مرۆڤ بە سروشتی خۆی بە پێی جۆری روداوەكان كاردانەوەی دەبێت، ئەو كاتانەی بابەتەكان بە خواستی ئەو نین توڕە دەبێت، ئەمەش كاردانەوەیەكی سروشتییەوە، بەڵام هەندێك كەس بە سروشتی خۆیان كەسایەتییەكی توڕەیان هەیە، ئەگەر كۆنترۆڵی خۆیان نەكەن ئەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە و زۆر كاتیش پەشیمانی لەدوادێت.
لەروی دەرونییەوە مرۆڤ دەتوانێت بە چەند رێگەیەك بەسەر تورەییدا زاڵ بێت و كەسایەتی خۆی بگۆڕێت.
1. پێش ئەوەی قسە بكەیت بیربكەرەوە، خۆت كۆنترۆڵ بكە، پێش ئەوەی هەر وشەیەك بڵێیت تا پێنج بژمێرە، بەم شێوەیە هەستەكانت هاوسەنگ دەبن.
2. راهێنانی هەناسەدان بكە، بە لوت هەناسە هەڵبمژە و بە دەم بیدەرەوە، ئەمەش رێگەیەكی كاریگەر و خێرایە بۆ ئارامبونەوە.
3. دوربكەوەرەوە لەو كەسانە یان ئەو شوێنەی بوەتە هۆی توڕەبونت، هەوڵبدە ئەو شوێنە جێبهێڵە.
4. باشترین رێگە بۆئەوەی كەسایەتی خۆت بگۆڕیت بۆ كەسێكی ئارام، ئەوەیە بە هێواشی كارەكانت بكەیت، وەكو ئەوەی بە هێواشی نان بخۆیت، بە هێواشی قسەبكەیت و بڕۆیت، ئەمەش وادەكات جەستەت كاردانەوەی خێرای نەبێت.
5. هەوڵبد ناخی خۆت پاك بكەرەوە، چونكە مرۆڤ لە كاتی تورەیی قسەكانی ناخی دەڵێت، ئەگەر ناخت هیچ شتێكی تێدا نەبێت و خاوێن بێت، ئەو كاتە وشەكانت لە كاتی تورەیی بەرامبەرەكەت بریندار ناكات.