لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور هاوسەرگیری لەڕێگای ئینتەرنێتەوە سەركەوتووەو ماوەیەكی دوورودرێژ دەمێنێتەوە

هاوسەرگیری لەڕێگای ئینتەرنێتەوە سەركەوتووەو ماوەیەكی دوورودرێژ دەمێنێتەوە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ تاڕاددەیەك سنوورێكی بۆ ئەو مشتومرانە دانا، كە دەربارەی راددەی ئەو هاوسەرگیریانە دەكرێن لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەكرێن، بەجۆرێك جەختی كردووەتەوە، كە ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە “سەركەوتووە و ماوەیەكی زۆریش خۆدەگرێت”.

لێكۆڵینەوەكە لەلایەن توێژەرانی زانكۆی ڤییەننا كراوە و ئاشكرایكردووە، كە ئەو كەسانەی لەڕێگای ئینتەرنێتەوە یەكتر دەناسن لەكاتێكی زووتردا هاوسەرگیری دەكەن .

هەروەها ئەوەی لە لێكۆڵێنەوەكەی زانكۆی ڤییەننا جێگای سەرنجە ئەوەیە، كە دەڵێت هاوسەرگیریكردن لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەرفەتی تەڵاق و جیابوونەوە و كەمدەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە لەئێستادا ١٧% هاوسەرگیرییەكان لەڕێگای ناسینی ناو ئینتەرنێتەوە دەكرێن، بەو واتایەی لەهەر ٦ هاوسەرگیری یەك هاوسەرگیریان لەڕێگای ئۆنلاینەوە دەكرێن، پێشبینیش ناكرێت هاوسەرەكان لەماوەی ساڵی یەكەمدا لەیەكتر جیاببنەوە .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە ٨٠%ی ئەو كەسانەی لە هەزارەی دووەم لەدایك بوون لەگەڵ نەتەوە و رەگەزی جیاواز هاوسەرگیری دەكەن، كە ساڵانە ٥٠ ملیۆن كەس لەڕێگای ئینتەرنێتەوە یەكتر دەناسن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە