هەمو دایک و باوکێک گرنگی بە قسەکردنی منداڵەکانیان دەدەن، دەیانەوێت لە تەمەنی گونجاوی خۆیاندا یان زوتر فێری قسەکردن ببێت، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بە سێ تێبینی یارمەتی منداڵەکانیان بدەیت بۆ ئەوەی فێری قسەکردن ببێت.
یەکەم: منداڵەکەت بدوێنە
کاتێک قسە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەیت لە نزیکی خۆت دایبنێ بۆ ئەوەی فێر ببێت وشەکان چۆن دەردەبڕیت، بەم شێوازە زوتر فێر دەبێت بۆ ئەوەی قسەبکات.
دوەم: میوزیکی بۆ لێبدە
میوزیک بۆ منداڵەکەت وادەکات هەست بە ئارامی بکات، هەروەها لە رێگەیەوە فێری قسەکردن دەبێت و دەربڕینی وشەکان دەبێت.
سێیەم: فیلم کارتۆنی بۆ لێبدە
فیلم کارتون کاریگەری زۆری هەیە لەسەر فێربونی قسوکردن لای منداڵ، بەڵام وریابە لەوەی ئەو ئەنیمەیشن یان کارتۆنەی بۆی لێدەدەیت چ زمانێکە.