گۆران مه‌ریوانی:
له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌كه‌م رۆژی نۆڤه‌مبه‌ردا، جاڕنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كانتۆنی کۆبانێ-وه، به واژوی دوو دادوه‌ر، هدیه یوسف و حمیدی وهام الهادی، له 30 پهڕهگرافدا بڵاوكرایه‌وه، له‌مه‌ڕ چاكسازی له یاسای باری شارستانی كهسهكیدا، رۆژی په‌خشكردنی له رۆژنامه‌یه‌كدا، وه‌ك باوه، به كاتی هاتنه جێبه‌جێكردنی داده‌نرێت.
مه‌لا (كامه‌ران)، كه شوێن ئومێدی هه‌ندێ (رۆشنبیر) بوو هاته ده‌نگ و، به ره‌سمی مه‌لایانی به‌وه‌فای كلاسیك، له‌هه‌مبه‌ر جاڕنامه‌ی چاكسازی شارستانی و كه‌سه‌كی بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی، كه مافێكی قانونی ئه‌وه. من لێره‌دا، گفتی ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ رێزمدا، وه‌لا ده‌نێم. به هۆكاری ئه‌وه‌ی هیچجۆره سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی له نوسینه‌كه‌یدا نابینمه‌وه، جگه له مافی هاتنه ده‌نگی و بێ ئومێدی دۆستانی كه چاوه‌ڕێی زیاتریان لێده‌كرد، شتێكی ئه‌و تۆی نه‌گوتووه جێی سه‌رنج و تێڕامانی من بێت.
دواجار رابه‌ری سیاسی ناسراو، ساڵح موسلیم، به 18 دێڕی گه‌لێ كورت، كه زیاتر له شێوه‌ی مه‌سیجێكی كورتی بێ بهرواردایه، وه‌ڵامی كه‌سی پێشووتری دایه‌وه.
مهسیجهكهی موسلیم بووه شوێن گفتوگۆی سیاسه‌تكار و رۆشنبیران له تۆڕ و راهێڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، به ڵام هیچیان له جوغزی پێشوازی و پیرۆزبایلێكردن، ده‌رنه‌چوون. ته‌واوی ئه‌و نووسراوانه‌ی تا به‌رواری ئه‌م نووسینه بڵاوكراونه‌ته‌وه و كه‌وتوونه‌ته به‌ر دیدی من، رووكاری تێئوری نه‌بێت، لایه‌نی پراكتیزه‌كردن، شێوه‌ی پیاده‌كردن و مه‌رج و رێنمایی جێبه‌جێكردنیان نه‌گرتۆته خۆ.
به ئامانجی فراوانكردنی گفتوگۆ، تێڕامان و تاو-وتۆێكردن له دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه، به‌و پێیه‌ی من له ده‌ستپێكی ریفۆڕمهكاندا بۆچوونێكی جیاوازم هه‌بووه، دۆستانی نزیكم، بێگومان خۆشم، پێیان باشبوو، بێمهدهنگ. ئه‌م نووسینه، هه‌وڵێكه ده‌چێته بازنه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه.
پێشه‌كی ده‌بێت ئه‌وه بگوترێت ئه‌م نووسینه بههیچجۆرێك تانه، ره‌خنه‌ی گاڵته‌جاڕی، به كه‌م سه‌یركردنی ریفۆڕمهكان نییه. ته‌نێ دڵسۆزیهكه بۆ فراوانكردنی دید و بیروبۆچوون ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره ریفۆڕمانه، تا بكرێت، به كۆمه‌كی گشت لایه‌ك، كۆشش وخه‌باتمان زیاتر به‌ره‌و ئاقاری ئامانج به‌رین.
ریفۆڕی باری شارستانێتی كه‌سه‌كی
ریفۆڕمه 30 پهڕهگرافیهكه وه‌ك ره‌شنوسێكی داڕشتنی قوتابخانه نووسراوه و هیچ میكانیزمێك و چوارچێوه‌ی شێوه و چۆنیه‌تی، framework جێبه‌جێكردنی له‌خۆ نه‌گرتووه. به‌هه‌مان شێوه‌ش، به هیچجۆرێك ده‌ستنیشانی چۆنیه‌تی و میكانیزمی كارنامه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا و په‌ڕه‌گرافه نوێیه‌كان دیاری نه‌كراون. ته‌نێ ئه‌وه نه‌بێت كه له ده‌می پهخشكردنیهوه ده‌بێته فرمانی فه‌ڕمی و به جێبه‌جێكردن ئاشنا ده‌بن. ئیدی نه‌دیاره و نه‌ده‌زانین چ په‌ڕه‌گرافێك جێ به چ په‌ڕه‌گرافێكی پێشوو چوڵدهكا یان لهقدهكا تا پهڕهگرهفه ریفۆڕمگرهكه بێته میانی پراكتیكه‌وه. هاوكات دیاریش نه‌كراوه، گه‌ر ئه‌م یاسا و په‌ڕه‌گرافه ریفۆڕمگرانه، كاری پێنه‌كرێ، چ رووده‌دات، جگه له‌وه‌ی كه: نا پراكتیزه‌كردنی به سزای قانونی ده‌سپێردرێت. چۆن؟ به كام قانون؟ ئه‌و قانونه‌ش تازه‌یه یان پشتدهبهسترێت به په‌ڕه‌گرافێكی پێشووتر و كۆن؟ نازانین.
چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی قانون و په‌ڕه‌گرافه‌كانی له كه‌یه‌وه بۆ كه‌ی؟ ده‌زگا قانونیه‌كان چ جۆره كۆمه‌ك و یارمه‌تیه‌كیان پێویسته له قۆناخی گواستنه‌وه‌دا؟ چۆن رێنماییانبكرین…..تاد. ئه‌مانه گشتی نادیارن. بۆ كه‌سێكی نه‌شاره‌زا، كه‌م ئه‌زمون، نابه‌ڵه‌د…..تاد وا دێته پێشچاو كه جاڕنامه‌كه وه‌چه‌رخانێكی مێژووییه. به‌ڵام كه مرۆڤ دێته سه‌ر دێفاكتۆی هه‌لومه‌رجی جێبه‌جێكردن، مرۆڤ زوو ئاشنا ده‌بێت به ئاسته‌نگی و رێگریی دروست.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك و ئه‌زمونێك
پێشتر، له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تا ئێستا، كه‌مه ئه‌زمونێكی باشوری كوردستان له‌م بواره‌دا هه‌یه. ئه‌م ئه‌زمونه ده‌بێت له پێشچاوبگرین و وانه‌ی لێوه فێربین. ئه‌وده‌م ئیداره‌ی سلێمانی، دواجار هه‌رێمی باشوری كوردستان، به‌ده‌ستێك، گه‌لێك قانون و پهڕهگرافانی ریفۆڕمسازیان له‌مشێوه‌یه ده‌رده‌كرد و ده‌یانكرده گه‌مه‌یه‌كی جوان له‌هه‌مبه‌ر هێزه ریفۆڕمخوازهكانی لۆكاڵیی و دونیادا. به‌ده‌ستێكی تریش هانی سوڵحی عه‌شایه‌ریان ده‌دا و نێو دادگا و ده‌زگا قانونیهكانیان پڕكردبوو، هه‌روه‌ها كردوه، له (سوڵحی عه‌شایه‌ری)، به جۆرێك كه پاره و پوول هه‌ژمونی ده‌زگا و خانه قانونی و تهشریعێكانیان كردوه. نەهامەتی ئابوری ئه‌وده‌میش، پێش روخانی به‌عس، سه‌روه‌ری سه‌رانسه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی هێنابووه ژێر ركێفی خۆی. پاره له جێی قانون، ناكارایی و بێ هوده‌یی له ده‌زگا قانونیه‌كان بۆته دروستكردنی جۆرێك له كه‌لتور، به پێی ئه‌و كو‌لتور و نۆڕمه نه‌نوسراوه، قانون له هه‌مبه‌ر سوڵحی عه‌شایه‌ریدا ده‌سته‌وه‌ستانه. جا باشتره سهردانهوێنرێ بۆ چه‌ند هه‌زار دۆلارێك وه‌ك له‌وه‌ی تاوانبار سزایه‌كی درۆ بدرێ و دوایی ماوه‌یه‌كی كورت ئازادبێت. بێگومان بڕیاری كورتخایه‌نی زه‌وتكردنی ئازادی تاوانباران، ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ورو پشتیان ناگرێته‌وه. وه‌ك رێچكه‌یه‌كی باو-و دیار، سه‌ره‌تای گشت قانونشكێنیهك به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات، كه دواجار نه سه‌ری هه‌یه و نهسهودا، له شوێنی خۆی چه‌قده‌به‌ستێت و به لادا دێت. ده‌مرێت. ئیدی نه مێدیا، نه تاك، نه ده‌زگا و رێكخراوان دێنه ده‌نگ. شاراوه نییه لای دانیشتوان، هه‌ر شتێك به لیژنه شكایه‌وه، بێ به‌رهه‌م ده‌مێنێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌س نازانێت ئه‌م حه‌مكه ده‌زگا و خانه‌ی دادوه‌ران و داواكاری گشتیان، بۆچی و له پایچی دانراون؟ له‌به‌رچی لێوان لێ‌ون له كارگێڕ و پسپۆڕ و شاره‌زایان؟
ئا لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و له كانتۆنی جه‌زیره بپرسین، چ چوارچێویهك، چجۆره شێوه-كاركردنیان بۆ مشتوماڵی په‌ڕه‌گرافه نوێیه‌كان داناوه‌و چۆنیه‌تی میكانیزمی پراكتیزهكردنیان چۆنن؟ ده‌زگای چاودێری بۆ جێبه‌جێكاریی ریفۆڕمهكان كێن؟ چ قانونێك، چ په‌ڕه‌گرافێك له‌كارده‌كه‌وێت؟ به چ قانون و په‌ڕه‌گرافێك پڕده‌كرێنه‌وه؟ ده‌زگای رێنمایكردن كامه‌یه؟ ده‌زگای چاودێریكردن چۆنه؟ له كێ پێكهاتووه؟ كورد هێنده‌ی پێویستی به نوێكردنه‌وه، مۆدێرنیزه‌كردن و بهشارستانكردنی قانون هه‌یه، سه‌د ئه‌وه‌نده پێویستی به ده‌زگا و ئینستوتی پراكتیزهكار، چاودێریكار، رێنماییكاری ئه‌كتیڤ و كارا هه‌یه.
ده‌با دێباچه‌ی ریفۆڕمی كارێكی ریفۆڕمخوازی قانونی، به هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌راوردكردن و دیاریكردنی خه‌وش و عه‌یبه‌كانی قانون و په‌ڕه‌گرافه كۆنه‌كان دهستیپێپكردبا و به راڤه‌كردنێكی سۆسیۆ-كۆمه‌ڵایه‌تی، له دیدێكی مێژووی سیاسیه‌وه، روونكردنه‌وه‌یان بداباو به چۆنیه‌تی چوونه چوارچێوه‌ی پراكتیزهكردنیان بۆ ئه‌م قۆناخه، تا ده‌می قۆناخی جێگیربوونیان، بیان هێنابایا كۆتا.
ده‌نا ئه‌م قانون و په‌ڕه‌گرافانه دووتۆی كتێبه‌كان جێناهێڵێن و به واقیع، دێ-فاكتۆ، قه‌ت ئاشنا نابن.
نامه‌كه‌ی موسلیم
موسلیم، سیاسه‌تكارێكی له‌به‌ردڵانی كورده. ئومێدی ئێمه‌یه. نامه‌كه‌ی موسلیم منی تووشی شۆككرد. بۆ؟ شێوه، فۆڕم، رستهبهندی، میتافۆڕی، رێزمان و ده‌ربڕینی مهسیجهكه، چونكه زیاتر مه‌سیجه وه‌ك نامه بێت، پێناچێت رابه‌رێكی سیاسی ئه‌زموندار و شاره‌زا به وڵات و دونیا نووسیبێتی. ئه‌م پانتاییه جێی گومانی ته‌واوی منه. نامه‌كه، پێده‌چێت، نهشارهزایهك به سیاسه‌ت، كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری لۆكاڵی و دونیا نووسیبێتی. یان راستر به عه‌ره‌بی نووسرابێت. دڵنیام، یان با جوانتر بڵێم، كه‌م گومان له‌م بۆچوونه‌م ده‌كه‌م. یه‌كێكی نه شاره‌زا به زمانی كوردی، دوای ئه‌وه‌ی فرمانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه، خامه‌ی گرتۆته ده‌ست و دایڕشتووه. یان راستر، وه‌ك گوتم، وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی له‌و بوارانه‌ی باسمكرد، نییه. شێوه‌ی فۆڕم و ناوه‌رۆك و زمنسازی ده‌ربڕینی نامه‌كه، شایه‌تحاڵی قسهمن. زیاتر هی قوتابیه‌كه، هی شاگردێكه، نه‌ك هی سیاسه‌تكارێكی رابه‌ر و جێی ئومێدمان. هیوادارم هه‌ڵه نه‌بم. ده‌نا، له حاڵه‌تێكی تردا، بێ ئومێد ده‌بم. ناشمه‌وێت ئومێدم، به خۆم، به رابه‌ری خهڵكدۆستم، به میلله‌تم له ده‌ستبده‌م.
له رووی سیاسیه‌وه، موسلیم له‌سه‌ره‌تای مهسیجهكهی ڕا ئاماژه به وڵاتی بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا، گه‌ر بكرێت به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌م (تێكه‌ڵاویه ناجۆره) بگوترێ وڵات، ده‌كات. موسلیم بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا وه‌ك نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی وڵاتانی موسڵمانان، لێ عیلمانی باسدهكات، ئاماژه به مهسیجهكه، سهروبۆر و راستكردنه‌وه‌ی نێو كه‌وانه‌كان له‌لایه‌ن به‌نده‌وه دانراوه، ده‌نا مهسیجهكه تا ئه‌و شوێنه‌ی به‌نده ئاماژه‌ی پێده‌دات، بێ به‌ریه له سهروبۆر و ساكارترین بنه‌مای رێزمان. له هه‌ندێ شوێن ڕا به ئاشكرا ده‌بینیت كه عه‌ره‌بیه‌كه هه‌ڵه وه‌رگێڕدراوه.!:-
”بۆ زانیاریتان، زۆر وڵات هه‌یه، دینیان ئیسلامه به‌ڵام ده‌ستوریان عیلمانیه{علمانیه} و حكومه‌تیكی{وه‌ك حكومه‌تێكی عیلمانی وڵات} علمانی{عیلمانی} به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، جگه له‌وه‌ی هه‌موویان له ئارامی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن{كێشه‌یان هیچ نییه و هه‌موویان به ئارامی ده‌ژین}، بۆ نمونه، وڵاتی بۆسنێ-هرزوگۆین، له پاش مال وێرانی{ماڵوێرانی} وجینۆساید، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵكه‌كه‌یان موسڵمانه (موسولمانن)،{كه‌چی}حكومه‌تێكی علمانیان دانا، من سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌م كرد{كردوه}، باوه‌ڕتان هه‌بێت {بێت}، دینه‌كه زۆر جوانتر لێره{له‌وێ}به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئارام و ئاسوده(ن) {ئارام و ئاسوده‌ترن}، نمونه‌ی تریش زۆرن،…..}.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند دێڕه بێ سه‌روبه‌ره له رووی گراماتیك، ناوه‌رۆك و راستیه‌وه، مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كات! پێویستناكات مرۆڤ بلیمه‌ت بێت، شاره‌زای وڵاتان، گه‌ڕید و دونیا دیده بێت….تاد، به‌ڵكو ته‌نێ گرته‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆگڵ، ده‌مان گه‌یێنێته هه‌ندێ راستی. بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا، یه‌كێكه له فاشیلترین وڵاتانی دونیا. هاوتای وڵاتانی گه‌نده‌ڵی وه‌ك عێراقی عه‌ره‌بییه! له گشت روویه‌كه‌وه! چۆن ئه‌م به‌سه‌ر رابه‌رێكی خه‌ڵكدۆست و جێ ئومێدی نوێی ئێمه‌دا، تێده‌په‌ڕێت، جێی تێڕامانه! خۆ گه‌ر له نزدیكهوه شاره‌زای ئه‌م وڵاته بین، به كوچه‌و كه‌له‌به‌ری سیاسی‌دا گوزهربكهین، ئه‌وه نه‌ك ئومێد له ده‌ستده‌ده‌ین، بگره ده‌بێت سه‌نگه‌ری خه‌باتی هزر و فیزیك چۆڵبكه‌ین و هیواشمان له شه‌قه‌ی باڵبدات بۆ شوێنێكی هێنده دووره ده‌ست، كه ئیدی ده‌ستمان پێیی رانه‌گات. من، تا خۆم نه‌كه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌كی راست و دروستی، چاوێكم به رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ئه‌وڕۆی ئاوروپا و ئامریكادا گێڕا. خۆشبه‌ختانه، ئاڕتیكڵێكی تازه‌ی نووسه‌رێكی سویدیم دۆزیه‌وه. نووسه‌رانی سوید ناسراون به بێ لایه‌نگری و وشه‌ی ئازادیان. ده‌نا ده‌كرا ئاڕتیكڵێكی تر هه‌ڵبژێرم. وێڕای ئه‌وانه گشتیان، نووسه‌ره سویدیه‌كه ژنیشه. خانمانی سوید به لایه‌نگرانی خه‌باتی وشه‌ی هه‌ق ناسراون. ئه‌و یه‌كێكه له شاره‌زاكانی بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا.
هه‌ر له‌م رۆژنامه‌یه‌دا ئاڕتیكڵهكهی خانمی رۆژنامه‌وانی سوید، ده‌بیننه‌وه. به‌ڵام تا ده‌مێ ئه‌و پێكه‌وه ده‌خوێنینه‌وه، هه‌ندێ زنیاری ناسراو-و دیار له‌مه‌ڕ بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا:
– فاشیلترین وڵاته له‌رووی كارگێڕیه‌وه، هاوتای وڵاته فاشیله‌كانی تره.
– یه‌كێكه له پێشه‌نگی وڵاتانی گه‌نده‌ڵ له دونیادا، هاوشانی عێراقی عه‌ره‌بی و سۆماڵیایه.
– نیوه‌ی زیاتری پێكهاته‌ی دانیشتوانی بێكارو كاسبین.
– باشترین و باڵاترین مووچه‌ی مانگانه له ده‌وروپشتی دوو سه‌دو په‌نجا دۆلاردایه.
– تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی تازه، له‌شكرێكی پڕ ته‌یاری ئه‌لقاعیده، كه به له‌شكری موجاهیدین ده‌ناسران، پێكهاته‌یه‌ك له‌ته‌واوی تیڕۆڕیستانی ئیسلامی دونیا، كه دوای روخانی سۆڤیه‌ت و پاشه‌كشه‌یان له ئه‌فغانستان، هاتبوونه وێنده‌رێ بۆ یارمه‌تیدانی بۆسنیه‌كان له جه‌نگی ناوخۆی باڵكاندا. ئه‌م له‌شكره، گۆگڵ بكه، له ژێر فشاری یه‌كێتی ئاوروپا-ئامریكادا بوو، تا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و- وڵات چۆڵبكه‌ن، دواجار له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراقدا، به خۆیان و چه‌كه‌كانیانه‌وه، له رێگای ئێران و به كۆمه‌كی وان، هاتنه نێو باشوری كوردستان و عێراق.
– یه‌كێكه له حه‌شارگه، بنكه و پێگه‌ی تاوانباران و تاوانكاری. جۆره‌ها لێكۆڵینه‌وه و كتێب له‌و باره‌یه‌وه نووسراون.
– بۆته مه‌یدانی ته‌راتێنی سعودیه-توركیا له نوێژنكردنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌له‌فی و ده‌مارگریی سه‌له‌فیدا.
– ده‌یاها مزگه‌وت، زانكۆ و فێرگه‌ی سه‌له‌فی به یارمه‌تی وڵاتانی كه‌نداو-و ئه‌و دوو وڵاته‌ی سه‌ره‌وه ده‌كرێنه‌وه.
– خوێندنی عاره‌بی، رووبه‌ند و جلوبه‌رگی سه‌له‌فی…..تاد ئه‌مڕۆ پێشه‌نگی مۆده‌یه له وێنده‌رێ.
– سیسته‌می په‌روه‌رده، چاودێری، پاراستنی ئارامی و ئاسایش…تاد له ئاستێكدایه، به به‌راورد به یۆگۆسلاڤیای دێرین، ته‌نێ ده‌كرێت ناوی ماڵوێرانی لێبنرێت.
ئه‌مه‌و زۆر لایه‌نی تریش، به‌ڵام با، به چاوی كه سێكی به ئێمه نائاشنا، پێكه‌وه، بڕوانینه نوێترین ئاڕتیكڵ ده‌رباره‌ی ئه‌م وڵاته كه موسلیم وه‌ك نمونه‌ی باشی و ئومێد ،ئاسوده و بێ گرفت! له مه‌سیجه كورته ناوازه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی پێده‌كات.
وڵاتێ، سیسته‌مێكی سیاسیی وای هه‌یه
رێ به حوكمكردنی نادات!
نووسینی: ماریا شۆتێنیوس Maria Schottenius
به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی: 2014-11-17
شوێنی په‌خش: رۆژنامه‌ی داگس-نیوهێته‌ر، DN، ستكهۆڵم-سوید
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
له بۆسنیا، ناكۆكیه نه‌ته‌وایه‌تی و ئێتنیكیهكان له ژیاندا به‌رده‌وامن. رق، له وڵاتێكدا كه مۆڕاڵی (١) تێدا نه‌ماوه و نیوه‌ی دانیشتوانی بێكارن، به میراتی بۆ خه‌ڵك ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی ده‌زگای نیشتیمانی بۆسنیا بۆ كاری شانۆ، غه‌مگین ده‌هاته پێشچاو. ئێمه، به‌ر له چوارده ساڵ، له ژووری كاری ئه‌و له بۆسنیا دانیشبووین. خه‌م قورسی كردبوو، كه‌مێ بێ ئومێد بوو، خه‌ڵكی زیاتر حه‌زیان به ته‌ق و تۆق ده‌كرد. ساڵانێكی زۆر دوور نییه ، گشت ئه‌ندامانی تینوی ئازادی و گه‌شبینی ئۆركسترای سه‌مفۆنیای سه‌رایێڤۆ، به پۆشاكی ئاهه‌نگه‌وه، كۆنسێرتێكی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵیان له گه‌رمه‌ی زستانێكی زوقمدا گێڕا، تا نیشانیبده‌ن هونه‌ر نامرێ و به‌سه‌ر گشت كۆسپ و تهگهرهیهكدا، زاڵده‌بێ.
لێ شه‌ڕ گشت شتێكی ورد و خاشكرد، ئه‌وڕۆ بۆسنیا هه‌ژاره، نائارامە، سه‌رتاپای گه‌نده‌ڵیه و ده‌وروپشتیشی وڵاتانی دونیایه‌كی کەمتەرخەمی بێمنه‌ته. هه‌مان دونیای ده‌وروپشت كه بیست ساڵ له‌وه‌وپێش به‌وپه‌ڕی خهمخواریهوه به‌شداری كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانیان ده‌كرد. سوید به‌یه‌كێك له گه‌وره-پرۆژه مێژووییه‌كانی به‌شداریكرد، دارایی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن سیداوه [SIDA رێكخراوێكی كۆمه‌كبه‌خشی سویدیه-وه‌رگێڕ] دابینكرابوو.
من بۆ خۆم هه‌ستم به بای باوهشێنێكی گه‌شبین-ئاینده-ئامێز ده‌كرد كاتێك له‌ته‌نیشت ئاریشتێكتی ئیتاڵی، {ئه‌ندازیاری بیناسازی}، رێنزۆ پێنۆ، Renzo Pino، وێستابووم، ئه‌ویش ساڵی 2000 هاتبووه سه‌رایێڤۆ تا نه‌خشه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ری نوێ بكێشێت. كۆمه‌ك و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی زۆر و زه‌به‌نده بوو، لێ به به‌رهه‌م، بچوك و كه‌م. به‌رهه‌می، بچوكۆلهترین پرد له‌سه‌ر روباری میلیجاك-ه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌و هیچی تر. ئه‌و مۆزه‌خانه مێژوییه ئێستاكێ، هاوده‌ردی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی، كه به كۆمه‌كی سوید نوێژنكرایهوه، چۆڵوهۆڵه. سربه‌كان نه‌یانده‌ویست به‌شداربن و هه‌قی تێچونه‌كه‌ی بده‌ن، چونكه به‌وه، ده‌با ده‌ستی كۆمه‌كیان بۆ ده‌وڵه‌تی بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا درێژكردبا، به‌وه‌ی وڵاتێكی هاوبه‌شن. ئه‌وان زیاتر، له جێی هاوبه‌شی، ده‌یانویست لێكداترازان ببینن.
مۆڕاڵ له نێوچووه. چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌رایێڤۆ، كوڕه منداڵێكی بچوك بوو به ژێر ئامبولانسه‌وه. ئامبولانس به‌ره‌و ترافیكلایتی سووری ده‌ئاژوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باب و دایكی منداڵه‌كه پاره‌ی به‌رتیلیان نه‌بوو، سه‌ختبوو تیمار بۆ كوڕه بچكۆله‌كه‌یان دابینبكه‌ن. كوڕه‌ی بچكۆله نه‌مرد، به‌ڵام دووچاری كه‌مئه‌ندامیه‌كی سه‌خت بوو.
دوازده‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردن کرا له بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا، به به‌شداری 65 پارت و 24 كاندید. هه‌ڵبژاردنێك زیاتر له گاڵتهجاریهكی بێ له‌زه‌تی تراژیدیتهنز ده‌چوو. به هۆی په‌یماننامه‌ی- دهیتۆنهوه، كه یه‌كسه‌ر دوای شه‌ڕ به‌سترا، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان هاوڕان به‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه كاره‌ساته، ماڵوێرانیه، ئه‌م وڵاته سیسته‌مێكی سیاسی به نسیب بووه، واده‌كات ناكرێت بتوانرێ وڵات نزیكه بهڕێوهچوونێ، به‌ڕێوه‌بچێ. له دوو دانه رێپۆپلیك،{سیسته‌می كۆماری}، پێكهاتووه، كۆماری سرپسكا، كه فرهگهلێكی ئۆڕتۆدۆسكی سێربین، هه‌روه‌ها كۆماری بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا، كه زۆرینه‌یان موسوڵمانی بۆسنی وكاتۆلسكی كورواتین.
رێكخستن و سیسته‌می به‌ڕێوه‌چوون ته‌واو پشتی به ره‌گوریشه‌ی ئێتنیكی به‌ستووه. یانی بۆسنیا-هێرسێگۆڤینا (3 سێ) دانه سهرهككۆماری به تاكه پاڕلهمانێكی هاوبه‌شه‌وه هه‌یه، تێیدا، كورسیه‌كان به گوێره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی ئیتنیكی دابه‌شكراون. ئه‌م فێدراسیۆنه، به نماینده و نوێنه‌ری هه‌ڵژێردراو-و وه‌زاره‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه هه‌ڵبژێردراون، 10 كانتۆن له خۆی ده‌گرێ. . خۆ گه‌ر دوای ئه‌وه بچینه دیوی سرپسكا، ئه‌وه له‌وێنده‌رێش یه‌ك سه‌رۆككۆمار و یارمه‌تیده‌رێكی سه‌رۆككۆمار هه‌ن.
هیچ وڵاتێك نییه له رووی سیسته‌می سیاسیه‌وه به مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌بچێ. گه‌ر بێت و یه‌ك وه‌زیری رۆشنبیری بڕیارێك بخاته پانتایی جێبهجێكاریهوه، ئه‌وده‌م ده‌بێت له كن باقی ئه‌و 10 وه‌زیری رۆشنبیریهی كانتۆنه‌كانی تر، قهبوڵبكرێ و هه‌مواربكرێ.
تهلهفۆندهكهم بۆ میرزا فۆچۆ Mirza Foco، ئه‌ندازیاری بیناسازیه و له ئهنجومهنهكهدایه، ( به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی كولتوری وڵات ده‌وه‌ستێته‌وه له سوید). ئه‌و ده‌ڵێ، سیاسه‌تمه‌داران، بێ ئه‌وه‌ی شهرمبكهن، سۆزی نیشتیامنپهروهری به‌كارده‌هێنن، كه، “مێتودێكی فره، به تایبه‌تی له هه‌مبه‌ر كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار، ئه‌كتیڤ و كارایه”.
له سه‌رده‌می تیتۆدا ناكۆكیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان سه‌ركۆنه ده‌كران. پاشان ته‌قینه‌وه، و ئێستاكێ بهرزكراونههتوه تا ئاستێك كه بوونه‌ته نۆڕم و یهكلاكهرهوهترین فاكتۆرن له رێكخستنی كۆمه‌ڵگادا.
ناكۆكیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان كه له‌لایه‌ن لهشكرگهلێ كادێری حیزبی و به‌رپرسانی سیاسیه‌وه، پڕ فوو ده‌كرێن، به‌رده‌وام زینده‌ن و ده‌ژین. هاوڕێیه‌كی من پرسیاری له كوڕێكی پازده ساڵی سێربی كرد: ئه‌رێ ده‌زانیت فڵانه مزگه‌وت له كوێندهرێیه؟ له وه‌ڵامدا كوڕه گوتی: ئا له‌وێنده‌رێدا بوو، به‌ڵام هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌ماوه، چونكه به ره‌گ و ریشه‌و هه‌رچی شتێوه هه‌یه، ههڵمانكێشا. هه‌رچه‌نده شه‌ڕ به فه‌ڕمی له 1995 كۆتایی هاتووه كه‌چی رق به میرات ماوه‌ته‌وه و ده‌گوێزرێته‌وه.
بۆ سیاسیهتمهدارانیش هیچ هانده‌رێك له گۆڕه‌دا نییه تا دژی گه‌نده‌ڵی قۆڵی لێ هه‌ڵبماڵن و بووه‌ستنه‌وه. چاكتر وایێ نانی ژیانیان به به‌رتیل دابینبكه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی ١٧٠٠ كڕۆن (٢) له مانگێكدا {نزدیكه‌ی دوو سه‌د و په‌نجا دۆڵار-وه‌رگێڕ} وه‌ربگرن، كه رێژه مووچه‌یه‌كی ئاسایی مانگانه‌یه، له وڵاتێكدا نزیكه‌ی نیوه‌یان بێكار و كاسبین.
ئه‌وجا پاره و پول له كوێ ڕا بێت؟ خۆ بۆ كۆمپانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناكرێت له وڵاتێكدا كار بكه‌ن كه ژێرخانی ئابووری نه‌بێ. بۆسنیای نه‌گبه‌ت ئیدی ئاواها تووشبووه. كه‌وتۆته نێو ته‌ڵه‌ی ڕێویه‌وه. كه‌چی خه‌ونیش به یه‌كێتی ئاوروپاوه ده‌بینێت!
ماریا شۆتینیۆس
Maria Schottenius
په‌راوێز:
(١) – مۆڕاڵ، ئه‌خلاق: گوزارشته له ره‌وشت و ره‌فتاری سیاسی. نه‌ك ئه‌خلاقی باوی قسه‌ی رۆژانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی مه‌لاكان له ئاخاوتنیاندا لێیده‌دوێن
(٢) – خانمی رۆژنامه‌نووس بیریكردوه كڕۆن، دراوی سویدی، بنووسێ. وه‌رگێڕ زیادیكردوه.