هەندێک ڕەفتار هەیە سایکۆلۆژیەن لە پیاواندا جیاوازە بەڵام لە خانماندا بە شێوازێکی خراپ و سلبی لێک دەدرێتەوە.
پیاوان لە ڕاستیدا زۆر گرنگی بە کاروباری ڕۆژانە و چالاکیەکانی ژیان دەدەن و زیاتر پەیوەستن بە لایەنە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی ژیان و هێندە گرنگی بە بابەتی خەیاڵی یان هەستەکانی خۆیان نادەن، کاتێکیش هاوسەرگیری دەکەن هەموو هەوڵێک بۆ داهاتووی خێزانەکەی دەدات و لەپێناویدا ماندوو دەبێت.
پزیشکێکی دەروونی پسپۆڕ عەبدوڵا ئەبوعەدس بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر باس لەم حاڵەتە سایکۆلۆژیە دەکات کە دەبێتە هۆی خانمان بخاتە ترس و گومان و دڵەڕاوکێیەوە، وادەکات هەندێک لێکدانەوەی نالۆژیکی بکات کە دوورن لە ڕاستیەوە.
لەڕووی سایکۆلۆژیەوە خانمان ئارەزووی ڕۆمانسیەت و دەربڕینی هەست و خۆشەویستی و گرنگی پێدان دەکەن بە وشە و بە کردار، بەڵام ئەمە لای پیاوان نییە یان هەیە و کەمە واتە هەموو کاتێک وەک خانمان بیرناکاتەوە لەو کەشەدا بژی زیاتر بێدەنگە، هەرئەمەش دەبێتە هۆی خراپ یان هەڵە تێگەیشتن.
ئەم بێدەنگیە یان بێ بایەخیەی پیاوان وادەکات کچە خۆشەویستەکەی یان هاوسەرەکەی بخاتە گومانەوە لەوەی خۆشیناوێت و ڕەنگە کەسێکی دیکە لە ژیانیدا هەبێت یان فەرامۆشی کردووە، بە نمونە یادی لەدایکبوون یان یادی هاوسەرگیری و زۆر شتی دیکە کە ئەگەر بیری بچێت ئیتر دەبێتە دەنگەدەنگ و دەڵێت تۆ هەرگیز بایەخ بە من نەداوە.
بەڵام بێگومان وانییە بەڵکو زانستی سایکۆلۆژیا دەیسەلمێنێت کە خودی پیاوان خۆیان بەو جۆرەن یاخود نازانن چۆنێتی خۆشەویستیان بۆ ئەو خانمە دەربڕن بەو ڕێگایەی ئەو دەیەوێت یان ئەگەر تۆ هەموو کات ئارەزووی ئەو شتانە بکەیت ڕەنگە پیاوان لە هەزاران جار یەکجار ئەو کارە بکەن کە تۆ پێتخۆشە لەڕووی ڕۆمانسی و دەربڕینی خۆشەویستیەوە.
هەربۆیە ئەو پسپۆڕە ڕێنوێنی خانمان دەکات و دڵنیایان دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا خۆشەویستی پاک و دروست و بوونی ڕێز و متمانە بە گرنگترین بنەما باس دەکات وەک بەرپرسیاریەتی پیاوان بەرامبەر خانمان ئەگەر ئەمانە بوونی هەبوو هەرگیز گومانی خراپ مەکە هەمیشە “کرداری پیاو باشترە لە قسەکانی” ئەوە بەهەند وەربگرە.
لەهەمانکاتدا بە خانمان دەلێت ئەگەر هاوسەرت هەیە، کاتێک نەخۆشیت و ڕوو دەکەیتە نەخۆشخانە ئەگەر لەبیری نەبوو یان هەندێکجار پەیوەندی پێوە نەکردی تا دڵنیابێت لە تەندروستیت گلەی مەکە و هەڵە لێکی مەیەرەوە، چونکە ئەمە مانای ئەوە نییە ئیتر تۆ بۆ ئەو گرنگ نیت ڕەنگە سەرقاڵی کار یان لەبیرچوون و لاوازی بۆ وەبیرهاتنەوەی شتەکان، هەربۆیە ئاسوودەبە و هێندە گفتوگۆی بێزارکەری لەگەڵدا مەکە و هەمیشە پێکەوە گفتوگۆ لەسەر جوانترین و گرنگترین بابەتەکان بکەن.