كه‌ركوك نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده ده‌كرێت، به‌ڵام پاره‌كه‌ی پێ نادرێت
وه‌ك هه‌موو دۆسێكانی تر چاره‌نووسی داهاتی كه‌ركوك له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێردا شوێن بزره، رۆژانه بڕێكی زۆری نه‌وتی ئه‌و شاره هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كرێت، كه‌چی هیچ پشكێكی ئه‌و پاره‌یه بۆ كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه
نزیكه‌ی دوو ساڵ‌و نیوه ئیداره‌ی كه‌ركووك هیچ پاره‌یه‌كی پترۆ دۆلاری له‌حكومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه به‌رپرسانی پارێزگاكه ده‌یانه‌وێت لهرێگایهكی دیكه‌وه پاره په‌یدا بكهنو داوای پاره‌ی پترۆ دۆلار له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له‌مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قه‌یرانی داراییدایه، داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك‌و هاوڵاتیان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ههرێمو 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان – جه‌یهانی توركی هه‌نارده بكات‌و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت‌و له‌وه‌ش بودجه‌ی له17% ههرێمو بودجه‌ی پترۆ دۆلاری كه‌ركوك خه‌رجبكرێت.
به‌ڵام وه‌ك ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نهوتو گاز له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به”نیقاش”ی راگه‌یاند به‌هۆی ناكۆكی‌و ململانێكانی نێوان هه‌ردولا داهاتی كه‌ركوك دیارنییه‌و وتی “ئێمه رازی نین به‌و سیاسه‌تی ئێستا فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، چونكه بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك نازانین چه‌نده‌و به‌غدادیش بودجه‌ی كه‌ركوك نانێرێت”.
عه‌سكه‌ری وتیشی “پێش هێرشه‌كانی داعش، به‌غدا پاره‌ی پترۆ دۆلاری نیوه‌ی ساڵی 2013و كۆی ساڵی 2014 له‌لایه‌و نه‌یناردووه، ساڵی 2015یش نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌سه‌ربه‌خۆ فرۆشراوه، به‌ڵام هه‌ردوو حكومه‌ت پێمان نه‌ڵێن بودجه‌ی كه‌ركوك لای كێیه”
پارێزگای كه‌ركووك له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2013ه‌وه زیاتر له 200 ملیار دیناری پاره‌ی پترۆ دۆلاری له‌لای به‌غدایه كه ئه‌و كات به‌پاساوی ئه‌وه‌ی بانكه‌كانی عێراق پاره‌ی تێدا نه‌ماوه بودجه‌ی كه‌ركوكی نه‌نێردراوه، له‌ساڵی 2014شدا به‌غدا 687 ملیار دیناری پترۆ دۆلار كه پاره‌ی ته‌واوی ساڵه‌كه‌یه قه‌رزداری كه‌ركووكه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 نزیكه‌ی 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و پارێزگایه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه كه ده‌گاته نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار به‌و پێیه‌ی له پرۆژه بودجه‌ی ساڵی 2015ش پاره‌ی پترۆ دۆلاری هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دوو دۆلار دیاری كرابوو كه ئه‌ویشی وه‌رنه‌گرتووه‌و نازانرێت چاره‌نووسیان به‌چی ده‌گات
جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌و ئابوری له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به”نیقاش”ی وت “ئیداره‌ی كه‌ركوك ته‌نها به‌و دوو ساڵ‌و نیوه نزیكه‌ی ترلیۆنێك‌و 100 ملیار دینار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ساڵانی رابردو قه‌رزاره، ئه‌م قه‌یرانه‌ش درێژهدهكێشێت بۆ ساڵی 2016 ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی لای حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێمه بۆ كه‌ركوك نه‌ینێرێت”.
پارێزگای كه‌ركووك خاوه‌نی پێنج كێڵگه‌ی نه‌وتییه كه سێ له‌و كێڵگانه له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆمپانیای نه‌وتی باكووردانو بریتین له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی (جه‌مبورو خهبازهو بابه‌گوڕگوڕ) هه‌روه‌ها دوو كێڵگه‌ی دیكه‌ش (بای حهسهنو هاڤانه) له ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان، نه‌وتی هه‌ر پێنج كێڵگه‌ش له‌رێگای بۆڕی نه‌وتی كوردستان – جه‌یهان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌و كێڵگانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات رۆژانه 145 -150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كات، ئه‌و كێڵگانه‌شی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، رۆژانه 210 -250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان لێ هه‌نارده ده‌كرێ، به‌مه‌ش ئێستا ئه‌و پارێزگایه نزیكه‌ی 340 – 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی 12ی ساڵی 2014ه‌وه بڕی 18 ملیۆن‌و 105 هه‌زارو 734 به‌رمیل نه‌وتی خاوی فرۆشتوه، واته رۆژانه 584 هه‌زارو 56 به‌رمیل بووه، هه‌روه‌ها له‌و بڕهیهدا كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌و مانگه‌دا 4 ملیۆن‌و 601 هه‌زارو 198 به‌رمیل نه‌وتیان فرۆشتوه كه رۆژانه بڕی 148 هه‌زارو 426 به‌رمیل ده‌كات به‌شداریان كردوه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ڕوونی بكاته‌وه مه‌به‌ست له‌كام كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به”نیقاش”ی وت “حكومه‌تی هه‌رێم كێڵگه نه‌وتیه‌كانی هاڤانهو بای حه‌سه‌ن به‌موڵكی خۆی ده‌زانێت بۆیه لهراپۆرتهكانی جیای ده‌كاته‌وه له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی جه‌مبورو باباگوڕو خه‌بازه”.
ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی كه‌ركوك له‌رێگی گرووپی فشاره‌وه به‌دواداچوون بۆ بودجه‌ی كه‌ركووك دهكهنو په‌نجه‌ی تۆمه‌ت راده‌كێشن بۆ حكومه‌تی ناوهندو ههرێمو پارێزگاری كه‌ركوك، به‌و پێیه‌ی نه‌وتی كه‌ركوكیان كۆنترۆڵ كردوه‌و داهاتی پارێزگاكه‌ش ونه.
ئه‌دهه‌م جومعه ئه‌ندامی گروپی هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌نه‌وت (گروپێكی مه‌ده‌نیه‌و ماوه‌ی دوو مانگه دروست بووه) به”نیقاش”ی وت “تاكو ئێستا حكومه‌تی ههرێمو ناوهندو پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داهاتی كه‌ركوك له‌گیرفانی چی لایهنێكدایه، بۆیه گومانێك لای هاوڵاتیان دروست بووه ڕێكه‌وتنێك هه‌بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پتیرۆ دۆلاری كه‌ركوك”
ئه‌دهه‌م جومعه وتیشی “ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمان داوه‌ته پارێزگاری كه‌ركوك كه بێده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بشكێنێت، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌بێت خۆپیشاندان ده‌ست پێدهكهینو هه‌وڵی ڕاگرتنی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ده‌ین”.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر “نیقاش” چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندیكرد به‌نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئەنجام بوون‌و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.