لاپەڕەی سەرەکی فەرهەنگ و کولتور هیچ كاتێك ئەم پرسیارانە مەكە

هیچ كاتێك ئەم پرسیارانە مەكە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

بۆئەوەی لای خەڵك و كەسانی چواردەورت رێز بەدەستبهێنیت، گرنگە بزانیت لە كوێ قسە دەكەیت و لە كوێ بێدەنگ دەبیت، چی بۆت هەیە وبپرسیت و چی نابێت بپرسیت، هەروەها شێوازی پرسیاركردنیش زۆر شت دەگۆڕێت.

ئەگەر دەتەوێت لای كەسانی چواردورت كەسێكی بەڕێز دەربكەویت، هیچ كاتێك ئەم پرسیارانە مەكە.

1. بۆچی هاوسەرگیریت نەكردوە؟
هاوسەرگیری كەسانی دیكە بابەتێك نییە تۆ مافی ئەوەت هەبێت قسەی لەبارەوە بكەیت، پێوەرەكانیش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، هەربۆیە پرسیاری لەبارەوە مەكە تا كەسەكە خۆی لەبارەیەوە دەدوێت.

2. موچەكەت/ داهاتت چەندە؟
بەزاندنی سنوری بەرامبەرەكەتە ئەم پرسیارە، تەنانەت ئەگەر لەو كەسانەشەوە نزیكبیت، مافت نییە لەبارەی داهات و موچەكانیان بپرسیت.

3. پرسیار لەبارەی كێش و شێوەی جەستە
وەكو ئەوەی بڵێیت، “هەست دەكەم قەڵەو بویت”، “ئەوە بۆ وا لاواز بویت”، “زۆر ماندو دیاریت” یان “بۆ خۆت لاواز ناكەیت”، هیچ گونجاو نیین، باشترە لەبری ئەو قسانە سەرنجی جوانییەكانی بەرامبەرەكەت بدەیت و قسەی لەسەر بكەیت، یان هیچ نەڵێیت.

4. ئامۆژگارییەك كە داوات لێنەكراوە
كاتێك كەسێك كێشەیەكی هەیە یان هەست بە باشی ناكات، بە خێرایی ئامۆژگاری مەكە چی بكات، ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە، ئەگەر خۆی ویستی داوات لێدەكات.

5. باسكردنی كێشە تایبەتییەكانی خەڵك
ئەگەر كێشەی ژیانی كەسێك دەزانیت، واتای ئەوە نییە مافی ئەوەت هەبێت كە لای كەسانی دیكەش لەوبارەیەوە بدوێیت و بۆیان باس بكەیت، ئەوەی بە نهێنی بۆیان باسكردی، بە نهێنی بیهێڵەرەوە.

6. بۆچی منداڵتان نابێت؟
پێویست نییە پرسیار لەبارەی ئەوە بكەیت بۆچی دو كەس منداڵیان نابێت، رەنگە بۆ تۆ پرسیارێكی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ ئەوان رەنگە هەڵدانەوەی برینێك بێت.

7. بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسانی دیكە بێ رەزامەندی خۆیان
كاتێك وێنەیەك بە كۆمەڵ دەگرن، مافی بڵاوكردنەوەیت نییە تا داوای رەزامەندی نەكەیت لەو كەسانەی لە وێنەكە دەركەوتون، رەنگە لای تۆ ئاسایی بێت، بەڵام ئەوان حەز نەكەن دەربكەون.

8. قبوڵكردنی رەتكردنەوە
كاتێك كەسێك نایەوێت قسەت لەگەڵ بكات، بانگھشتەكەت رەتدەكاتەوە، نایەوێت یارمەتی بدەیت یان نایەوێت زانیارییەكت لەگەڵ بەش بكات، رەتكردنەوەكەی قبوڵ بكە و چەند جارێك بە داواكردنەكەت بێزاری مەكە.
خەندان:

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە