خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی مامۆستایان‌و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران‌و خه‌ڵك، به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه(٢٧\٩\٢٠١٦) له‌دوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد‌و دواتر له‌به‌رده‌م بینای پارێزگا یه‌كیانگرت، دوای نزیكه‌ی سێ كاتژمێر له‌به‌رده‌وامی‌و گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان، كۆتایی به‌گردبوونه‌وه‌كه هات.
له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له زۆرێك له ناوچه‌كان خۆپیشاندانه‌كه به ئاشتیانه كۆتایی هات و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ماڵه‌كانیان به‌ڕێكه‌وتنه‌وه.
داواکاری خۆپیشاندەران بریتی بوو لە باشکردنی ڕەوشی هەرێم و فەرمانبەران، هاوکات پێداچوونەوە بە سیستمی پاشەکەوتی موچە و پێدانی موچەکانیان.
هاوكات سه‌ردار قادر پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت له‌وته‌یه‌كی كورتدا له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران كه له‌به‌رده‌م بینای پارێزگا گردبونه‌ته‌وه رایگه‌یاند “ده‌چم به‌دوای داواكانتاندا، تا وه‌ڵامتان بۆ وه‌رنه‌گرمه‌وه له‌م بینایه ده‌وام ناكه‌م”.
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ته‌واوبوونی گردبوونه‌وه‌كه، هێزه ئه‌منیه‌كان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتییان ده‌ستگیركرد و لەم بارەیەوە ئاوات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك له‌سلێمانی له‌شوێنی گردبوونه‌وه‌كه وتی “ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون چوار بۆ پێنج كه‌س ده‌بوون، به‌پێی قسه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و كه‌سانه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی هه‌وڵیانداوه ئاژاوه‌گێڕی بكه‌ن‌و خه‌ڵكیان هانداوه دوای ته‌واوبوونی گردبوونه‌وه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی دیاریكراو بڕۆن”.
وتیشی “ئه‌و ده‌ستگیركراوانه مامۆستا نه‌بوون‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ده‌سته‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكیشه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه هوتاف‌و دروشمیان وتووه‌ته‌وه دژی لایه‌نێك‌و داوایانكردووه خه‌ڵك به‌ره‌و شوێنێكی دیاریكراو بڕۆن”.
به‌وته‌ی ئاوات حه‌سه‌ن، وه‌كو ده‌سته‌ی ناڕه‌زاییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری سلێمانی قسه‌یان كردووه‌و پارێزگار رایگه‌یاندووه كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادده‌كرێن.