كه‌م كه‌س هه‌یه له شاری سلێمانی مامۆستا ئه‌نوه‌ر برزو نه‌ناسێت، ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانێكی زۆره له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانی رۆژنامه و گۆڤار و كتێب ده‌فرۆشێت، ئه‌و كتێبخانه‌یه‌كی خنجیلانه‌ی بۆخۆی دروستكردووه و رۆژنامه و گۆڤار و كتێبی تێدا ده‌فرۆشێت، رۆژانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر برزو، پیاوێكی رۆشنبیر و ئاشقی خوێندنه‌وه‌یه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌شێكی زۆری كاته‌كانی به خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌سه‌رده‌بات و هه‌رگیز له خوێندنه‌وه و كاره‌كه‌ی كه كتێب فرۆشتنه، شه‌كه‌ت و بێزار نابێت.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر برزو ته‌مه‌نی 78 ساڵه و خانه‌نشینه، ئه‌و پیاوه رۆشنبیره له باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت “ماوه‌ی 31 ساڵه كاری فرۆشتنی كتێب و رۆژنامه و گۆڤار ده‌كه‌م، له‌م كاره‌شدا هیچ قازانجێكی مادیم ده‌ست ناكه‌وێت، ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌م (سلێمانی) هه‌میشه پێشه‌نگی كایه‌ی رۆشنبیری بێت، نیوه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی خۆشم ده‌ده‌م به كرێی دوكانه‌كه‌م”.
وتیشی “به‌هۆی خۆشه‌ویستیم بۆ كتێب ئه‌م پیشه‌یه‌م هه‌ڵبژاردوه، ساڵانێكه له‌به‌رده‌م باخی گشتیی شاری سلێمانی، كتێب و گۆڤار و رۆژنامه ده‌فرۆشم، ئه‌گه‌ر كتێبفرۆش نه‌بومایه ده‌بوایه هه‌ر له‌ناو كتێب بومایه، بۆیه به‌باشمزانی هه‌موو ژیانی خۆم بۆ كتێب ته‌رخان بكه‌م، دواجار له ساڵی 1976 به‌یه‌كجاری بڕیارم دا ئه‌م دوكانه دابنێم، ئێستاش به‌بێ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌م بێزار بم، به‌رده‌وامم، هه‌موو به‌یانییه‌كی زووش دوكانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه، سه‌ره‌تا سه‌ردانی كۆمپانیاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤار ده‌كه‌م و هه‌موو ئه‌و بڵاوكراوانه ده‌هێنم كه ده‌رده‌چن”.
ئه‌و كتێبفرۆشه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد “خوێندنه‌وه مرۆڤ گه‌نج ده‌كاته‌وه، بۆیه منیش پیر نابم، چونكه به‌رده‌وام ده‌خوێنمه‌وه، ته‌مه‌نم 78 ساڵه و ته‌ندروستیم هێنده باشه تائێستا حه‌ب و ده‌رزیم به‌كارنه‌هێناوه، هێنده‌ی چاوم كتێبم خۆش ده‌وێت، هه‌موو رۆژێك ته‌نیا له‌م دوكانه زیاتر له 170 لاپه‌ڕه ده‌خوێنمه‌وه، شه‌وانیش له ماڵه‌وه تا بتوانم ده‌خوێنمه‌وه، زۆربه‌ی كاته‌كانم به خوێندنه‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌م”.
ده‌رباره‌ی فرۆشی رۆژنامه و گۆڤاره‌كان، مامۆستا ئه‌نوه‌ر برزو وتیشی “راسته فه‌یسبوك و ته‌كنۆلۆژیا پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جێگه‌ی میدیای نوسراویان نه‌گرتوه‌ته‌وه، ئێستاش خه‌ڵكانێك هه‌ن هه‌میشه خوێنه‌ری رۆژنامه و گۆڤارهكانن، چونكه ئه‌و چێژه‌ی له رۆژنامه‌ی كاغه‌زی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هه‌رگیز له شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر یاخود مۆبایل نابینرێت”.
ئه‌نادۆڵ