بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ژیان و گوزەران و کێشە و گرفتەکانیان، هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، کاسبکاران و دەستفرۆشان و دوکاندارەکانی بازاڕی گەورەی هەولێری بەسەر کردەوە و لەلایەن دەکاندار و خەڵکی هەولێر بەگەرمی پێشوازی لێکرا ..
خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و دوکانداران و دەستفرۆشان باسیان لە کێشە و گرفتەکانی خۆیان کرد لە گرینگترینیان ئەو قەیرانە داراییە بوو کە بازاڕی بەتەواوی پەکخستووە ، لای خۆیەوە هاوڕی مام خدر جەختی لەوە کردەوە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هەمیشە پاڵپشتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بووە و لەم پێناوەشدا دامەزراوە و خەباتی کردووە و بەهەموو شێوەیەکیش لەهەوڵدا دەبین لە چوارچێوەی کار و بەرنامەکانمان بتوانین بەشێک لەم کێشە و ئاریشانە کە پەیوەندی بە شارەوانی هەیە فشار دورست بکەین و بۆتان چارەسەر بکەین،هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دەبێت ئەو قەیرانە داراییە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و دەسەڵاتداران باری گرانی خەڵک لەبەرچاو بگرن و واز لە ململانێیە ناوەخۆییە و محسوبیەتی حزبایەتی بهێنن کە دواجار تەنها دەستفرۆشان و کاسبکاران باجەکەی دەدەن وەکو ئێستا دەیبینین ،لەم بارەیەوەش ئێمە لە رابردوو و لە داهاتووش دەبین بە شێک لە فشار بۆ تێپەڕاندنی ئەو وەزعیەتە بە قازانجی خەڵک ،لای خۆشیانەوە کاسبکاران و خەڵکی هەولێر سوپاسی بەسەرکردنەوە و هەوڵویستەکانی هاوڕێ مام خدر و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد کە هەمیشە بەشێک بوون لە خەڵک لەبەرامبەر دەسەڵاتداران فشارێکی بەهێز بوین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان .