپه‌کانی به‌رده‌م ژنان له بازاڕی کاردا نه‌کرێت، سوده ئابورییه‌کانی ئێران له‌و که‌رته‌شدا سنووردار ده‌بێت.”
سه‌رۆکی ئێران سه‌ره‌تای مانگی خاکه‌لێوه رایگه‌یاندبوو له ساڵانی رابردودا له بری دابینکردنی هه‌لی کارکردن بۆ گه‌نجان، ده‌رگای زانکۆکانیان به روویاندا کرده‌وه و له ئێستادا ساڵانه نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌س بڕوانامه‌ی کۆتایی خوێندن به ده‌ست ده‌هێنن و ره‌وانه‌ی بازاڕی کار ده‌کرێن.
به‌م پێیه‌و به سه‌ره‌نجدان به پشکی ژنان له خوێندنی باڵادا له هه‌ر ساڵێکدا نزیکه‌ی 400 هه‌زار ژن که خوێندنی ته‌واو کردبێت دێنه ناو بازاڕی کاره‌وه که هه‌لی کاری هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پسپۆڕییه‌که‌ی ئه‌وان ده‌توانێت کێشه‌ییه‌کی جیدی بێت له به‌رده‌م کابینه‌ی نوێی حه‌سه‌ن رۆحانیدا.