نوێترین توێژینەوەكان دەریدەخەن، 50%ی دایكان لە كاتی شیردانیاندا ئارەزووی سێكسییان زیاد دەبێت, هەروەها 8%ی ئەو دایكانەش دەتوانن بگەنە حاڵەتی ئۆرگازم.
ئەو توێژینەوانە ئەوەشیان دەرخستووە، كە لەنێوان 33% بۆ 50% ی ژنان هەست بە جۆش و خرۆش دەكەن، كاتێك چاودێریی منداڵەكانیان دەكەن.
رەنگە ئەو زانیارییانە شتێكی ئاشكرابن, بەڵام خانمان خۆیان دەرینابڕن. ڤایۆلا پۆلۆمینۆ كە پرۆفیسۆری پەرستاری و توێژینەوە سێكسیەكانە لە زانكۆی ئۆتاوا، بەدواداچوونی وردی بۆ ئەو بابەتە كردووە.
ئەگەرچی ئەم زانیاریانە وا لە زۆرێك لە دایكان دەكەن، هەست بە نائارامی بكەن, بەڵام ماری جۆ پۆدورسكی كە پەرستارو چاودێری مناڵی تازە لەدایكبووە, ڕونیكردۆتەوە “كە ئەو حاڵەتە بەدەست دایكان خۆیان نییە, بەڵكو گرێدراوە پێیانەوە”.
لەرووە زانستییەكەیەوە، لەكاتی شیردان بە منداڵدا دوو مادەی كیمیایی دەردەدرێن, پرۆلاكتین كە یارمەتی دروستبوونی شیر دەدات, هەستكردن بە ئاسودەیی, هەروەها هۆڕمۆنی ئۆكسیتۆسین كە رەحم رێكدەخات.
بەپێی توێژینەوەیەكی هۆڵەندی كە ساڵی 2006 لەسەر 153 دایك ئەنجامدراوە, 8%ی دایكان دەگەنە دۆخی ئۆرگازم لەكاتی شیردان بە كۆرپەكانیان.
ئەمەش لەبەرئەوەیە كە لەكاتی دۆخی ئۆرگازمدا, هەروەكو كاتی شیردان بە كۆرپە هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین دەردەدرێت، كە ڕەحم ڕێكدەخات.
هەژاندنی گۆی مەمك, ڕیكخستنەوەی ڕەحم و هۆڕمۆنەكان دەبنە هۆی هەستكردن بە جۆش و خرۆش, بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە دایكان بەهۆی كۆرپەكەیانەوە وایان لێهاتووە.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لەسەر 59 ژن ئەنجامدراوە، دەركەوتوە یەك لەسەر سێی ئەو ژنانە هەستیان بە وروژان كردووە لەكاتی شیردان بە كۆرپەكانیان و هەروەها هەستیان بە تاوان كردووە, بەڵام ئەوە بابەتێكە پێویستە باسبكرێت و روونبكرێتەوە بۆ خانمان.
ڤایۆلا, بەشێوەیەكی فراوان باسی لەم دیاردەیە كردووەو لەو بارەیەوە نوسیویەتی “ئەوە شتێكە بە شێوازێكی ناڕەحەت سەیر دەكرێت و بە كارێكی ناڕەوا دادەنرێت”.
ئێمە دەزانین كە “جۆش و خرۆش” بونی هەیە, بەڵام لە هەندێك كاتدا وا لە كەسانی پسپۆڕو ئەكادیمی دەكات كە باس لەو بابەتانە بكەن”.
ژمارەیەكی زۆر لەكەسانی شارەزا لە بواری چاودێری تەندروستیدا پیش منداڵبوون باسی ئەوە ناكەن لەبەرئەوەی ڕاهێنانیان پێنەكراوە “پێویستە پڕچەكیان بكەین بە زانیاری”.