وەكو خانمێك هەست دەكەیت كاتێك لە هاوسەرەكەت دوردەكەویتەوە، بیرت ناكات؟ پێویستە بزانیت كە هەندێك هەڵسوكەوت هەیە كاریگەریی لەسەر دڵی پیاو دروستدەكات و بە ئاسانی ناتوانن لەبیری بكەن، هەمیشە لە خەیاڵیان دەمێنێتەوە، هەربۆیە پیاوان ناتوانن ئەم خانمانە لەبیربكەن كە بەمشێوەیە هەڵسوكەوت دەكەن.
1. بەردەوام پشتگیری بكەیت و لە كاتی خۆشی و ناخۆشی لەگەڵی بیت، بەمشێوەیە پێگەیەكت دەبێت كە جێگرەوەی نابێت.
2. بە باشی گفتوگۆی لەگەڵدا بكەیت، بەشێوەیەك زۆرینەی كاتەكان ئەنجامی گفتوگۆكان بە باشی كۆتایی بێن.
3. رێزی ئەو كاتانەی بگریت كە بۆشاییەكی دەوێت تا بە تەنها بێت، یان لەگەڵ هاوڕێكانی بێت.
4. بەردەوام گاڵتە و قسەی خۆشی بۆ بكەیت، هەمیشە جددی نەبیت و گفتوگۆكان وشك نەبن.
5. كەسێكی عاقڵانی و تێگەیشتوبیت، بتوانیت وا لە هاوسەرەكەت بكەیت هەست بكات كەسێكی تایبەتە.
6. خۆشەویستی ببەخشیت و هاوسەرەكەت وەكو خۆی خۆشبوێت، نەك هۆكارێكی دیكە واتلێبكات لای بمێنیتەوە.
خەندان لایف