20
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی دێرین و خۆشەویستم ( مامۆستا کمال خدر) م پێگەیشت، یەکێک لە دۆستە دێرینەکانم و کادیری هۆشیار و دڵسۆزی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و نادادی و پشتیوانیەکی سەرسەختی پێشمەرگە بوو، بەداخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی رووداوێکی جەرگبڕ لەگەڵ خێزان و دوو کچی کۆتایی بەژیانیان هێندرا .
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی دێرین و خۆشەویستم ( مامۆستا کمال خدر) م پێگەیشت، یەکێک لە دۆستە دێرینەکانم و کادیری هۆشیار و دڵسۆزی بەرەنگاربوونەوەی ستەم و نادادی و پشتیوانیەکی سەرسەختی پێشمەرگە بوو، بەداخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی رووداوێکی جەرگبڕ لەگەڵ خێزان و دوو کچی کۆتایی بەژیانیان هێندرا .مامۆستا کمال ، بەدرێژایی تەمەنی لەپێناوی هێنانەکایەی نیشتیمانی ئازاد و گەلێکی بەختیار و کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە خەباتیکرد.
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێڕای ڕاگەیاندنی پرسە و هاوخەمی خۆمان لەهەمانکاتدا داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەین تاوانباری رووداوەکە بە سزای حەقی خۆی بگات .
جارێکیتر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستان و تەواوی خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین .
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان