• ئه‌گه‌ر ده‌رمانی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و سینگ ئێشه به‌كارده‌هێنیت ئه‌وه نابێت ئه‌م حه‌به به‌كاربێنیت.
• ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ت هه‌بو ڤیاگرا به‌كارمه‌هێنه (نه‌خۆشی دڵ‌و جه‌ڵده‌ی دڵ‌و مێشك، به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، كۆلیسترۆڵ، نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله، نه‌خۆشی خوێن‌و برینی گه‌ده).
• گه‌ر حه‌به‌كه‌ت به‌كارهێنا‌و له‌كاتی كرداری سێكسی هه‌ستت به‌دڵ تێكه‌ڵهاتن‌و رشانه‌وه‌و ئازار‌و سربون‌و مێروله‌كردن كرد ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ واز له‌كرداره سێكسیه‌كه بێنه‌و سه‌ردانی پزیشك بكه.
• له‌رۆژێكدا زیاتر له‌جارێك ڤیاگرا به‌كارمه‌هێنه لایه‌نی كه‌م با نێوانیان 24 كاتژمێر هه‌بێت.
• ئه‌گه‌ر كرداری سێكسیه‌كه به‌هۆی حه‌به‌كه‌وه زۆری خایه‌ند واتا زیاتر له‌كاتژمێرێك ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
• ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد كێشه له‌بینینت هه‌یه كاتێك ئه‌و حه‌به به‌كارئه‌هێنیت ئه‌وه پزیشك ئاگاداربكه‌ره‌وه.