لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە

0 تێبینییەکان 28 بینینەکان
هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی کاک بەرهەم ساڵح دەکا بەبۆنەی گیانلەدەستدانی کاک بەڵێن ساڵحی برای و ڕایدەگەیەنێت ( بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەڵێنی براتمان بیست، لە دڵەوە نیگەران و خەمبار بووین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین و بەهیواین بە زووی ئارامی بگەڕیتەوە بۆ دڵ و دەروونتان و پرسە و سەرەخۆشیمان قبوڵ بفەرموون )
هاوڕێ مام خدر ڕایدەگەیەنێت( کۆچی کاکە بەڵێن، خەسارەتێکی گەورەیە لە بزاڤی رۆشنگەری و رۆژنامەگەری کوردی و کەلێنیکی گەورەیە لە بواری کاری میدیای ئازاد و سەربەخۆ لە کوردستان و دەرەوە )
به‌ڵێن ئه‌حمه‌د ساڵح نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی دیاری كورد و برای د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق، ئێواره‌ی رۆژی 30ی (ئازار/3)ی 2025 له‌ واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.
0 FacebookTwitterPinterestEmail