
لە رۆژانی رابردوودا لە شاری ھەولێر بە جیا لە ھەر یەکە لە شوان سابیر و عەلی مەحمود ھەڕەشە دەکرێت,ھاوکات ئێوارەی ٢٧ی مانگیش پەلاماری ھاوڕێ کوردی دەدرێت بە چەقۆ, ئێمە ھەڕەشە کردن لە ئەنداممانمان و پەلاماردانیان بە توندی شەرمەزار دەکەین, چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان کە قەیرانی ئابوری, سیاسی, ئەخلاقییە بە پەلاماردان و ھەڕەشەکردن چارەسەرناکرێت, بەڵکە بە بەرینکردنەوەی ئازادییەکان و پیادەکردنی شەفافیەت و چاودێری خەڵک بەسەر داھات و بەرھەم ھێنانی گشتی بە تایبەتیش سامانی ژێر زەمینی کوردستان و گەڕانەوەی زەوی و داھات بە تاڵان براو و ئاشکراکردنی داھات و سامانی سەرکردە سیاسییەکان و کەسە نزیکەکانیان و دور خستنەوەیان لە دەسەڵاتداریی و رێگاگرتن لە پیس بوونی ژینگە بەھۆی پاڵاوگەی نەوت و کارگای چیمەنتۆی بەرپرسان و قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوت لە رێگای تەنکەر و چاودێری وردی ناردنی نەوت و گازەوەیە لە رێگای بۆرییەوەو کەمکردنەوەی جیاوازی موچە و دامەزراندن بۆ کەمکرنەوەی ھەژاری و …..ەوەیە .
ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان و شاری کەرکوک دەگوزەرێت بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی کوردستانە و چەسپاندنی دەسەڵاتدارێتی چەند بنەماڵەییە لە کوردستان, ئەم دزی و چەسپاندنە بە زەبرو زەنگ و پەلاماردان و درۆ چارەسەر ناکرێت, خەبات بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی بەردەوامە.
ھەڵمەتی دادپەروەری
٢٨-٩-٢٠١٦
باشوری کوردستان-ھەولێر