هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پرسەنامەیەکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی هاوڕێ (جه‌میل ره‌حمان – ناسراو بە هاوڕێ ئاشتی)دەکا ، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە :
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە دوای ململانێی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئەم بەیانیە هەواڵی مەرگی هاوڕێ و هاوسەنگەرمان (جه‌میل ره‌حمان – ناسراو بە هاوڕێ ئاشتی) مان پێگەیشتن . لەدەستدانی هاوڕێ ئاشتی کۆستێکی گەورە بوو بۆ هەموومان ،بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و هاوڕێیانی دەکەین و بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت ،ئێمە هاوسەنگەرانی پەیمان نوێ دەکەینەوە کە لەسەر رێگا و رێبازی ئەودا بین بۆ بەرگری لە ئازادی و هەژاران و زەحمەتکێشان بۆ دەستەبەرکردنی داد و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەلگا، کە ئەو هەموو ژیان و گەنجێتی بەخشی بەو ئامانجە پیرۆزە .
دووبارە سەرۆخۆشی خۆمتان پێ رادەگەیەنم
هاوڕێتان
مام خدر
٢٨\٥\٢٠١٧
چەند زانیارییەک لەبارەی هاوڕێ ئاشتی:
هاوڕێ ئاشتی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كادیری حزبی شیوعی له ساڵی 1965 له گوندی كۆزه‌پانكه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر له دایك بووه‌و له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی عێراقه‌وه ده‌كات و ساڵی 1987 خه‌باتی رێكخستنی ده‌گوازێته‌وه بۆ ریزی پێشمه‌رگایه‌تی له لقی قه‌ره‌چوغ .
له دوای راپه‌ڕین كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌ناوچه‌ی خه‌بات و ناو هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كۆمیته‌ی پارێزگای هه‌ولێر، دوای پرۆسه‌ی روخاندنی به‌عس له 2003 بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی حزب له مه‌خمور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری .
به‌داخه‌وه ماوه‌ی 3 ساڵ بوو دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ هاتبوو سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری زۆری له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌یانی رۆژی یەکشەممە ٢٨\٥\٢٠١٧ به یه‌كجاری جێی هێشتین و بووه خه‌مێكی گه‌وره بۆ هه‌موومان .