ئەنجامی لێكۆڵینەوەی چەند زانایەكی ئەمریكی دەریخستووە، هاوكاری هاوسەرەكان لە چاودێری و گەورەكردنی منداڵەكانیان پەیوەندی سۆزداری و سێكسیان باشتر دەكات.
بۆ ئەنجامدانی ئەو لێكۆڵینەوەیە 487 بنەماڵە بەشداریان كردووە و تێیدا لێكۆڵەران گەیشتونەتە ئەو ئەنجامە كە ئەو هاوسەرانەی بەشێوەیەكی هاوبەش ئەركی چاودێری و گەورەكردنی منداڵەكانیان لە ئەستۆ دەگرن بە بەراورد لەگەڵ ئەو هاوسەرانەی كە ئەو ئەركە لەسەر شانی كەسێكیانە، رەزامەندی زیاتریان لە پەیوەندی سۆزداری و سێكسیان هەیە.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەو بنەماڵانەی زیاتر لە60% بەرپرسیارێتی بەخێوكردنی منداڵ (لەوانە پەروەردەكردن، هاندان و یاریكردن) لە ئەستۆی ژنانەدایە رەزامەندی لە پەیوەندیەكانیان و هەرەوەها گرژی وئاڵۆزی نێوان هاوسەرەكان لە دۆخێكی نالەباردایە.
رەزامەندی لە پەیوەندی سێكسی و سۆزداری لەو بنەماڵانەی ئەركی بەخێوكردنی منداڵ لەئەستۆی ژناندا بووە بەبەراورد لە گەڵ بنەماڵەكانی تر لە ئاستێكی زۆر كەمدا بووە، بەڵام ئەو كاریگەریە لەو بنەماڵانەی كە باوكان زیاتر یان تەواوی ئەركی بەخێوكردنی منداڵ لەسەر شانیان بووە بەدینەكراوە.
بەوتەی د. دانیال كارلسۆن سەرپەرشتیاری ئەو لێكۆڵینەوەیە، لە ئەنجامدانی ئەركی بەخێوكردنی منداڵ هیچ شتێك وەك ئەوە كارناكەتە سەر چەندایەتی پەیوەندی سۆزداری و هەروەها پەیوەندی سێكسی كە ژن تەواو یان بەشێكی زۆری ئەو ئەركەی لەسەر شان بێت.
لێكۆڵەران هەوڵدەدەن توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەوە ئەنجام بدەن، كە بۆچی دابەشكردنی ئەركی بەخێوكردنی منداڵ لەنێوان هاوسەرەكان بە یەكسانی وەها كاریگەریەكی ئەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداری و سێكسیەكانیان دادەنێت.