له عێراق دیموكراتیه‌ته، له لوبنان دیموكراتیه‌ته، له لیبیا‌و له نێو ئه‌و وێرانه‌دا باس له دیموكراتیه‌ت ده‌كرێت، له سوریا‌و له نێو ته‌رمی كوژراوه‌كانیشدا به ئاراسته‌ی دیموكراتیه‌ت ده‌ڕۆن، له لوبنانیش دوای (15) ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆیی خۆیان بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئاماده ده‌كه‌ن، میسری و جه‌زائیریه‌كانیش ئاوازی دیموكراتیه‌ت ده‌ڵێن به‌هۆی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیه‌وه، تونسیه‌كان له‌سه‌ری رێکكه‌وتون و هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ن، توركه‌كان جێگیریان كردوه‌و به‌ره‌و حوكمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌موان دروشمه‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ناوی دیموكراتیه‌ته‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌حوكم، ویلایەتە یه‌كگرتوه‌كان و بەریتانیاو فه‌ره‌نسا پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنیان ده‌به‌ستنه‌وه، به په‌یوه‌ستبونی فه‌رمانڕه‌واكانیان به سیاسه‌ته‌كانیانه‌وه.
گومان له ته‌وزویركردن له وڵاتێك و دڵنیابون له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له وڵاتێكی دیكه‌دا، وا له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات ببێت به دیكتاتۆر و سور نه‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی، دیكتاتۆر نواندن ده‌كات و خۆی به دیموكراتی ده‌زانێت گه‌ر به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێبكات، بۆ نمونه به‌م شێوه‌یه مالیكی گۆڕا بۆ ره‌گه‌زپه‌رست و سیخوڕی ئێران، گۆڕییان به عه‌بادی هه‌ردوكیان له یه‌ك حیزبن و، عه‌بادیش له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه، جارێك باشه‌و جارێكیش دیموكراتی نیه، جارێك چاكسازه‌و جارێكیش ره‌گه‌زپه‌رست و كۆنه‌خوازه، گه‌ر كورده‌كان داوای لێبكه‌ن به جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له گوند‌و ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌وا ده‌بێته دیكتاتۆر، ئه‌گه‌ر رازی بێت به خستنه‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێم ئه‌وا دیموكراتیه، به‌و بۆنه‌یه‌وه، كورده‌كان سه‌ره‌ڕای ململانێی ناوخۆیی و ناكۆكیه‌كانیان دیموكراتین، هه‌رچه‌نده له‌و روه‌وه كه ماونه‌ته‌وه له عێراقدا توڕه‌ن. له عێراق و له سوریاش له بنچینه‌دا دیموكراتین. ئه‌ی بۆچی هه‌وڵ بۆ جیابونه‌وه ده‌ده‌ن؟ ئه‌ی بۆچی سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن جێبه‌جێده‌كه‌ن؟
نوێنه‌ری سه‌رجه‌م تائیفه‌و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌كان له په‌رله‌مانی عێراقدا كۆده‌بنه‌وه، هاوپه‌یمانی سوننه‌كان به هه‌مو لایه‌كیانه‌وه، گروپی نوجه‌یفی و گروپی جبوری و خێڵه‌كان، كورده‌كان گروپی بارزانی و گروپی تاڵه‌بانی و ئیسلامیه‌كان، هاوپه‌یمانی شیعه‌و لایه‌نه‌كانیان، گروپی مالیكی و گروپی سەدرو گروپی حه‌كیم و گروپی مه‌رجه‌عیه‌كان، “به‌در” و “حزبوڵا” و “گروپی ئه‌هلل حه‌ق”….. هه‌مویان بازرگانی بە نیشتیمان و دینەوە دەکەن، كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له چاره‌نوسی عێراقی دیموكراتی بده‌ن، هیچ كه‌سیان به‌ناوی عێراقه‌وه قسه ناكه‌ن، هه‌ر گروپه‌و به‌ناوی ئه‌و لایه‌نه‌وه قسه ده‌كات كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌موشیان په‌یوه‌ستن به بڕیاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هه‌ندێكیان به توركیاوه، هه‌ندێكیان به ئێرانه‌وه، هه‌موشیان به شه‌پۆلی ئه‌مه‌ریكا، چاوه‌ڕوانی گڵۆپی سه‌وز “چه‌ك” ده‌كه‌ن، بۆ پێكهێنانی هێزی تایبه‌تی و هێزی سه‌ربازی و، ئاماده‌كاری بۆ پارچه‌كردنی عێراق.
له كۆتا دیمه‌ن له دیمه‌نه‌كانی دیموكراتی، كۆبونه‌وه‌و رێکكه‌وتنی په‌رله‌مان له‌باره‌ی له‌سه‌ركار لابردنی خالد عوبێدی، پاشان بۆ له‌سه‌ر كار لابردنی وه‌زیری دارایی هۆشیار زێباری به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وانه‌ی چاودێری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان پرس و جوابه‌كان ده‌كه‌ن ده‌پرسن: له ساڵانی رابوردودا نوێنه‌ری میلله‌ت له كوێ بون؟ هه‌موان به‌شداریان له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا نه‌كرد؟ ئه‌مه‌ریكیه‌كان سه‌روه‌ت و كه‌له‌پوری ئه‌م وڵاته‌یان به تاڵان نه‌برد؟ پاشان هاوڵاتیه‌كی عێراقی چۆن متمانه به ده‌ستپاكی سیاسه‌كان بكات كه هه‌ژارترین هاوڵاتی نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیه له وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نددا؟ چۆن بڕوا به ئاینیان ده‌كرێت و ئه‌وان به‌ناوی ئاینه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن.
هه‌زاران به بێ شوێنی مانه‌وه ده‌ژین، ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌یه تێیدا بژی، له وڵاتی نێوان دو روباردا ئاوی نیه، به‌بێ كاره‌با ده‌ژی له وڵاتێكدا بودجه‌كه‌ی ده‌یان بلیۆنه، ده‌شێت عوبێدی گه‌نده‌ڵ بێت، ده‌شێت زێباری گه‌نده‌ڵ بێت، به‌ڵام كێ دادگاییان ده‌كات؟ كێ پرس و جوابیان ده‌كات و بۆچی له‌م كاته‌دا؟ بۆچی له نوێنه‌رانی گه‌ل ناپرسنه‌وه له‌باره‌ی به فێڕۆدانی سامانی گشتی له رابوردودا؟ هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌مه سه‌ره‌تایه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كه به رێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان كۆتایی دێت، سه‌رۆك وه‌زیران عوبێدی له شوێنه‌كه‌یدا ده‌هێڵێته‌وه تا كاتی ته‌واوبونی شه‌ڕی موسڵ و ، كورده‌كانیش زێباری سه‌رده‌خه‌ن.
له سایه‌ی ئه‌م دیموكراتیه‌و، له نێویدا چۆن “داعش” و “قاعده” و “خه‌لافه‌ت” سه‌رهاڵناده‌ن؟ چۆن ده‌بێت میلله‌تێك په‌رله‌مانی هه‌بێت و له‌ژێر كاریگه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا بتوانێت كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكات؟ چۆن گه‌نده‌ڵ نابێت؟
دیموكراتیه‌ت ته‌نها هه‌ڵبژاردن نیه.
مستەفا زین
له عه‌ره‌بیه‌وه: سه‌ریاس سه‌مین
سه‌رچاوه: الحیاه