ئەگەرچی دەیڤد کامیرۆن لەو ساڵانەی لە دەسەڵاتدا بووە چەند سەرکەوتنێکی تۆمارکردووە، بەڵام لە یادەوەری هاوڵاتیاندا ڵە ئایندەدا هەر ڕووداوی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بیردەکەوێتەوە بە ناوهێنانی.
ئەوە کارێکی سەیر بوو بۆ سەرکردەیەکی سیاسی کە بەرامبەر حزبەکەی بووەستێتەوە سەبارەت بە مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا، کە ئەوە ڕێگایەکی پەسەند نەبوو تا سەرتەختەی شانۆی لە مێژوودا بۆ جێبهێڵێت.
کامیرۆن ١١ ساڵە سەرۆکی حزبی پارێزگارانە، ئەو دوای زۆرێک لە سەرکردە دیارەکانی وەک سانلی بالدوین و لکیدی تاچەر و سیر و چەرچڵ دەسەڵاتی وەرگرت کە ئەوانیش ماوەیەکی درێژ لەو پۆستەدا بوون.
سەرەتای دەکەوتنی لە ساڵی ٢٠٠٥دا بوو، کاتێک توانی کێبڕکێی کۆمەڵێک کێبڕکێکاری دیار بکات بۆ گەیشتن بە سەرکردایەتی حزبەکەی، ئیرادەی کامیرۆن بە جۆرێک بوو کە وەسفەکرا بە جۆرێکی نوێ لە سیاسی پارێزگار، گەنج، خاوەنی بیرێکی لیبراڵ و پەیوەست بە بابەتی کۆمەڵاتەیەتییەوە.
دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە حزبدا، کامیرۆن توانی گەشە بە گفتوگۆکان بدا کە سەبارەت بە کەش و هەوا کە ئەمەش توانی کارەکانی هەردوو سەرکردەکەی پێشتری حزبەکەی هەڵبووەشێنێتەوە.
کامیرۆن بە شێوازێکی پراگماتیانە و بە ڕێگەیەکی تایبەت هەمیشە توانییویەتی سەرنج بۆ هەڵوێستەکانی لە قەیرانە جیاوازەکاندا ڕابکێشێت.
هەروەها توانیویەتی کە مرونەتێکی زۆر بۆ هاوپەمانێتی بنوێنێت لەگەڵ نەیارە سیاسییەکاندا بە جۆرێک توانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی دیموکرات لیبراڵەکان نک کلینگ یەکەم هاوپێمانێتی حکومی لە دوای جەنگەوە پێکبهێنێت هەروەها توانی لە گەڵ زۆرێک لە کەسایەتییە چەپەکان بووەستێت لە بانگەشەی ڕاپرسییەکەدا.
ئەو تایبەت مەندییە وایلێکردووە زۆر پێداگر و ڕاشکاو بێت لە بڕیارەکانیدا، کە لە نێو ئەو هاوڕێیانەی زۆری ئایدۆلۆجی بوون بەرگری لێ بکرێت و دواتر بەرگری لبکەن.
هەروەها باگراوەندێکی نهێنی هەبوو کەوایکردبوو باڵادەست بێت بەسەر حزبەکەدا، کە ئەویش ئەوەبوو لە قوتابخانەی حکومی “بەهرەداران” بخوێنێت و.
کامیرۆن یەکەم سەرۆکی حزبی پارێزگارانە لە ساڵی شەستەکانەوە کە لە قوتابخانەی ئیتون، کە یەکێکە لە باشترین قوتابخانە تایبەتەکانی بەریتانیا بخوێت کە ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ولیامی چوارەم و ئەمەش یارمەتیدەدات کە لە ژنەشای بەریتانیاوە نزیک بێت.
کامیرۆن لەوەش نەدەترسا کە هەموو تاکەکانی بەریتانیا بەشداری پێبکات لەو سودانەی کە دەکرێت چانس بێت لە بەردەم ژیانیاندا.
کامیرۆن لە کانونی یەکەمی ٢٠٠٥دا وتی “من پیاوی کارم بە تایبەت مەندییەکانیەوە، دەزانم دەمەوێت بگەم بە کوێ، بەڵام پابەندم بەو ئایدۆلۆجیا دیاریکراوەی کە پەسەندمە”
لە مانگی ئابی ٢٠٠٨دا، وتیشی دەبێت بەرژەوەندی کۆمەڵایەتییەکان بەشێک بێت لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان
بەرلەوەی کە بچێتە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ خوێندنی فەلسەفە و سیاسەت و ئابوری، کامیرۆن ساڵێک پشووی وەرگرت و کاریکرد لە نوسینگەی پارێزگار.
لە ئۆکسفۆرد، کامیرۆن گرنگی زۆری بە سیاسەتی خوێندکاری نەداوە کە بەوتەی هاوڕێیەکی لەو قۆناغەدا، ستیڤ رابسۆن، ئەو ویستوویەتی کاتێکی پڕ چێژ بەسەر ببات
هەروەها ئەو بەبەردەوام لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە ڕایکردووە کە ئایا لە زانکۆ مادە هۆشبەرەکانی بەکارهێناوە کە کاریگەری لەسەر خوێندنەکەی دروست کردبێت
وقد كان يتهرب باستمرار من الإجابة عن سؤال: هل تعاطى المخدرات في الجامعة خلال تلك المرحلة، بيد أنه لم يترك أبدا انشطته (اللاصفية) الخارجية تؤثر على دراسته.
یەکێک لە مامۆستاکانی ئۆکسفۆر، پرۆفیسۆر فیرنون بوگدانور باس لەوە دەکات کە ئەو یەکێک بووە لە باشترین خوێندکارەکانیان کە وانەیان پێوتووەتەوە و لە ڕوی فیکری سیاسییشەوە “فیکری پارێزگاری میانڕەوی مەعقول بووە”
دوای ئەوەی بە پلەی ئیمتیاز بڕوانامە بەدەستدەهێنێت، بیرلەوە دەکاتەوە لە ڕۆژنامەیەکدا یاخود لە بانکێکدا کاربکات بەر لەوەی ڕیکلامی فەرمانگەی توێژینەوە ببینێت کە سەر بە پارتی پارێزگاران بووە.
لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لە لایەن ئەو فەرمانگەیەوە پەیوەندی پێوە دەکرێت دەکرێت و لەلایەن کەسێکەوە کە ناوەکەی نەزانراوە و ئەمیش دەڵێت “تێدەگەن کە ئێوە چاوپێکەوتنی کار لەگەڵ دەیڤد کامیرۆن دەکەن”.
کامیرۆن دوات دەنێتە یەکێک لە تیمەکەی وەزیری ناوخۆ دیفید دفز و لەوێدا یەکێک دەبێت لەوانەی زانیاری بۆ سەرۆک وەزیران جۆن میجەر کۆدەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەی لە پەرلەمان.
دواتر وەزیری دارایی نورمان لامونت وەک ڕاوێژکاری سیاسیی خۆی دەستنیشانی دەکات، کە لەو کاتەدا ڕووداوی ناسراو بە چوارشەممەی ڕەش ڕوودەدات، کە نرخی پاوەند بە شێوەیەکی خێرا توشی داڕمان دێت.
لە نەوەدەکاندا کامیرۆن بڕیار دەدات خۆی ببێتە سەرۆک وەزیران، بەڵام دەزانێت کە گرنگە لە دەرەوەی سیاسەتیش ئەزموون بەدەستبهێنێت.
دواتر دەچێت بۆ کارکردن لە پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای کارلتون لە کەناڵی ئای تی ڤی و پاش ماوەیەکی کەم دەبێت بە ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆ مایکل هوارد.
لە ساڵی ١٩٩٥دا کامیرن لەگەڵ سامنسا، کچی ریجنالد شیفل، بارۆنی هەشتەم، کە وەک بەڕێوبەری هونەری کۆمپانیایەکی تایبەت مەندی پەڕاوگە کاردەکات لە بوند ستریت و بەهۆیەوە براکەی کلیر دەناسێت و دەبێتە هاوڕێی.
لەو هاوسەرەی سێ منداڵی هەیە بە ناوەکانی نانسی و ئارسەر و فلورانس، کە ئەلە دایکبوون دوای ماوەیەکی کەم لە چوونی خێزانەکە بپ داونگ ستریت.
لە ساڵی ٢٠٠١ دا کامیرۆن گەیشتە پەرلەمان و بە شێوەیەکی خێرا پۆستە پەرلەمانییەکانی وەردەگرت و لە سەرەتدا لە لیژنەی کاروباری ناوخۆ کاریکرد و لەوێدا هەوڵیدا کە ئاسانکاری بکرێت لە یاسایی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا.
لە ساڵی ٢٠٠٥دا چووە کێبڕکێیەوە بۆ شوێنگرتنەوەی ماکل هاوارد سەرۆکی ئەو حزبە و توانی سەرکەوتوو بێت لەنێو چوار پاڵێوراودا.
لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠دا کامیرۆن توانی لایەنگرێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە لەسەر حسابی سەرۆکی حزبی دیموکرات لیبرالەکان نک کلینگ، کە ئەویش باکگراوەندێکی هاوشێوەی هەیە، لە مامەڵەی باش و سەرنجڕاکێشدا.
لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا کامیرۆن بوو بە بچوکترین سەرۆک وەزیران لە دوای روبەرت باک جینکینسونەوە کە لە ساڵی ١٨١٢دا سەرۆک بووە شەش مانگ لە تۆنی بلێر بچووکتر بووە کە ئەو لە ساڵی ١٩٩٧ چووەتە داونگ ستریت.
سەرچاوە: BBC