رەزیلی پیاوان یەكێكە لەو تایبەت مەندیە ناشرینانە كە بەهۆیەوە زۆربەی ئافرەتان پێی نیگەرنن، خانمان ڕەزیلی كردن لە هەست و سۆزیان پێناخۆشترە لە رەزیلیكردنی پارە، زۆربەی پیاوانیش ڕەزیلن لە بەخشینی هەستوسۆز بە رەگەزی بەرامبەر. ئەم چەند ئامۆژگاریە یارمەتیدەرە لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵا ئەو پیاوانەدا.
1ـ بگەڕی بەدوای هۆكاری سەرەكی ڕەزیلی مێردەكەت.
2ـ پیاوێك بدۆزەرەوە كە لە هەمان ئاستی مێردەكەتدابێت لەڕوی مادیەوە، پاشان بۆی باس بكە كە چەند خۆشبەختە لەگەڵ خێزانەكەیدا.
3ـ هەموو كاتێك ئەوە مەهێنەرەوە پێش چاوی كە كەسێكی ڕەزیلە، زیاتر باسی رەفتارە باشەكانی بكە.
4ـ بۆی باس بكە كە خەرجی ماڵ بەشێوەیەكی سەرەكی لە ئەستۆی پیاودایە، هەوڵبدە ماندوبونی ئەوت لەبەرچاو بێت، هەمیشە خۆت وا دەرخە كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری ئەویت.
5ـ جیاوازی رەزیلی و دەسبڵاوی بۆ بخەرەڕوو، ئامۆژگاریبكە خەرجیەكانی لە ئاستی پێویستدا بێت.
6ـ لەگەڵ خۆتدا بیبە بۆ بازاڕ بۆ ئەوەی نرخی بەزی كاڵاكان بزانێت، بۆ ئەوەی دواتر تاوان بارت نەكات كە زیادەڕۆی دەكەی لە خەرجیەكانت.
7ـ سەرەڕای ڕەزیلی مێردەكەت نەرموو نیان بە لەگەڵیدا، بۆ ئەوەی دواكات هەست بە ڕەزیلی خۆی بكات.
سەرچاوە:actionha.net