لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی پیرۆز دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 49 بینینەکان
بە مەبەستی یادی 91 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان، شاندێکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی، سەردانی هەریەک لە مەڵبەندی هەولێر و ڕێکخراوی کلد و ئاشووری حزبی شیوعی کوردستانیان کرد و بۆ ئەم مەبەستە بروسکەی پیرۆزباییان ئاراستەکردن.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ئەو حزبە، بەخێرهاتنی گەرمی شاندی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .

هەر بۆ هەمان مەبەست ڕێکەوتی 2025/4/1  هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی بارەگای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراقی کرد و بروسکەی پیرۆزبایی ئاراست کردن .

0 FacebookTwitterPinterestEmail